ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بازرگانان لە بری كاڵای توركی كاڵای ئەندەنوسیایی هاوردە دەكەن

خەڵك – بەشی هەواڵ
بازرگانانی كورد لەگەڵ دەستپێكردنی بایكۆتی كاڵای توركیدا هەوڵی بەدەستهێنانی جێگرەوەی ئەو كاڵایانەن، لەو چوارشێوەیەشدا، دوو گەورە بازرگانی كورد لەئەندەنوسیا بەبەهای سێ ملیار دۆلار ڕێكەوتنیان كردووە، بۆئەوەی كاڵای جۆراوجۆر و پێویست بۆ هەرێمی كوردستان بهێنن.

شێخ عەتا محەمەد جێگری سەرۆكی یەكێتی هاوردە و هەناردەكارانی هەرێم بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەم چەند ڕۆژەدا دوو گەورە بازرگانی كورد چوون بۆ ئەندەنوسیا بەبەهای سێ ملیار دۆلار ڕێكەوتنیان تۆماركردووە، بۆئەوەی كاڵای جۆراوجۆر و پێویست بۆ هەرێمی كوردستان بهێنن، ئەمەش جێگرەوەیەكی كوالیتی باش و گونجاوی كاڵای توركییە.

ئاماژی بەئەوەشدا، پێشتریش هەندێك بازرگان پەیوەندییان لەگەڵ ئەندەنوسیا هەبووە، بەڵام ئەمجارە لەگەڵ وەفدێكی هاوردە و هەناردەكاران ئەو بازرگانانە ڕۆیشتون و بەو بڕە پارە زۆرە هاوردەی كاڵا دەكەن.

ئابوری

وەرگرتنی ڕسوماتێكی هاتووچۆ لە شۆفێران هەڵوەشێنرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی فیدڕاڵی عیراق وەرگرتنی ڕسوماتێكی هاتووچۆ، كە بە “كرێی خزمەت” ناسراوە هەڵدەوەشێنرێتەوە.

لیوا زهێر خەفاجی، بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی عیراق لە لێدوانێكی بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، كە بڕیاریانداوە بە هەڵوەشاندنەوەی كرێی خزمەت، كە لە یاسای نوێی هاتووچۆدا هاتووە.

ڕاشیگەیاندووە، كە هۆكاری بڕیارەكەیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ناكرێت لە یەك مامەڵەدا دوو جۆر ڕسومات لە هاووڵاتیان وەربگیرێت.

وتوشیەتی، “بۆیە ئەو بڕیارەیان داوە تاوەكو باری سەرشانی هاووڵاتیان سووك بكەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

هەوڵی دووبارە پێدانی قەرز بەلاوان دەدرێت
حكومەت ۳۹ ملیار دیناری لە پارەی قەرزی بچووك بەكارهێناوه

خەڵك-ئارام سەردار
ئەمڕۆ دوو شەممە ۱۱ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۹ لەبارەی هەمواركردنەوەی ڕێنماییەكانی قەرزی بچووك، وەزارەتی كار و كارووباری كۆمەڵایەتی لە هەولێر ۆرك شوپێكی تایبەتی لەسەر ئەم پرسە بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەكان ڕێكخست، حكومەتی هەرێمیش زیاتر لە 39 ملیار دیناری لە پارەی قەرزی بچوك، كە لە بانك بووە بەكارهێناوە.

كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بەڕۆژنامەوانانی ڕایگەیاند، لەكاتی قەیرانی دارایی حكومەتی هەرێم زیاتر لە ٣٩ ملیار دیناری پارەی قەرزی بچووك، كە لە سندوقەكەدا هەبووە لەبانك بەكاری هێناوە.

دەشڵێت: “بەمەبەستی كەمكردنەوەی ڕێژەی بێكاری، دەمانەوێت پێدانی قەرزی بچووك دەست پێبكەینەوە، داواكاریشمان ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران كردوە بۆ ئەم بابەتە”.

لای خۆشیەوە، ئارام ئەنوەر، بەڕێوەبەری سندوقی پشتیوانی پڕۆژە بچوكەكانی لاوان ڕایگەیاند، بەمەبەستی دەستپێكردنەوەی پڕۆژەی قەرزی بچووك لەگەڵ پسپۆڕان و شارەزایان هەوڵی هەمواركردنەوەی ئەو ڕێنماییانە دەدەین،‌ كە لە ساڵانی پێشووتر قەرزی بچووكمان پێ دابەش كردبوو، لەهەوڵیشداین لەم قەرزەی بۆمان دەگەڕێتەوە لەسوودمەندبووانی پێشووتر، پێدانی ئەو قەرزە دەست پێبكەینەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی قەیرانەكانی ساڵانی ڕابردوو پڕۆژەكانی قەرزی بچووك هاوشێوەی پڕۆژە گەورەكان بەڕێژەی لە 20% بۆ 25% هەرەسیان هێناوە، وێڕای هەوڵەكان بۆ بەردەوام بوونی پڕۆژەكان دەمانەوێت پڕۆژەی زیاتر و هەلی كاری زیاتر بڕەخسێنین.

ئەوەشی خستەڕوو، تاوەكو ئێستاش بەبڕی 76 ملیار و 831 ملیۆن و 400 هەزار دینار، ٨ هەزار و ۱۳٦ كەس لە پڕۆژەی سندوقی پشتیوانی پڕۆژە بچوكەكانی لاوان سودمەند بوون، بڕی پارەی گەڕاوەش، كە حكومەت بەكاری هێناوەتەوە، 39 ملیار و 421 ملیۆن و 364 هەزار دینارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پەڕلەمانی كوردستان بڕیارێك لە بەرژەوەندی فەرمانبەران دەردەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوو سبەی پەڕلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە یاسایەك دەكات و بڕیارێك-یش لە بەرژەوەندی فەرمانبەرانی گرێبەست دەردەكات.

سەرچاوەیەكی پەڕلەمانی بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، ڕۆژی چوار شەممە لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ كۆبوونەوەی ئاسایی پەڕلەمانی كوردستان ئەنجام دەدرێت.

ڕاشیگەیاند، بەپێی كارنامەكە، پەڕلەمانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەم بۆ چەند پڕۆژە یاسایەك دەكات و گفتوگۆ لەسەر بیرۆكەی پەڕلەمانتارێك سەبارەت بە مەترسییەكانی دووبارە تەعریب و هەموواركردنەوەی مادەی 140ی دەستوور دەكرێت.

وتیشی، “خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای (پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان) و پڕۆژە بڕیاری (دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی كوردستان) دەكرێت”.

ئەو سەرچاوەیە ئامادەنەبوو هیچ زانیارییەك لەسەر پڕۆژە بڕیاری تایبەت بە دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست بدات و وتی، “پڕۆژەكە هی هەموو فراكسیۆنەكانە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان