ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“كافتریاكانی نێو گەڕەكەكان هاووڵاتیانیان بێزاركردووە”

خەڵك- بەشی هەواڵ

پێداچوونەوە بە مۆڵەتی كاركردنی كافتریا و ڕێستۆرانتەكاندا دەكرێت و قائیمقامی سلێمانیش رایدەگەیەنێت لەگەڕەكەكاندا هاوڵاتیانیان بێزاركردووە.

ماڵپەڕی قائیمقامیەتی سلێمانی نوسیویەتی”ئەمڕۆ سێشەممە 2019.10.29 بەسەرپەرشتی ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی و ئامادەبوونی بەڕێوەبەرایەتیەكانی خۆپاراستنی تەندروستی، گەشتوگوزار، پۆلس و ئاسایش و شارەوانی سلێمانی لە دیوانی قائیمقامیەت كۆبوونەوە”.

لەكۆبونەوەكەدا ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند “ڕۆژانە هاووڵاتیان سكاڵا لەو كافتریا و ڕێستۆرانتانە دەكەن كە لەگەڕەكەكاندا كاردەكەن‌، بونەتەهۆی دروستكردنی قەرەباڵغی و ئاستەنگەكانی هاتوچۆ”.

هەروەها دەڵێت “دیاردەی كردنەوەی كافتریا و ڕێستۆرانت لە ناوشوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیاندا لە سلێمانی زیادیكردووە و بەردەوامیش داوای مۆڵەتی كردنەوەی شوێنی نوێ لە بەشی خۆپاراستی تەندروستی دەكرێت.”

لە كۆبونەوەكەدا بڕیاردرا پێداچوونەوە بەڕێنماییانەدا بكرێت بەجۆرێك بێت نەبێتە مایەی هەراسانكردنی هاووڵاتیان لە شوێنی نیشتەجێبوون و هاوسەنگی بازرگانیش بپارێزرێت لەشاری سلێمانی.

کوردستان

کەرنەڤاڵێکی شیعری لەسەر ئارامگەی شێركۆ بێكەس ئەنجامدەدرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بڕیارە دوو شەممەی داهاتوو کەرنەڤاڵێکی شیعریی لەسەر ئارامگەی شێركۆ بێكەس لە پاركی ئازادیی لەسلێمانی ئەنجامبدرێت.

 

لەژێر ناونیشانی  (با شیعر بکەینە سەنگەری بەرگری) ڕێکخراوی نوێگەر بۆ گەشەپێدانی هونەری کەرنەڤاڵێکی شیعری لەسەر ئارامگەی شێركۆ بێكەس لە پاركی ئازادیی لەسلێمانی ڕێکدەخات.

 

کەرنەڤاڵەکە لە ڕۆژی ۱۰ی۸ی۲۰۲۰ دووشەممە، کاتژمێر ٦ی ئێوارە ئەنجامدەدرێت

 

لەکەرنەڤاڵە شیعیرییەکەدا هەریەک لەم شاعیرانەى خوارەوە بەشداری دەکەن:

بەندی عەلی
ڕۆژ هەڵەبجەیی
فاتیح سەلام
سروە عوسمان
سەردار قادر
هەڵاڵە شەوکەت لهۆنی
هاوشان عەزیز
ڕەوەند ساڵح
مەریوان قەرەداغی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڤیدیۆ؛ توركیا دیمەنی نوێی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی سوپای توركیا لە ڕێی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە تویتەر، دیمەنی نوێی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

توركیا هاوكات لەگەڵ هێرشەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان، لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستانیش هێرش و ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری توركیا بانگەشەی ئەوەی كردووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 17 گەریلای پەكەكەیان كردووەتە ئامانج، بەڵام پەكەكە ئەو زانیارییانەی پشتڕاست نەكردووەتەوە.

بڵاوكردنەوەی دیمەنە ڤیدیۆییەكەش هاوكاتە لەگەڵ بۆردومانەكەی ئەمڕۆی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بۆ سەر گوندی قامیشی سەر بە شارۆچكەی ماوەت لە سنووری ناوچەی شارباژێڕی سلێمانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەی شارباژێڕیان بۆردومان كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند گوندی قامیشی سەر بە ناوچەی شارباژێڕی سلێمانییان بۆردومان كرد.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان بۆردومانەكە بووەتە هۆی ئاگركەوتنەوە لە ناوچەكە، بەڵام ئەگەری بوونی زیانی گیانی لەو هێرشەدا نەزانراوە.

سوپای توركیا چەند ناوچەیەكی سنووری شارباژێڕی سلێمانییان وەك سنووری چالاكی پەكەكە دەستنیشان كردووە و ناوبەناو بەو بیانووە بۆردومانی دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان