ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

یەكگرتوو لەسەر ژماردنەوەی دەستی دەنگەكانی كەركوك روونكردنەوە دەدات

 

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت، چاوەڕێ دەكەین تاكو ئەنجامی ژماردنەوەی دەنگەكان لە سلێمانی ئاشكرا بكرێت ئەوكات قسەمان دەبێت.

میدیای فەڕمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئاشكرایدەكات ژماردنەوەی دەستی دەنگەكانی پارێزگای كەركوك كۆتایی هات‌و دەنگەكانی یەكێتیش زیادیان كردووە، ئەمەش لەكاتێَكدایە كە شەش لایەن سیاسی لە هەرێمی كوردستان‌و لایەنە عەرەبی‌و توركمانییەكانی پارێزگای كەركوكیش سكاڵایان لەسەر ئەنجامدانی ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكان پەرلەمان تۆمار كردووەو یەكێتییان بە ئەنجامدانی ساختەكاری تۆمەتبار كرد.

قاسم گەڵاڵی بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە (خەڵك)ی راگەیاند، گومانی تێدا نییە ساختەكاری ئەلیكترۆنی‌و پڕۆگرامسازی ئامێرەكانی دەنگدان رێكخراوە.

وتیشی “ئەگەر ئەمە راستی نەبێت‌و ئەنجامەكان دوای ژماردنەوەی دەستی دەنگەكانی وەك یەك بێت، ئیتر بۆچی پەرلەمان و دادگای فیدڕاڵی یاساو بڕیاری ژماردنەوەی دەنگەكان بەدەست دەدەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، چاوەڕێی ئەنجامی لیژنەكان دەكەین، جارێ زوو بۆ بڕیاردان، چونكە پێمان وابوو تەواوی سندوقەكان هەژمار بكرێنەوە نەك تەنها ئەوانەی سكاڵایان لەسەرە، چونكە تەنها ئەوانە كە سكاڵایان لەسەر كاریگەری نابێت بەشێوەیەك گشتی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان.

ئاشكراشیكرد، گومانمان لەوەدا نییە پڕۆگرامی ئامێرەكان وا كراوە دەنگی ژمارەیەك لیست لەوەندە زیاتر دەنگی بۆ نەڕوات.

راشیگەیاند، نوێنەرمان دەبێت لەكاتی ژماردنەوەی دەنگەكان، بەڵام ئەوە گومانی تێدانییە كە ساختەكاری كراوەو ئەو سندوقانەش ماوەیەك لەو شوێنانە بووە كەس نازانێت كێ پارێزگاری لێكردووە ئەوە قسەیەكیترە، بەڵام چاوەڕێ دەكەین.

کوردستان

خوێندنی باڵا یەکەمین رۆژی دەوامی ڕەسمیی بۆ خوێندکارانی وەرگیراو ڕاگەیاند

خەڵک-

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە نوسراوێکدا یەکەمین رۆژی دەستپێکردنی ساڵی خوێندنی ٢٠١٨/٢٠١٩ ـی بۆ خوێندکارانی وەرگیراو لە قۆناغی یەکەم لە زانکۆ و پەیمانگەکانی ھەرێمی کورستان ڕاگەیاند.

بەپێی نوسراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، “سبەینێ یەکشەممە  ٢٠١٨/١١/١٨، یەکەم رۆژی دەوامی فەرمییە بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠١٨ – ٢٠١٩.”

وێنەی نوسراوەکە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وتووێژەکانی تایبەت بە ھەڵگرتنی خاڵە گومرکییەکان بێ ئەنجام ماونەتەوە

خەڵک-

پاش ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەک لەبارەی ھەڵگرتنی خاڵه‌ گومرگییه‌كانی نێوان شارەکانی ھەرێم و عێراق، تا ئێستا ھیچ وادەیەک بۆ لابردنیان دیاری نەکراوە و وتووێژەکانیش بە بنبەست گەشتوون.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، به‌شێك له‌ میدیاكانی‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستان بڵاویانكرده‌وه‌، رێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كراوه‌ بۆ لابردنی خاڵه‌ گومركیه‌كانی نێوانیان، بەڵام تائێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ لابردنی ئه‌و خاڵه‌ گومرگییانه‌ دیارینه‌كراوه‌ و وتووێژەکانیش گەشتوون بە شێوەیەک لە بنبەست، ئەوەی ھەیە تەنھا ڕێکەوتنێکی سەرەتاییە و ھیچ لایەنێک ئامادەی جێبەجێ کردنی مەرجەکانی لایەنەکەی دیکە نییە.

حکومەتی عیراق لە بەرامبەر ھەڵگرتنی ئەو خاڵە گومرکییانە داوای ئەوە دەکات، خالە سنورییەکانی ھەرێم و داھاتەکانیان بگەڕێنرێنەوە بۆ ناوەند، پێناسی گومرگیی یەکگرتووش لەسەریان جێبەجێ بکرێت، حکومەتی ھەرێمیش ئەوە ڕەتدەکاتەوە.

كردنه‌وه‌ی‌ خاڵه‌ گومرگییه‌كانی‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی‌ تری عیراق، بۆتە ‌هۆی ناڕه‌زایی هاوڵاتیان و گرانبوونی نرخی به‌شێك له‌و كاڵایانه‌ی‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌چنه‌ شارەکانی كه‌ركوك و موسڵه‌وه‌.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

خەڵك؛ ناوی كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستێكی وزاری بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە كابینەی نوێی حكومەتی عیراق پارتی چەند وەزارەتێكی لە پشكی كورد وەرگرتووە و لە ئێستاشدا لەگەڵ یەكێتی ناكۆكن لەسەر وەزارەتی داد، بەڵام پەرلەمانتارێكی یەكێتی دەڵێت: “ئەو وەزارەتە بۆ یەكێتی یەكلایی بۆتەوە و كاندیدیشمان هەیە”.

د. میران محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پۆستی وەزارەتی داد لە حكومەتی عیراق بۆ یەكێتی یەكلایی بۆتەوە و كاندیدی حزبەكەشمان بۆ ئەو پۆستە (خالید شوانی)یە.

سەبارەت بە لیژنەكانیش ئاماژەی بەوەكرد، كە “لە ماوەی ڕابردوو لیژنەكانی پەرلەمانی عیراق هەڵبژێردران و من بوومە ئەندامی لیژنەی تەندروستی پەرلەمان”.

هاوكات، د. جوان ئیحسان، سەرۆكی لیستی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، یەكێتی مافی وەرگرتنی وەزارەتێكی هەیە لە كابینە وزاریەكەی حكومەتی نوێی عیراق بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی، لە ئێستاشدا پۆستی وەزارەتی داد بۆ یەكێتی یەكلایی بۆتەوە و كاندیدیشمان بۆی هەیە.

جەختیشی كردۆتەوە، لە ئێستادا هەوڵ دەدەن پشكی هەڵەبجە وەك پارێزگا لە بودجەی ساڵی 2019 دیاری بكرێت و هەموو فراكسیۆنە كوردستانیەكانیش لەسەر ئەوە یەكهەڵوێستن.

لە 24ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ لە پەرلەمانی عیراق دەنگ درا لەسەر 14 وەزیری كابینەی حكومەتی نوێی عیراق بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی، بەڵام هێشتا 8 وەزارەت ماون دەنگیان لەسەر بدرێت، هاوكات بەهۆی وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار لەلایەن یەكێتی-یەوە، پارتی پێی وایە، كە نابێت ئەو حزبە هیچ وەزارەتێك وەربگرێت و پشكی وەزارەتەكان بە مافی خۆی دەزانێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین