پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان گۆڕانكاری بەسەردادێت



سەرۆكی كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە بۆ ڕۆژانی پشوو و نەورۆز كاتی پێدانی كارەبای مۆلیدە گۆڕانكاری تێدا دەكرێت.

تارق سەمین، سەرۆكی كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سەرجەم خاوەن مۆلیدەکانی سنوری شاری سلێمانی ئاگادار دەكەینەوە، كە سبەینێ سێ شەممە ڕێکەوتی ١٤ی٣ی٢٠٢٣ بەهۆی پشووی فەرمیەوە کارکردنی مۆلیدەکان گۆڕانكاری تێدا دەكرێت.

ڕاشیگەیاند، هەروەها ئەو ڕۆژانەشی دەکەونە پشووە فەرمیەکانەوە بەهەمان شێوە پێدانی كارەبای مۆلیدە بە هاووڵاتیان گۆڕانكاری تێدا دەكرێت.

ڕووونیشی كردەوە، پێدانی كابەرای مۆلیدە لە ڕۆژانی پوو لە کاتژمێر ١١:٠٠ی پێش نیوەڕۆ بۆ کاتژمێر ١:٠٠ی شەو دەبێت.

سبەی خۆپیشاندانێكی بەرفراوان بەڕێوە دەچێت
پێشت سبەی خۆپیشاندانێكی بەرفراوان بەڕێوە دەچێت
ئێج دی بۆكس قەرەبووی بەشداربووانی دەكاتەوە
دواتر ئێج دی بۆكس قەرەبووی بەشداربووانی دەكاتەوە
ەیوەندیدار