ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

(خەڵك) چەندین پڕۆژەی مەترسیداری عیراقی دژی كورد ئاشكرا دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی سەركردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، دەنگۆی گۆڕینی فیدڕاڵی هەرێم و كردنەوەی هەرێم بە پارێزگای عیراق لە ئارادایە.

بەهۆی ڕێكنەكەوتنی هەرێم و بەغدا لەلایەك و بەردەوامی خۆپیشاندانەكانی عیراق، سەركردەكانی عیراق سەرقاڵی دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەكن بۆ دۆخی ئێستای عیراق و چارەسەری كێشەكانی عیراقیش مەترسی لەسەر سیادەی هەرێم كوردستان دەبێت.

حەسەن ئەمین شێخانی، ئەندامی سەركردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، چەند پڕۆژەیەكی مەترسیدار لە عیراقدا هەیە و بەرپرسانی عیراق دەیانەوێت كاری لەسەر بكەن.

وتیشی، “دەنگۆی هەمواركردنەوەی دەستووری عیراق لە ئارادایە و لەوانەیە دەسەڵاتەكانی هەرێم كەم بكەنەوە و هەرێم بكەنەوە بە پارێزگای سەر بە عیراق و لەوانەیە زۆر بابەتی دیكە هەمواربكەنەوە لە زیانی كورد بێت، هەروەها دەیانەوێت ئەنجوومەنی پارێزگاكان سڕ بكرێن یان هەر نەمێنن، پڕۆژەی سێهەمیش دەیانەوێت سیستمی فەرمانڕەوایی لە پەڕلەمانیەوە بكەن بە سەرۆكایەتی و چەندین بابەتی دیكە، كە كاریگەری لەسەر دۆخی ناوچەكە و پڕۆسەی سیاسی دەبێت”.

سەبارەت بە دۆخی كەركوك و ناوچە كێشەلەسەرەكان ناوبراو ڕایگەیاند، كەركوك بەشێكە لەو پڕۆسەیەی لە عیراق ڕوودەدات و پارتی و یەكێتیش چەند هەوڵێكیان داوە لەگەڵ عەرەب و توركمانەكان تاكو بگەینە ئەنجام، بەڵام ئەوان ئەم دۆخەیان پێباشە و توركمانیش پێیان باشە عەرەب شارەكە بەڕێوەبەرێت، چونكە عەرەبیان لە كورد پێباشترە و ڕەفتاری شۆڤێنیانە بەرانبەر بە كورد دەكات.

ئاشكراشیكرد، بەهۆی ڕێكنەكەوتنی یەكێتی و پارتی و بە بیانووی خراپی دۆخەكە، لەوانەیە ئەنجوومەنی پارێزگاكان سڕ بكرێت و تاكو ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو ئەم پارێزگایە بمێنێتەوە و سیاسەتی خۆی بۆ تەهمیشكردنی كورد بەرجەستە بكات.

جیهان

هەسەدە: لەگەڵ ڕوسیا و سوریا هیچ ڕێككەوتنێكمان لە نێواندا نییە لە بارەی تەلتەمرەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە ) ڕەتیدەكاتەوە هیچ ڕێككەوتنێكیان كردبێت بۆ ڕادەستكردنی تەلتەمر بە هێزەكانی سوریا و ڕوسیا.

كینۆ گابرێل وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە) ڕایگەیاند،”هیچ ڕێككەوتنێك بۆ ڕادەستكردنی تەلتەمر و ڕێگەی نێودەوڵەتی ئێم فۆر بە پۆلیسی سەربازیی سوریا و ڕوسیا نییە”.

كینۆ گابرێل ئەوەشیخستەڕوو،”توركیا و گروپە هاوپەیمانەكانی پابەندنین بە ئاگربەستەوە و بەردەوامن لە هێرشەكانیان بۆسەر گوندەكانی تەلتەمر”.

جێی ئاماژەیە، ڕوانگەی سوریایی بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردبووەوە، هەسەدە و ڕوسیا سوریا ڕێككەوتوون لەسەرئەوەی شەڕڤانان لە شارۆچكەی تەلتەمر بچنەدەرەوە و لە بری ئەوان سوپای ڕوسیا و هێزەكانی سەر بە حكومەتی دیمەشق جێگیربكرێن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وێنە… لە سنووری بەردەڕەش دوو ڕووداوی‌ هاتوچۆ 10 قوربانی لێكەوتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی‌ هاتوچۆی‌ دهۆك ئاشكرایكرد، لە دوو ڕووداوی‌ هاتوچۆدا لە سنووری‌ شارۆچكەی بەردەڕەش چوار كەس گیانیان لەدەست دا و شەشی‌ تریش برینداربوون.

ئازاد تەها لێپرسراوی ڕاگەیاندنی‌ هاتوچۆی‌ دهۆك ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە 17/11/2019 لە سنووری‌ شارەدێی ڕۆڤیای‌ سەر بە شارۆچكەی بەردەڕەش دوو ڕووداوی‌ هاتوچۆی‌ دڵتەزێن ڕوویاندا.

ئازاد تەها ئاماژەی بەوەشدا:”ڕووداوی‌ یەكەم لەسەر ڕێگای‌ سەرەكی‌ نێوان شارەدێی ڕۆڤیا بۆ گوندی‌ جەمە ڕوویداوە، كە تیایدا كەسێك گیانی‌ لەدەستدا و 3ی‌ تریش برینداربوون”.

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی‌ هاتوچۆی‌ دهۆك لە بارەی ڕووداوی دووەمەوە ڕوونیكردەوە، ڕووداوەكە لەسەر ڕێگای‌ سەرەكی‌ شارەدێی ڕۆڤیا بۆ پردی‌ حوسنی‌ ڕوویداوە، كە تیایدا سێ‌ كەس گیانیان لەدەستدا و سێی‌ تریش برینداربوون”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە سەیدسادق 6 تۆمەتبار دەستگیر كران

خەڵك- بەشی هەواڵ
لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەید سادق شەش تۆمەتباریان دەستگیركرد، كە داواكراوبوون بەپێی چەند ماددەیەك لە یاسای سزادانی عیراقی .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تۆمەتبارێك لەسەر سكاڵای چەند هاووڵاتییەك دەستگیركرا، كە لەڕێی فەیسبووكی ساختەوە تەشهیری بە چەند هاووڵاتییەك كردبوو .

ئاشكراشی كردووە، دوو تۆمەتبار بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی دەستگیر كران، كە لە پێشانگای ئۆتۆمبێل فیڵیان لە هاووڵاتیان كردووە .

پۆلیسی سلێمانی ڕووونی كردۆتەوە، تۆمەتبارێك دەسگیركرا، كە دزی لە ماڵان كردووە و لە ئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە .

جەختیشی كردۆتەوە، لە هەڵمەتی گەڕان و پشكنینە بەردەوامەكانی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەید سادق لە سنورەكە دوو تۆمەتبار دەستگیركران، كە چەكی بێ مۆڵەتیان پێ بووە و دەستیش گیرا بەسەر دوو چەكی جۆری دەمانچەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان