ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

دوو مادەی بەشەخۆراك دابەش دەكرێت
خەڵك؛ زانیاری لەسەر دابەشكردنی جۆرێكی برنج بڵاودەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەك لە كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك ڕایدەگەیەنێت، بەردەوامن لە دابەشكردنی خۆراك و بەشی مانگی ئەیلول كۆتایی هاتووە و دەست بە دابەشكردنی بەشە زەیت و شەكری مانگی 10 كراوە.

سەرچاوەیەك لە كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك، كە نەیویست ناوەكەی بڵاوبكرێتەوە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەردەوامین لە دابەشكردنی بەشەخۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا و كۆتایی بە بەشەخۆراكی مانگی ئەیلول هات.

وتیشی، “لە ئێستادا دەستمان كردووە بە دابەشكردنی بەشە زەیت و شەكری مانگی 10 و ناو شار لە تەواوبووندایە و دەرەوەی شار دابەش دەكەین”.

لەبارەی بوونی جۆرێكی برنجی باش لە بەشەخۆراك ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، تا ئێستا هیچ بڕیارێكمان لەبارەی هاتنی برنجی لەو شێوەیە بۆ نەهاتووە، تەنها لە ئێستادا زەیت و شەكری مانگی 10 دابەش دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) لەگەڵ بەشەخۆراكی مانگی 9 جۆرێكی برنجی باش، كە دەوترێت (ئەمریكیە) دابەش كراوە و بەشێكی بریكارەكان وەریان گرتووە و بەشێكیان هێشتا بەدەستیان نەگەیشتووە، بەڵام بەشەخۆراكی مانگی 10 تەنها شەكر و زەیتە و برنجی تێدا نییە.

ئابوری

سەبارەت بە مووچە، دڵنیایی دەدرێتە مووچەخۆرانی هەرێم

خەڵك-بەشی هەواڵ

جێگری دووەمی سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، موچەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بە گویرەی بودجەی ساڵی ٢٠١٩ بەردەوام دەبێت.

بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دڵنیاییەك لەبارەی مووچەی هاوڵاتیانەوە دەمێكە بڵاودەبێتەوە كە گوایە حكومەتی عیراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕادەگرێت، یەكەم شت خەڵكی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە كە هیچ مەترسییەك لەسەر موچەكانیان نیە و ناشبێت.

وتیشی”مووچەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بە گوێرەی بودجەی ساڵی ٢٠١٩ بەردەوام دەبێت، كەی بودجەی سالی ٢٠٢٠ هاتە پەڕلەمانی عیراق ئەوە بگرە هەوڵی زیادكردنیشی دەدەین نەك كەمكردنەوەی”ز

ئاشكراشیكرد، ئەو هەواڵانەی باس لە ڕاگرتنی مووچەش دەكەن جگە لە پڕوپاگەندە و ترس نانەوە هیچی دیكە نیە، ڕاستە بارودۆخی سیاسی و ئاسایشی عیراق تا ئاستێك خراپ بووە، بەڵام لە ڕووی ئابووریەوە عیراق لە هەناردەكردنی نەوت ڕانەوەستاوە، ئەمە لەكاتێكدایە عیراق خاوەنی یەدەگێكی باشی پارەیە كە مەزەندەی ٨٠ بۆ ١٠٠ ملیار دۆلاری ئەمەریكیە و هەر بەم بڕە پارەیەی دەتوانێ مووچەی خۆی بدات تاكو دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە.

دەشڵێت” دڵنیایی تەواو بە هاوڵاتیانی خۆشەویستی خۆمان دەدەین كە حكومەتی عیراق لە ناردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

هێڵی ئینتەرنێتی چەند كۆمپانیایەك خاوبووەتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

چەند كۆمپانیایەكی بواری ئینتەرنێت هێڵەكانیان خاوكردووەتەوە و ئەوەش نیگەرانی بەشێك لە هاووڵاتیانی لێكەوتوەتەوە، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش دەڵێت”هەر كەسێك گلەی هەبوو با پەیوەندیمان پێكەوەبكات”.

ئومێد محەمەد ساڵح، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە (خەڵك)ی ڕایگەیاند، لیژنەی چاودێری هێڵەكانی ئینتەرنێت لە وەزارەتی چاودێری تەواوی كۆمپانیاكان دەكات و لە شوێنێك كۆمپانیاكان هێڵەكانیان خاوبكەنەوە، بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت.

وتیشی”هەر هاووڵاتیەك گلەی هەیە لە ڕێگەی هێڵی گەرمەوە دەتوانێت نوسینگەی وەزیر و وەزارەتی گواستنەوە ئاگادار بكاتەوە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ كێشەكان بكرێت”.

بەشێكی هاووڵاتیان گلەی لە چەند كۆمپانیایەك دەكەن كە هێڵی ئینتەرنێتەكەیان خاوكردووەتەوە و وەك پێویست كارناكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی دەستپێدەكەنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕۆژی شەممە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لەسەر داوای كۆسرەت ڕەسوڵ ڕاگیران و بڕیارە سبەینێ‌ چوارشەممە كۆبوونەوەكان دەستپێبكەنەوە.

بەپێی زانیارییەكان كۆسرەت ڕەسوڵ لە سەفەر گەڕاوەتەوە و بڕیارە سبەینێ‌ كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی دەستپێبكەنەوە.

پێشتر مستەفا چاوڕەش، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاندبوو، كۆبوونەوەكانی سەركردایەتی بەردەوام دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان