ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

بە وێنە.. لە ناحیەی گەرمك 12 كورەی خەڵوز لە ناوبران

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە سنوری ناحیەی (گەرمك ) پۆلیسی دارستان و ژینگە توانیان هاووڵاتییەك دەست گیر بكەن و 12 كورەی خەڵوزیشیان لەناوبرد.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا نوسیویەتی”لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمك بۆ سنوری گوندی (شیرە) لە پێناو پارێزگاریكردنی سنورەكەیان توانیان ژیاتر لە (12) كورەی خەڵوز تیك بدەن و هاوكات دەست گیرا بەسەر چەندین داری تەمەن جیاواز كە بۆ خەڵوزكردن ئامادەكرابوو، پەڕاوی لێكۆڵینەوە كراوەتەوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.”

هەروەها نوسراوە”لە چالاكییەكی تریاندا لە ئەنجامی دەرچونی مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمك بۆ سنورەكەیان لە پێناو ڕیگریكردن لە بڕینی داری دارستانەكان توانیان هاووڵاتییەك دەستگیربكەن لەسەر بڕینی داری سروشتی دواتر تۆمەتبار ڕوبەڕووی یاسا كرایەوە .”

ژینگە

وێنە؛ نزیکەی 550 دۆنم پووش و پاوان لە سیتەك سووتا

خەڵك – بەشی هەواڵ
نزیكەی 550 دۆنم پووش و پاوان لە شنووری شارەدێی سیتەك سەر بە پارێزگای سلێمانی سووتا.

ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند لە سنووری گوندەکانی گەڕەدێ و تەگەرانی سەر بە شارەدێی سیتەك، بە هۆکارێکی نادیار ئاگر لە پوش و پاوان و دارستانی سنوورەکە کەوتەوە.

ڕوونیشیكردەوە كە بەهۆی خێرایی ڕەشەباوە ئاگرەکە تەشەنەی سەندوو بووە هۆی سووتانی نزیکەی 550 دۆنم لە پوش و پاوان و داری ناوچەكە.

ئەوەشی خستەڕوو كە مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك بە هاوكاری لەگەڵ بنکەی ئاگرکوژێنەوەی سیتەك توانیان دوای هەوڵ و ماندووبوونێكی زۆر ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی: ئەمڕۆ پلەی گەرما لە کەرکوك دەگاتە 49

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەسناسی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە كەركوك تۆمار دەكرێت كە دەگاتە 49 پلەی سیلیزی.

بە پێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێمی كوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ لە كەركوك 49 و لە سلێمانی 42 و لە هەولێر و دهۆكیش 43 پلە دەبێت.

ڕوونیشیكردەوە كە سبەی شەممە، گەرما لە سلێمانی و كەركوك و دهۆك یەك پلە دابەزێت، هەولێریش وەك خۆی دەمێنێتەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ پێنج شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

كەشناسی ئاشكراشیكرد، كەشوهەوای ئەمڕۆ پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێت بە بەراورد بە دوێنێ
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو بۆ سەنتەری پارێزگاكان بەم شێوەیە، سەنتەری هەولێر 45 پلەی سیلیزی، سەنتەری سلێمانی 43 پلەی سیلیزی، سەنتەری دهۆك 42 پلەی سیلیزی، سەنتەری كركووك 47 پلەی سیلیزی، سەنتەری هەڵەبجە 44 پلەی سیلیزی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان