ئێج دی بۆكس قەرەبووی بەشداربووانی دەكاتەوە



كۆمپانیای (HD BOX) بڕیاریدا بەهۆی ڕاگرتنی پەخشەكەیەوە ماوەی 40 ڕۆژ قەرەبووی بەشداربووانی لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و كەركوك و گەرمیان و ڕاپەڕین دەكاتەوە.

كۆمپانیای ئێج دی بۆكس لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیاریان داوە بەقەرەبووكردنەوەی بەشداربووانمان لە پارێزگاكانی (سلێمانی، هەڵەبجە، كەركووك) و ئیدارەی (ڕاپەرین، گەرمیان) بە زیادكردنی باڵانس بۆ سەر جیهازەكانتان بۆ ماوەی 40 ڕۆژ.

ڕاشیگەیاندووە، بۆ ئەوەی سوودمەندبیت لەم قەرەبووە (سڕیاڵی جیهازەكە و ناونیشان) بنێرن بۆ تیلیگرامی ژمارە (07508526725).

جەختیشی كردۆتەوە، كۆمپانیا تاكو بەرواری 20-3-2023 سریاڵ وەردەگرێت پاشان لەبەرواری 24-3-2023 باڵانسەكانتان بۆ زیاد دەكرێت.

پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان گۆڕانكاری بەسەردادێت
پێشت پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان گۆڕانكاری بەسەردادێت
هازارد: وەك زێدان و مێسی نابم و پاشگەزنابمەوە
دواتر هازارد: وەك زێدان و مێسی نابم و پاشگەزنابمەوە
ەیوەندیدار