ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

بۆندی نایمار شکستی هێناو ە بۆهەر یارییەک ملیۆنێک زیان لە پاریس دەدات !


خەڵک سپۆرت

نایمار دا سیلڤای گرانبەهاترین یاریزانی جیهان، لە ڕووی وەرزشییەوە سودی بە یانەی پاریس سانت جێرمان نەگەیاندووە و لەڕووی داراییشەوە زیانێکی گەورەی پێگەیاندوون.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی بە داتا و ژمارەوە ئاشکرای کردووە، کاتێک نایماری بەرازیلی لە هاوینی ٢٠١٧ یانەی بەرشلۆنەی ڕووە و یانەی پاریس سانت جێرمان بەجێهیشت، تەواوی شارەزایان و وەرزشکاران لەجیهان پێیان وابوو یانە زەبەلاحەکەی فەرەنسا زۆرترین سود لەتواناهونەریەکانی وەردەگرێت پاشان دەرستبەرداری دەبن بۆ یانەیەکی تر، بەڵام ئەوەی ڕوویداوە تەواو پێچەوانە بووە، بەڵکو سەرۆکایەتی پاریس خۆشحاڵ دەبن بەهەر یانەیەک کە بڕی پارەی گواستنەوەکان پێشکەش بکات (٢٢٢ ملیۆن یورۆ).

ئەستێرەکەی سیلیساو لەکۆی ١٢٧ یاریی تەنها ٦٣ یاریی بۆ پاریس کردووە و ٦٤ یاریی بەهۆی پێکان و سزادانی هونەریەوە بەشداری نەکردووە، واتا لە نیوە زیاتری ڕووبەڕوبونەوەکان بەشداری نەکردووە، هەروەها بەردەوام بەدەست پێکانی لەسەریەکەوە دەناڵێنێت و لە ساتە هەستیارەکاندا بونی نەبووە، لە ٥٢ یارییدا بەهۆی پێکان و هەشت یارییش بەهۆکاری هونەری لەپێکهاتەکانی پاریس سانت جێرمان دوورخراوەتەوە.

نایمار لەڕووی داراییەوە هەفتانە بڕی ٣.١ ملیۆن یورۆ موچە لە شێخەکانی قەتەر وەردەگرێت، ئەگەر بێتو ئەو ژمارەیەش بەسەر ٢٦ مانگی بۆندەکەیدا دابەش بکەین دەردەکەوێت تا ئەم ساتە بڕی ٨٠ ملیۆن یورۆ پاشەکەوتی کردووە، بەڵام سەیرو سەمەرەی گواستنەوەی یاریزانەکە لەوەدایە کە بۆ هەر یارییەک بڕی یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار یورۆ دەکەوێت و تا ئەم ساتەش هاوکێشەی لەدەستدانی ئەو بڕە پارەیە بۆ هەر یارییەک بەردەوامە، بۆیە تەواوی ئیدارەی پاریس پێیان وایە فرۆشتنی ئەستێرەکەی سیلیساو باشترین چارەسەرە.

جیهانی

رۆناڵدۆی دیاردە؛ “زێدان باشترینە”


خەڵک

رۆناڵدۆی بەرازیلی، ناسراو بەدیاردە هۆکاری بەجێهێشتنی یانەی ریاڵ مەدرید و پەیوەندیکردنی بەیانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بۆ خراپی مامەڵەی فابیۆ کاپیلۆی ڕاهێنەری ئەوکاتەی ڕیاڵ دەگێڕێتەوە و زێدانیش بە باشترین ناو دەبات.

رۆناڵدۆ لویس نازاریۆ دالیمای بەرازیل و ئەفسانەو دیاردەی تۆپی پێی جیهان، رایگەیاندووە،بەهۆی بوونی چەند کێشەیەک لەگەڵ فابیۆ کاپیلۆی راهێنەر، یانەی شاهانەی بەجێهێشتووە، کە بە وتەی خۆی نەیتوانیوە لە کاپیلۆ بگات.

رۆناڵدۆ وتویەتی؛ کێشم لە 100كگم، نزیک دەبووەوە کاتێک لەیانەی ڕیاڵ مەدرید هاتووەتە دەر، بەڵام لەتۆپی پێدا کێش گرنگ نییە گرنگ تواناو یاریکردن و جیاوازی کردنە، بۆیە کاپیلۆ بەهەڵە هەڵسەنگاندنی دەکرد لەمبارەیەوە، بۆیە پەیوەندیەکانمان بەرەو خراپی و لێک نەگەیشتن چوو.

بە وتەی رۆناڵدۆ کاپیلۆ شایستەی پۆستی را‌هێنەرایەتی تیپەکە نەبووە و دەبوو یانە شاهانەییەکە لەو کاتەدا راهێنەرێکی بەهێزی دەستنیشان بکردایە.

لەلایەکی ترەوەو لەبارەی بەراوردی نێوان مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرە بەرازیلییەکە ” مێسی کاتێک تۆپ لە بەردەم قاچەکانیدایە، هەست بەچێژو خۆشەویستی دەکات بەڵام توانا و ژمارەکانی رۆناڵدۆش ناکرێت نادیدە بگرین بۆیە، بەراوردکردنی ئەو دوو یاریزانە ئەستەمە.

رۆناڵدۆی بەرازیلی، لە تۆپی پێدا زێدان بە باشترین هاوڕێ و یاریزان ناودەبات کە هاوشانی یاریکردووە و دەڵێت” زێدان باشترینە، من دڵخۆش بوم لەگەڵ سەرجەم یاریزانەکانی ریاڵ مەدرید، بەڵام زێدان بۆ من زۆر تایبەت بوو”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

گاریس بەیڵ: شەیدای یاریی گۆڵفم


خەڵك
گاریس بەیڵی وێڵزیی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، دەڵێت: هەندێك وا بیر دەكەنەوە كە ئێمە بۆ یاریكردن دروست بووین، ئەمە هەڵەیە، ئێمەش مرۆڤین و كاتمان بۆ نان خواردن و بەسەربردن و ئاهەنگ گێڕان دەوێت خۆ رۆبۆت نین.

رۆژنامەی ماركا، دیمانەیەكی لەگەڵ ئەستێرە وێڵزییەكە سازداوە و تیایدا بەیڵ وتوویەتی ” لەروانگەی هەندێكەوە رۆبۆتێك زیاتر هیچی كە نین، خەڵكانێ: هەن وا دەزانن كە تۆ تەنها بۆ یاریكردن دروست بوویت، دەیانەوێت بەو شێوەیەی كە خۆیان دەیانەوێت تۆ بژیت، ئێمەش دەبێت نان بخۆین و بچینە دەرەوە و كات و ساتی خۆش بەسەر بەرین “.

بەیڵ دەڵێت ” ژیانی تۆپی پێ ماوەیەكی كەمە، ناكرێت قوربانی بەژیانی خۆمان بدەین لە پێناو ئەو ماوە كەمەی لە تۆپی پێدا هەیە”.

گاریس بەیڵ ڕاشكاوانە دەڵێت ” شەیدای یاریی گۆڵفم، بەڵام هێشتا بیرم لەوە نەكردۆتەوە دوای وازهێنانم لە یاریی تۆپی پێ چی بكەم”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

كریستیانۆ رۆناڵدۆ:  مێسی پێی وتم  بە ڕۆشتنت توشی كێشە بووم


خەڵك
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، دەڵێت، بەكاروانی وەرزشی مێسی سەرسامم و لە كاتی ڕۆشتنم لە ڕیاڵ مەدرید پێی وتم بە رۆشتنت تووشی كێشە دەبم چونكە، بوونت لە لالیگا ڕكابەری نێوانمانی بەهێزتر دەكرد.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، كە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، سەرسامە بەو كاروانە وەرزشییەی مێسی پێیدا تێپەڕیوە..

بەگویرەی ڕۆژنامەكە، ڕۆناڵدۆ ڕایگەیاندووە، جوانە ڕكابەریی هەبێت، هەموو كەسێكی دیار ڕكابەرێكی هەیە، من چیژم لە ڕكابەریی نێوان خۆم و مێسی وەردەگرت، هەمیشە هەوڵی زیاترم دەدات بۆ بردنەوە و چنینەوەی نازناوەكان.
كریس ئەوەشی وتووە: كاتێك خولی ئیسپانیم بەجێهێشت، مێسی پێی وتم بە ڕۆیشتنت توشی كێشە بووم، چونكە ڕكابەری نێوانمان بەهێزتری دەكردین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان