بەغدا دینارێك بۆ هەرێم نانێرێت



 

حكومەتی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی ڕەوانەی پەرلەمان كرد، كە پشكی هەرێم تێیدا 12%یە، بەڵام ئەم پشكە تەنها لەسەر كاغەز دەمێنێتەوە، یەك دینار بۆ هەرێم نانێرێت، بەڵام ڕەنگە چەند گوژمەیەكی وەك 200 ملیارەكەی ساڵی ڕابردوو بنێرێت.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو پشكەی بۆ هەرێمی كوردستان دانراوە بە ڕێككەوتنی نێوان شاندی هەرێمی كوردستان و هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بووە، پشكێك ساڵانە لە بودجەدا بۆ هەرێمی كوردستان دادەنرێت و لە حكومەت و پەرلەمانیش پەسەند دەكرێت، بەڵام هیچ لایەكیان پێوەی پابەند نابن، ئەوەی تێیدا زیان دەكات هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانن.

هەرچی بەغدایە ئامانجی لەو ڕێككەوتنە تێپەڕاندنی پرۆژەكەیە بەبێ كێشە تا گرفت بۆ دەوڵەت دروست نەبێت، هەرچی حكومەتی هەرێمیشە خواستییەتی ئەو بابەتە هەرچۆنێك بێت، تێبپەڕێنێت، چونكە نە حكومەتی هەرێم پابەندی ناوەرۆكی بودجە دەبێت، نە بەغدا.

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا هەرێمی كوردستان و بەغدا ڕێككەوتنیان لەسەر بودجە و نەوت و شایستە داراییەكان كردووە، بەڵام هیچكامیان پێوەی پابەندبوون، جگە لەناردنی چەند بڕەپارەیەك بۆ هەرێمی كوردستان.

شەریف سلێمانی ئەندامی كوردی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پرسیار ئەوەیە تا چەند هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بە پەیماننامەی سیاسی و پرۆگرامی حكومەت بۆ چارەسەری كێشەكانی هەرێم و بەغدا پابەند دەبێت.

دەشڵێت شاندی هەرێم چەند جار چووە بەغدا لەسەر بودجە، دواجار حكومەتی بەغدا بودجەی هەرێمی بە 12.6 دیاریكرد، بەڵام كێشەكە لە بودجە ئەوەیە تا چەند حكومەت بەو رێژەیە و پەیمانە سیاسییەكانی پێكهێنانی حكومەت پابەند دەبێت.

سوودە تەندروستییەكانی تۆو ی كەتان
پێشت سوودە تەندروستییەكانی تۆو ی كەتان
بەهۆی ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن هەرێم لەژێر گووشاردایە
دواتر بەهۆی ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن هەرێم لەژێر گووشاردایە
ەیوەندیدار