ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“دەبێت حكومەت قەرزەكانی بداتەوە، ئینجا باسی وەرگرتنەوەی قەرزەكانی خۆی بكات”

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، حكومەتی هەرێم دەبێت لە پێشتدا مووچەی فەرمانبەران بداتەوە، دواتر داوای قەرزەكانی بكات.

مەم بورهان قانیع لە ڕاگەیەنراوێكدا لەسەر لێدوانێكی وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێم سەبارەت بە گەڕانەوەی قەرزەكانی حكومەت لای هاووڵاتیان نوسیویەتی”كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕێكی كوردیی راگەیاندووە: “داوام لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی وەزارەت كردووە، لە رێگەی قیستەوە، یارمەتیی هاوڵاتیان بدرێت بۆ دانەوەی قەرزی كارەبا”. دەشڵێت: “دەكرێت بەشێوەیەكی دیراسەتكراو گڤتوگۆ لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران بكرێت، لەسەر شێوازی دیكەی دانەوەی قەرز”.

لەبەرامبەردا ئەو پەرلەمانتارە وتویەتی”بەم راگەیاندراوە، داوا لە پەرلەمانی كوردستان دەكەم، تا ئەوكاتەی حكومەتی هەرێم قەرزە زۆر و زەوەندەكانی موچەخۆران دەداتەوە، كە بەناوی “پاشەكەوتی موچە” و بێ‌ هیچ دەقێكی یاسایی، بڕێكی زۆری پارەی موچەخۆرانی بەقەرز كەوتوەتەلا، نابێت حكومەت داوای وەرگرتنەوەی قەرزەكانی بكات”.

دەشڵێت “حكومەت باوكی گەل بێت، بەمانا باوەكەی، دەبێت ئەم باوكە، لە پێشدا قەرزی رۆڵەكانی بداتەوە، ئینجا باسی وەرگرتنەوەی قەرزەكانی لای منداڵەكانی بكات. بۆیە، نابێت پەرلەمان لەم پرسەدا بێدەنگ بێت.”

کوردستان

نزیكەی هەزار تووشبووی كۆرۆنا لە سلێمانی چاكبوونەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی چوار هەفتەی ڕابردوودا نزیكەی هەزار تووشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاكبوونەتەوە.

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، لە ماوەی چوار هەفتەی ڕابردوودا 911 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاكبوونەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا لە ڕۆژی 13-5-2020 تا ئەمڕۆ 7021 توشبووی كۆرۆنا چاك بوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەرێم؛ لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 23 حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا تۆماركراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات ، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 612 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 23 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە ، 4146 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولێر72 كەس و سلێمانی 94 كەس و لە گەرمیان 28 كەس و دهۆك 418 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 534 كەس چاكبوونەوە و 23 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

یەكگرتوو بارەگاكانی لە پارێزگایەكی هەرێم داخست

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرپرسێكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە هەڵەبجە بۆ ماوەی 2 هەفتە تەواوی ئۆرگان و بارەگاكانیان بەداخراوی دەهێڵنەوە.

حەسەن شێخ عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی 5ی یەكگرتووی ئیسلامی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی لەلایەن لیژنەی نەخۆشخانەی وەفای تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە ئاگاداركراونەتەوە بۆ ڕێگریكردن لەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە بارەگاكانیان داخستووە.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوەی یەك هەفتەیە بارەگاكانیان داخستووە و هەفتەیەكی دیكەش بەداخراوی دەمێنیتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان