هۆشدارییەک لە کەشناسی هەرێمەوە



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین دەدات و دەڵێت:” پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەکرێت”.

لە راگەیەندراوەکەی کەشناسیدا هاتووە، رۆژى چوارشەممە کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى تورکیا ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات شەپۆلێکى باران بارین تەواوى ناوچە جیاجیاکانى هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لەماوەى کاریگەرى ئەم شەپۆلە ئاستى دابارین لە تەواوى ناوچە جیاجیاکانى هەرێم بەرێژەى مامناوەند و هەندێ کات لێزمە باران دەبێت لەگەڵ هەورە تریشقە.

کەشناسی دەشڵێت:” زۆرترین رێژەى باران بارینش لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و ناوچەشاخاوییەکان و قەزاو ناحییەکانى پارێزگاکە دەبێت بەبەراورد بە ناوچەکانى تر ،لەکاتى دابارین پێشبینى بەرزیوونەوەى ئاستى ئاو دەکرێت، کاریگەرى ئەم شەپۆلە درێژ دەبێتەوە بۆ رۆژى پێنجشەممە و باران لەناوچەى جیاجیا دەبارێت بەرێژەى کەمتر.

کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ هاتنى بارستە هەوایەکى سارد بەمەش پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە بە (٤-٦) پلە و ئەگەرى بارینى تەزرەش هەیە، لەکاتەکانى ئێوارەدا کاریگەرى ئەم شەپۆلە کۆتایی دێت .

13-3-2023

شوێنی حەوت پەڕلەمانتارەكە پڕدەكرێتەوە
پێشت شوێنی حەوت پەڕلەمانتارەكە پڕدەكرێتەوە
باندێکی بەکارھێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر و دراوی ساختە لە رانیە دەستگیرکران
دواتر باندێکی بەکارھێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر و دراوی ساختە لە رانیە دەستگیرکران
ەیوەندیدار