ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

بە ڤیدیۆ؛ توركیا هێرش دەكاتە سەر كاروانێكی سەربازی ڕوسیا

خەڵك- بەشی هەواڵ
سوپای توركیا بە هاوەن هێرش دەكاتە سەر كاروانی سەربازی ڕوسیا لە درباسیە لە پارێزگای حەسەكە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (سانا)ی فەرمی سوریا، ئەمڕۆ لەكاتی گەڕانی هێزەكانی پۆلیسی سەربازی ڕوسیا لە دەروازی دەرباسیە لەلایەن سوپای توركیاوە بە هاوەن هێرشیان كراوەتە سەر.

بەپێی هەواڵەكە، ئەو گەڕانەی هێزە ڕوسیەكە بەپێی ڕێككەوتننامەی سوچی بووە و بەهۆی بۆردومانەكەوە 6 هاووڵاتی بریندار بوون و دەنگۆی ئەوەش هەیە سەبازی ڕوسی بەر بۆردومانەكە كەوتبن.

هاوكات ئاژانسی (هاوار) بڵاویكردۆتەوە، كە بەهۆی ئەو بۆردومانەی توركیاوە دوو سەربازی ڕووسی و دوو ڕاگەیاندنكار بریندار بوون، كە یاوەری مەفرەزەكەی پۆلیسی سەربازی ڕوسیایان كردووە و هەروەها دوو هاووڵاتیش بریندار بوون.

عاجل قذيفة هاون تركية تستهدف قوات الشرطة العسكرية الروسية في المعبر الحدودي بمدينة دربيسية وأنباء عن إصابات

Posted by Zeki Shexo on Tuesday, October 29, 2019

جیهان

كازاخستان: كۆبوونەوەكانی ئاستانە لەبارەی سوریا دەستپێدەكەنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی كازاخستان ڕایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەكانی ئاستانەی تایبەت بە بارودۆخی سوریای بۆ سەرەتای مانگی كانوونی یەكەمی داهاتوو، دەستپێدەكەنەوە.

موختار تلیۆبردی وەزیری دەرەوەی كازاخستان ڕایگەیاند: بڕیارە كۆبوونەوەكانی ئاستانە لەسەرەتای مانگی كانوونی یەكەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت، ئاماژەی بەوەشدا: وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی بۆ ئەو مەبەستە چاوەڕێی ڕوونكردنەوەیە لە ئێران و ڕوسیا و توركیا.

جێی ئاماژەیە، دوواهەمین كۆبوونەوە و دانوستانەكانی ئاستانەی تایبەت بە بارودۆخی سوریا، لە سەرەتای مانگی ئابی ڕابردوو، بە بەشداری لێپرسراوانی حكومەتی دیمەشق و لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئوردن و لوبنانیش وەك چاودێر، بەڕێوەچوو بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ژمارەیەك كەس و كۆمپانیا دەخاتە لیستی تیرۆرەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، دوو كەسایەتی و چوار كۆمپانیا كە بەشێكیان لە توركیان، كۆمەكی دارایی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشیان كردووە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، دوو كەس لە توركیا چوار كۆمپانیا لە سوریا و عیراق و كەنداو و ئەوروپا خستووەتە لیستی تیرۆرەوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو كەس و كۆمپانیایانە یارمەتی دارایی و پاڵپشتی لۆجستییان پێشكەش بە تیرۆریستانی داعش كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

هەواڵگری عیراق: سەركردەكانی داعش بەپێدانی بەرتیل لە سوریاوە چوونەتە توركیا

خەڵك – بەشی هەواڵ

هەواڵگری سەربازی عیراق هۆشداری دەدات لەسەرهەڵدانەوەی داعش و ڕایدەگەیەنێت: سەركردەكانی داعش بەپێدانی بەرتیل لە سوریاوە چوونەتە توركیا، ئەوانەشی لەناوچەكانی نزیك بە توركیان ڕۆڵی سەرەكی دەبینن لە دووبارە ڕێكخستنەوەی چەكدارەكانیان.

فەریق ڕوكن سەعد ئەلعەلاق سەرۆكی هەواڵگری سەربازی عیراق ڕایگەیاند: سەركردە باڵاكانی داعش كە خاوەنی ملیۆنان دۆلارن لەڕێگەی بەرتیلدانەوە لەباكووری سوریاوە چوونەتە توركیا و هەوڵی تۆڵەسەندنەوە دەدەن، ئەمەش ئاماژەیەكی ڕوونی گەڕانەوەی توندوتیژییەكانە بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

سەرۆكی هەواڵگری سەربازیی عیراق هۆشداری دەدات لەوەی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش پیلانیان هەیە خۆیان ڕێكبخەنەوە و هەوڵی تۆڵە سەندنەوە بدەن، بەتایبەت دوای كوژرانی بەغدادی، دەشڵێت: داعش پیلانیان هەیە هەزارەها چەكدار و لایەنگریان لە سەربازگە و زیندانەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕزگار بكەن، هەوڵی بەكۆمەڵ هەڵهاتنیان دەدات.

فەریق ڕوكن سەعد ئەلعەلاق ئاماژەی بەوەشدا: فەرماندە باڵاكانی داعش بەتایبەتی ئەوانەیان كە لەو ناوچانەی نزیك بە توركیان، ڕۆڵی سەرەكی دەبینن لە دووبارە چەكداركردنەوەی لایەنگرەكانیان.

سەرۆكی هەواڵگری سەربازیی عیراق ئەوەشیخستەڕوو: سەرانی باڵای داعش كە بەنهێنی بەرەو شاری غازی عەنتاب و ناوچەكانی تر هەڵاتوون، پارەدارێكی گەورەن و كۆمەكی گەورەی دارایی دەبەخشنە ڕێكخراوەكە، چەندەها پڕۆژەی گەورەی وەبەرهێنانیان لە توركیا هەیە، ڕاشیگەیاند:”پێش مانگێك بەڵگەنامەی تەواوی نۆ لەسەرانی داعشمان داوەتە بەرپرسانی سەربازیی توركیا”.

ئەلعەلاق هۆشداریش دەدات لە بەهێزبوونەوەی داعش، دەڵێت: 10 هەزار چەكداریان لەگرتووخانەكانی سوریان و لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكراتدان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان