بەهۆی ڕۆناڵدۆوە نەسرى سعودى بووە یەكەم یانەی جیهان



ماڵپەڕی ” Football Benchmark”ئامارێكی بڵاوكردەوە كە كاریگەریی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگالی و یاریزانی یانەی نەسر دەردەخات، بەو پێیەی ئەژمارەكانی یانەی نەسری سعودی لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەڕووی ژمارەی فۆڵۆوەرەكان بەرزبوونەوەى گەورەيان بەخۆوەبینیوە.

تیپە سعودیەكە لەڕووی پەلكێشكردنی فۆڵۆوەرە نوێیەكانی سەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سەرنجڕاكێشترین بووە (تویتەر و فەیسبوك و تیك تۆك و ئینستاگرام و یوتیوب و ویبو” لەماوەی 1ی كانوونی دووەم تا 28ی شوبات، بەمەش نەسر پێش ڕیاڵ مەدرید و مانشستەر یونایتد كەوتووە كە دوو یانە كۆنەكەی ڕۆناڵدۆن.

یانەی نەسری سعودی لە 30 كانوونی یەكەمی ڕابردوو، بەشێوەیەكی فەرمی بۆندی لەگەڵ ڕۆناڵدۆدا واژۆكرد، پاش ئەوەی یاریزانەكە بە ڕازیبوونی هەردوولا بۆندەكەی لەگەڵ مانشستەر یونایتد هەڵوەشاندەوە.

نەسر لەئێستادا لەڕووی ژمارەی فۆڵۆوەرەوە لە ڕیزبەندی یەكەمی یانەكانی جیهانە و ژمارەی فۆڵۆوەرەكانی گەیشتۆتە 9.666.756 فۆڵۆوەری نوێ‌.

مەسرور بارزانی؛ دەبێت وەزارەتی ناوخۆ ڕێكارەكانی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری توندتر بكات
پێشت مەسرور بارزانی؛ دەبێت وەزارەتی ناوخۆ ڕێكارەكانی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری توندتر بكات
هەر كەسێك قەرزی لابێت و نەیداتەوە كارەباكەی دەبڕدرێت
دواتر هەر كەسێك قەرزی لابێت و نەیداتەوە كارەباكەی دەبڕدرێت
ەیوەندیدار