ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

دوای كوژرانی بەغدادی پێشمەرگە ئامادەكاری زیاتر دژی داعش دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای كەركوكی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، شەوی ڕابردوو لە گوندی شانشین چەكدارانی داعش بە فڕۆكە لێیان دراوە.

چەكدارانی داعش لە سنوری كەركوك و ناوچە كێشە لەسەرەكان لە هەوڵی خۆڕێكخستنەوەدان و كوژرانی ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی داعش هۆكار دەبێت بۆ زیاتر بوونی جموجوڵەكانیان، ئەمەش وەك تۆڵەسەندنەوە و پەرچەكرداری لەدەستدانی سەركردەكەیان، هێزەكانی پێشمەرگەش لە ئامادەباشیدان.

نوری حەمە عەلی، ئەندامی سەركردایەتی پارتی و بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای كەركوك بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، داعش لە ناوچە كێشەلەسەرەكان جموجۆڵی هەیە و هەڕەشەكانی بەردەوامن.

وتیشی، “شەوی ڕابردوو لە گوندی شانشین بە فڕۆكە لە چەكدارانی داعش دراوە، بەڵام شانەی نووستوویان هەیە و ئەو چەكدارانەی لە سوریاش هەڵاتوون، خەریكن خۆیان ڕێكدەخەنەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بوونی چەكدارانی داعش لە ناوچەكە، زیانێكی گەورەیە هەیە بۆ هەموو لایەكمان، بە تایبەت بۆ خەڵكی كەركوك و دەوروبەری بە تایبەتی و عیراقیش بە گشتی.

ئاشكراشیكرد، ئێمە وەكو هێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێكی تیرۆریستان هەمیشە لە ئامادەباشیداین.

کوردستان

مەسرور بارزانی: دەستكاریكردنی مووچە بەشێك نییە لە چاكسازی

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند دەستكاریكردنی مووچە بەشێك نییە لە پرۆسەی چاكسازی.

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە میانی ڕێوڕەسمی دەستپێكردنی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی وتەیەكی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند خەڵكی سلێمانی شایانی ئەم پرۆژەیە و چەندین پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزارین.

وتیشی: ئەم پرۆژەیە نەك هەر بۆ سلێمانی، بەڵكو دەستكەوتێكی گرنگە بۆ هەموو خەڵكی كوردستان.

جەختیشیكردەوە لەوەی قەیرانی ئابووری لە خزمەتكردنی هاووڵاتییان نایانوەستێنێت.

مەسرور بارزانی سوپاسی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران و سەرجەم وەزیرەكانی كابینەكەی كرد كە پێكەوە هاوكار بوون لە سەرخستنی كارەكانی حكومەت.

سەبارەت بە قەیرانی دارایی و كەمكردنەوەی مووچەش ڕایگەیاند دەستكاریكردنی مووچە بەشێك نییە لە پرۆسەی چاكسازی، بەڵكو بۆ خۆگونجاندن بووە لەگەڵ ئەو بودجەیەی لەبەردەستدا بووە.

جەختیشیكردەوە كە چاكسازی پرۆسەیەكی دیكەیە و لەو چوارچێوەیەشدا كاردەكەن بۆ زیادكردنی داهات و كەمكردنەوی خەرجی.

مەسرور بارزانی ئاماژەشیدا بەوەی بەردەوام دەبن لە پێدانی دەسەڵات بە پارێزگاکان و شۆڕکردنەوەی دەسەڵات ویستی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پارێزگاری سلێمانی: شاڕێی بابان پرۆژەیەكی ستراتیژییە بۆ سلێمانی

خەڵك – بەشی هەواڵ
پارێزگاری سلێمانی سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ جێبەجێكردنی بەڵێنی دروستكردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی كە بە شاڕێی بابان ناودەبرێت.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی جێبەجێكردنی شەقامی 100 مەترسی سلێمانیدا سوپاسی هەردوو كابینەی هەشتەم و نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كرد، بە تایبەتیش مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی كە هەوڵی زۆریان دا بۆ دەستپێكردنی پرۆژەكە.

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند درێژیی پرۆژەكە 106 كیلۆمەترە و لە قۆناغی یەكەمدا كە ئەمڕۆ دەستپێدەكات 32 كیلۆمەتری جێبەجێ دەكرێت كە لە پردی تاسڵوجەوە تا گوندی دەمركان دەبێت.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر جەختیشیكردەوە لەوەی شەقامی 100 مەترسی، پرۆژەیەكی ستراتیژییە بۆ سلێمانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاتووچۆی سۆران بۆ ماوەی یەك هەفتە دەوام و مامەڵە ڕادەگرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە سبەینێوە بۆ ماوەی یەك هەفتە دەوام ڕادەگرێت.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە ڕاگەیەندراوێكدا داوای لە هاووڵاتییان كرد لە سبەینێوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان نەكەن بۆ ڕاییكردنی مامەڵەكانیان، هۆكارەكەشی بۆ گواستنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكە بۆ بینای نوێ گەڕاندەوە.

دەقی راگەیەندراوکە:
ئاگاداری هاووڵاتییانی خۆشەویست دەکەینەوە کە لە بەیانی رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢ / ٧ / ٢٠٢٠ تاکو رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ڕێکەوتی ١٩/ ٧ / ٢٠٢٠ بە هیچ شێوەیەک سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران نەکەن چونکە بۆ ماوەی یەک هەفتە رایکردنی مامەلەی سەرجەم هاووڵاتییان لە بەرێوەبەرایەتیەکەمان رادەگیرێت بە هۆی گواستنەوەی بارەگای بەرێوەبەرایەتیەکەمان بۆ باڵەخانەی (بینای) نوێی، وەک دەرکردن و نوێکردنەوەی مۆڵەت ، پشکنینی ئۆتومبێل ، هتد… ، بۆیە داوا لەو هاووڵاتییانە دەکەین کە کاری مامەڵەی نوێکردنەوە و دەرهێنانی مۆڵەت ، پشکنینی ئۆتۆمبێل ، تاقیکردنەوەی میکانیک ـ تورای رەمپە ، گەراج ، ناوشار ـ خولی وانەگوتنەوەی مۆڵەت یان هەر مامەڵەیەکی تریان لە بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران بە سەرجەم بەش و هۆبەکان هەیە لە بەیانی رۆژی یەکشەممە ١٢ / ٧/ ۲۰۲۰ تاکورۆژی یەکشەممەی داهاتوو ١٩ / ٧ / ۲۰۲۰ بەڕێکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان رادەگیرێت بە هەموو شێوەیەک بۆیە لەماوەی دیارکراو سەردانی بەرێوەبەرایەتیەکەمان نەکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان