ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پارتی و یەكێتی و گۆڕان كۆدەبنەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی ئاشكرایدەكات، بەم زوانە پارتی و یەكێتی و گۆڕان كۆدەبنەوە.

هۆشیار سیوەیلی بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی بە ماڵپەڕی حزبەكەی ڕاگەیاند، پارتی دیموكراتی كوردستان پەیوەندیی زۆر باشی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستاندا هەیە، هەمیشەش دەرگای بە ڕووی لایەنە سیاسییەكاندا بە ئاڕاستەی یەكگرتوویی و تەبایی كورد لە ناوچەكەدا كراوەیە.
وتیشی”پەیوەندیی سیاسی تۆكمەی پارتی و یەكێتی دەبێتەهۆی سەقامگیری و پێشكەوتنی زیاتری هەرێمی كوردستان”.
ئاشكراشیكرد، لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕانیش ڕێككەوتنێكی سیاسیمان لە نێوانیاندا هەیە و هەردوولاش پابەندی ڕێككەوتنە سیاسییەكەین.
ڕوونیشیكردەوە، لیژنەیەكی هاوبەش لە ئاستی باڵادا پێكهێندراوە و لە ئایندەیەكی نزیكدا كۆبوونەوەی سێقۆڵیی پارتی و یەكێتی و گۆڕان بۆ دابەشكردنی پۆستە ئیداری و بەڕێوەبەرە گشتییەكان و پڕكردنەوەی پۆستە وەزارییەكان ئەنجام دەدرێت، ئەویش بەپێی بەركەوتەی حكومەت و پەڕلەمان.

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 33 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دهۆك دەستنیشان كران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 33 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە دهۆك دەستنیشانكرا.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكان دوازدە پیاو و پازدە ئافرەت و شەش منداڵن و ھەموویان بەركەوتووی تووشبوێكی پێشوون لە بەشداربوونیان لە داوەتێكی نان خواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆكن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، سی و سێ تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆك دەستنیشانكران، دوازدە پیاو و پازدە ئافرەت و شەش منداڵ.
ھەموویان بەركەوتووی تووشبوێكی پێشوون لە بەشداربوونیان لە داوەتێكی نان خواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆكن.

وەزارەتی تەندروستی
٣ حوزەیران ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەرێم.. وادەی دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمانبەران ئاشكرا كرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان تا 6/6/2020ی مانگ دەوامی فەڕمییان ڕادەگیرێت و لە 7/6/2020 دەوامیان دەستپێدەكاتەوە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 5 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەولێر دەستنیشان كرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 5 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەولێر دەستنیشانكرا.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكان دوو پیاو تەمەن ٥٠ و ٢١ ساڵ و كچێكی تەمەن ١٨ ساڵ و دوو منداڵ تەمەن ١٣ و ٩ ساڵ، ھەموویان بەركەوتەی تووشبوێكی پێشوون، دانیشتووی گەڕەكی ئەندازیارانی شاری ھەولێرن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، پێنج تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانكرا، دوو پیاو تەمەن ٥٠ و ٢١ ساڵ و كچێكی تەمەن ١٨ ساڵ و دوو منداڵ تەمەن ١٣ و ٩ ساڵ، ھەموویان بەركەوتەی تووشبوێكی پێشوون، دانیشتووی گەڕەكی ئەندازیارانی شاری ھەولێرن.

وەزارەتی تەندروستی
٢ حوزەیران ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان