ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

هەڵمەتی بایكۆتی شتومەك و كاڵای توركی لە هەولێر ڕاگەیەنرا

خەڵك-ئارام سەردار
(هەڵمەتی بایكۆتی شتومەكی توركی) لەهەولێر ڕاگەیەنرا و داوا لە هاووڵاتیانی پارێزگای هەولێر بە هەموو پێكهاتە و بۆچوونە جیاوازەكانەوە دەكەن بە تایبەت دوكاندار و كاسبكاران و خاوەن پڕۆژەكان، كەوا بە یەك دەنگ بڵێن “بەڵێ بۆ بایكۆتی توركیا”.

گرووپی (هەڵمەتی بایكۆتی شتومەكی توركی) لە یاداشتەكەدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ئاماژە بەوەدەكەن، بایكۆتكردنی كاڵای توركی ئەگەر ئەركێكی ئەخلاقی و واجبێكی نیشتمانی بێت بۆ هاووڵاتیانی كوردستان بە گشتی، ئەوا لە شاری هەولێردا سەرباری ئەوانە كردەیەكی شۆڕشگێڕانەشە.

دەشڵێن: “28 ساڵە توركیا هەرچی كاڵای ئێكسپایەری خۆی هەیە وەك بەرەیەكی شەڕی ڕانەگەیەنراو بۆ ئێمەی دەنێرێت، بۆ نەخۆشخستن و لەناوبردنمان، 28 ساڵە پارەی ڕەنجی شانی ئێمە دەدرێت بە چەك و هاووڵاتیانمان لە باكوور و ڕۆژئاوا و باشوور و سەرجەم پارچەكانی دیكەی كوردستان پێ كۆمەڵكوژی دەكرێت، توركیا بۆتە جەندەرمەی نێودەوڵەتی لەناوبردنی خەونەكانمان”.

گرووپەكە ڕاشیدەگەیەنن، ئێمە بڕیارمان داوە ئیتر بە پارەی خۆمان فیشەك بۆ كوشتنی خۆمان نەكڕین، فیشەك نەكڕین بۆ درێژەدان بە داگیركردنی كوردستان و بایكۆتی كاڵا و شمەك و پەیوەندی ئابووری لە گەڵ توركیا بكەین.

هەر لەیاداشتەكەدا داوا لە هاووڵاتیانی پارێزگای هەولێر بە هەموو پێكهاتە و بۆچوونە جیاوازەكانەوە دەكەن، بە تایبەت دوكاندار و دەستفرۆش و خاوەن كۆمپانیا و بەڵێندەر و گواستنەوە، كەوا “بێنە پشت ئەم داواكارییە ڕەوایە و بە یەك دەنگ بڵێین بەڵێ بۆ بایكۆتی توركیا، چۆن هەولێر هۆلاكۆی باپیرانی ئەردۆگانیەكانی تێكشاند، ئاواش بە بایكۆت لە قەڵای هەولێردا ئەردۆگانییەكان تێك بشكێنینەوە”.

لەگەڵ هێرشی داگیركاری توركیا بۆ سەر خاكی ڕۆژئاوای كوردستان، لە سلێمانی و چەند شار و شارۆچكەیەكی دیكەی هەرێمی كوردستان و ڕۆژهەڵاتی كوردستان هەڵمەتی بایكۆتی كاڵا و شمەك و گەشتی توركیا ڕاگەیەنرا.

ئابوری

وەرگرتنی ڕسوماتێكی هاتووچۆ لە شۆفێران هەڵوەشێنرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی فیدڕاڵی عیراق وەرگرتنی ڕسوماتێكی هاتووچۆ، كە بە “كرێی خزمەت” ناسراوە هەڵدەوەشێنرێتەوە.

لیوا زهێر خەفاجی، بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی عیراق لە لێدوانێكی بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، كە بڕیاریانداوە بە هەڵوەشاندنەوەی كرێی خزمەت، كە لە یاسای نوێی هاتووچۆدا هاتووە.

ڕاشیگەیاندووە، كە هۆكاری بڕیارەكەیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ناكرێت لە یەك مامەڵەدا دوو جۆر ڕسومات لە هاووڵاتیان وەربگیرێت.

وتوشیەتی، “بۆیە ئەو بڕیارەیان داوە تاوەكو باری سەرشانی هاووڵاتیان سووك بكەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

هەوڵی دووبارە پێدانی قەرز بەلاوان دەدرێت
حكومەت ۳۹ ملیار دیناری لە پارەی قەرزی بچووك بەكارهێناوه

خەڵك-ئارام سەردار
ئەمڕۆ دوو شەممە ۱۱ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۹ لەبارەی هەمواركردنەوەی ڕێنماییەكانی قەرزی بچووك، وەزارەتی كار و كارووباری كۆمەڵایەتی لە هەولێر ۆرك شوپێكی تایبەتی لەسەر ئەم پرسە بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەكان ڕێكخست، حكومەتی هەرێمیش زیاتر لە 39 ملیار دیناری لە پارەی قەرزی بچوك، كە لە بانك بووە بەكارهێناوە.

كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بەڕۆژنامەوانانی ڕایگەیاند، لەكاتی قەیرانی دارایی حكومەتی هەرێم زیاتر لە ٣٩ ملیار دیناری پارەی قەرزی بچووك، كە لە سندوقەكەدا هەبووە لەبانك بەكاری هێناوە.

دەشڵێت: “بەمەبەستی كەمكردنەوەی ڕێژەی بێكاری، دەمانەوێت پێدانی قەرزی بچووك دەست پێبكەینەوە، داواكاریشمان ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران كردوە بۆ ئەم بابەتە”.

لای خۆشیەوە، ئارام ئەنوەر، بەڕێوەبەری سندوقی پشتیوانی پڕۆژە بچوكەكانی لاوان ڕایگەیاند، بەمەبەستی دەستپێكردنەوەی پڕۆژەی قەرزی بچووك لەگەڵ پسپۆڕان و شارەزایان هەوڵی هەمواركردنەوەی ئەو ڕێنماییانە دەدەین،‌ كە لە ساڵانی پێشووتر قەرزی بچووكمان پێ دابەش كردبوو، لەهەوڵیشداین لەم قەرزەی بۆمان دەگەڕێتەوە لەسوودمەندبووانی پێشووتر، پێدانی ئەو قەرزە دەست پێبكەینەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی قەیرانەكانی ساڵانی ڕابردوو پڕۆژەكانی قەرزی بچووك هاوشێوەی پڕۆژە گەورەكان بەڕێژەی لە 20% بۆ 25% هەرەسیان هێناوە، وێڕای هەوڵەكان بۆ بەردەوام بوونی پڕۆژەكان دەمانەوێت پڕۆژەی زیاتر و هەلی كاری زیاتر بڕەخسێنین.

ئەوەشی خستەڕوو، تاوەكو ئێستاش بەبڕی 76 ملیار و 831 ملیۆن و 400 هەزار دینار، ٨ هەزار و ۱۳٦ كەس لە پڕۆژەی سندوقی پشتیوانی پڕۆژە بچوكەكانی لاوان سودمەند بوون، بڕی پارەی گەڕاوەش، كە حكومەت بەكاری هێناوەتەوە، 39 ملیار و 421 ملیۆن و 364 هەزار دینارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پەڕلەمانی كوردستان بڕیارێك لە بەرژەوەندی فەرمانبەران دەردەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوو سبەی پەڕلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە یاسایەك دەكات و بڕیارێك-یش لە بەرژەوەندی فەرمانبەرانی گرێبەست دەردەكات.

سەرچاوەیەكی پەڕلەمانی بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، ڕۆژی چوار شەممە لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ كۆبوونەوەی ئاسایی پەڕلەمانی كوردستان ئەنجام دەدرێت.

ڕاشیگەیاند، بەپێی كارنامەكە، پەڕلەمانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەم بۆ چەند پڕۆژە یاسایەك دەكات و گفتوگۆ لەسەر بیرۆكەی پەڕلەمانتارێك سەبارەت بە مەترسییەكانی دووبارە تەعریب و هەموواركردنەوەی مادەی 140ی دەستوور دەكرێت.

وتیشی، “خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای (پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان) و پڕۆژە بڕیاری (دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی كوردستان) دەكرێت”.

ئەو سەرچاوەیە ئامادەنەبوو هیچ زانیارییەك لەسەر پڕۆژە بڕیاری تایبەت بە دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست بدات و وتی، “پڕۆژەكە هی هەموو فراكسیۆنەكانە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان