سوپای توركیا سوپای سوریای لە كۆبانێ كردە ئامانج



تۆپخانەكانی توركیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە ژمارەیەك پێگەی سوپای سوریایان لە گوندەكانی ڕۆژئاوای كۆبانێ لە ڕۆژئاوای كوردستان بۆردومان كرد.

سه رچاوەیەكی سەڕبازی به نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، سوپای توركیا بە دوو گولە تانك پێگەی هێزەكانی حكومەتی سوریایان له گوندی كور عەلی و گوندی سەفتەك لە ڕۆژئاوای كۆبانێ كردە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشكرد، تۆپخانەكانی توركیا بە چوار تۆپ گوندی سێلمیان كردە ئامانج كە سەرجەم تۆپەكان لە دەوروبەری خاڵەكانی سوپای سوریا كەوتنە خوارەوە.

ئەو سەرچاوەیە باسی هیچ زیانێكی لە ئەنجامی بۆردومانەكەدا نەكرد.

ئێوارەێی دوێنێ لە بۆردوومانی سنووری كۆبانێدا سەربازێكی سوریا بریندار بوو.

لە هەفتەی ڕابردووەوە سوپای سوریا هێرشی چڕی ئاسمانی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان دەستپێكردووە و هەڕەشەی هێرشی زەمینیش دەكات.

ئیرین كارا كۆچی دوایی كرد
پێشت ئیرین كارا كۆچی دوایی كرد
ئەو هەڵانەی زیان بە بڕبڕەكانی پشت دەگەیەنن
دواتر ئەو هەڵانەی زیان بە بڕبڕەكانی پشت دەگەیەنن