ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ لەناوبردنی كورد داوادەكرێت ئەردۆغان دادگایی بكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

دادوەرێكی سویسرایی، كە داواكاری گشتیی پێشووی ئەو وڵاتە بووە داوا دەكات ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و هەوڵدان بۆ لەناوبردنی كورد بدرێتە دادگا.

كارلا دێل پۆنتێ ئەندامی لیژنەی لێكۆڵینەوەی ئەوروپا لە كاروباری سوریا لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەیەكی سویسرایی رایگەیاند، هێرشی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان (باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا) پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكانە و بووەتە هۆی سەرلەنوێ هەڵگیرسانەوەی شەڕ لەو وڵاتە كە بەدەست جەنگ و پێكدادانەوە گیرۆدەیە.

دێل پۆنتێ كە پێشتر داواكاری گشتی سویسرا بووە و لە دۆسیەی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی جەنگ لە ڕواندا و یۆگسلاڤیا بەشداربووە، ڕاشیگەیاند، هێرشی ئەردۆغان بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان و هەوڵەكانی بۆ لەناوبردنی كورد مرۆڤ تووشی شۆك دەكات، پێویستە لێكۆڵینەوەی لەگەڵ بكرێت و بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگی بدرێتە دادگا و نابێت رچِێگە بدرێت ئەو تاوانانەی بەسەرەوە تێپەڕ بێت و بە ئازادی بسوڕێتەوە.

كارلا دێل پۆنتێ ئاماژەی بەوەشكرد، سڵكردنەوەی یەكێتی ئەروپا لە سەپاندنی سزا بەسەر توركیا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەردۆغان هەڕەشەی بەكارهێنانی كارتی پەنابەرانی لەو یەكێتییە كردووە.

جیهان

دەیان كەس بوونەتە قوربانی
هۆشداری سەرهەڵدانی ڤایرۆسێكی كوشندە لە چین دەدرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

چین هۆشداری سەرهەڵدانی ڤایرۆسێكی كوشندە دەدات و ئاشكراشیدەكات، تاكو ئێستا 7 كەس بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.
گڵوباڵ تایمز بڵاویكردەوە، ڤایرۆسی “SFTS” لە ڕێگەی جۆرێك لە گیانداری خشۆك بڵاودەبێتەوە و لە چین دۆزراوەتەوە و تا ئێستاش 60 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون و 7 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ئاشكراشیكرد، سەرەتا ڤایرسەكە لە پارێزگای جیانگسو دۆزرایەوە، بەڵام دواتر دانیشتوانی پارێزگای ئانهوئیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.
یەكێك لە تووشبووان بە ڤایرۆسەكە ڕایگەیاند، لە نیشانەكانی ئەم پەتایە ئەوەیە كە تایەكی زۆر توندی هەیە و خرۆكە سپییەكانی خوێنیش كەم دەكەن كێشە ڕووبەرووی خوێن دەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەكان، گواستنەوەی ڤایرۆسەكە بەهۆی خوێنەوە یاخود تیكەڵبوونی تووشبوو لەگەڵ یەكتر دەگوازرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە 24 كاتژمێردا، 2020 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2020 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2020 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 163 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 236 هەزار و 712 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 18 هەزار و 427 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی بەیروت ئاشكرا كرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

زیاتر لە 700 كەس بەهۆی پێكدادانی نێوان خۆپیشاندەرانی بەیروت و هێزە ئەمنییەكان بریندار بوون.
كەناڵی ئەلجەزیرە بڵاویكردەوە، 728 خۆپیشاندەر بەهۆی پێكدادانیان لەگەڵ هێزە ئەمنیەكان بریندار بوون.
ئاشكراشیكرد، هێزە ئەمنییەكان گازی فرمێسك ڕێژیان بەسەر خۆپیشاندەراندا ڕشتووە.

خۆپیشاندانەكانی بەیروت دوای تەقینەوەكانی 4ی ئەم مانگە لە نزیك بنكەیەكی هێزە دەریاییەكانی لوبنان سەریهەڵدا و لە ڕووداوەكەدا 158 كەس گیانیان لەدەستدا و 6 هەزاری دیكەش بریندار بوون و بە دەیان خانو و ئۆتۆمبێلی لەناوبرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان