ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

نزیكەی 600 هەلی كار ڕاگەیەنرا
لەڕێگای ئەم لینكەوە كارێكی گونجاو بدۆزەرەوە


خەڵك-ئارام سەردار

لەچوارچێوەی هاوكاریەكان و كۆمەكی دارایی یەكێتی ئەورووپا، لەهەرێمی كوردستان ٥٥۰ هەلی كار ڕاگەیەنرا.

ئاری ڕەسول، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكانی دەزگای ڕوانگە لەبارەی پڕۆژەی هەلی كار بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەچوارچێوەی هاوكاریەكان و كۆمەكی دارایی یەكێتی ئەوروپا، كە پێشتر وەك پڕۆژەی ڕەخساندنی هەلی كار ڕامان گەیاندبوو، پڕۆژەكەش لەلایەن(یوئێن دی پی و هابیتات) ڕێكخراوە و دەزگای ڕوانگە جێبەجێی دەكات لەگەڵ پارێزگا لەشارەكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی و هەڵەبجە.

دەشڵێت: “پڕۆژەكەیان ٥٥۰ هەلی كار لەخۆدەگرێت، ئامانجی پڕۆژەكە بۆ هاوكاری كردنی ئابووری ئەو وڵاتانەیە، كە ئابووریان زیانی بەركەوتووە، كۆمەكە داراییەكە یەكێتی ئەوروپا دەیكات بە گوژمەی ۳ملیۆن و٨۰۰ هەزار یۆرۆ”.

بە وتەی ئاری ڕەسوڵ، “ئێمە داوا لەكۆمپانیاكان دەكەین، كە سێ ساڵە هەن پڕۆژە پێشكەش بكەن، لەم ڕێگایەوە فۆڕم پڕ دەكرێتەوە و كۆمپانیاكانیش كارمەند هەڵدەبژێرن بەپێی ئەو داواكاریەی هەیانە، ئێمەش مووچەی كارمەندەكان بۆ ماوەی ٦ تاوەكو ۱۰ مانگ، بەمووچەی ٨۰۰ دۆلار زیاتر یاخود كەمتر دابین دەكەین بەپێی داواكاری كۆمپانیاكه”.

ئەوەشی خستەڕوو، پڕۆژەكە سەرجەم سێكتەرەكان دەگرێتەوە و كۆمپانیاكان دەتوانن ئەمڕۆ ۲۷/۱۰ تاوەكو ۳/۱۲/۲۰۱۹ پڕۆژەكان پێشكەش بكەن و گەنجانیش دەتوانن داواكاری و زانیاریەكانی خۆیان پێشكەش بكەن و فۆڕم پڕبكەنەوە لەڕێگای ئەم لینكە (www.headwayjobs.com ) كە لەڕێگەی ئیمەیڵێكەوە فۆڕمەكان پڕ دەكرێنەوە و ڕێبەری چۆنیەتی پڕكردنەوە و سوودمەندبوونی تێدایە.

ئابوری

دوو سیناریۆ بۆ دەستكاری كردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشكرادەكرێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق دوو سیناریۆ بۆ دەستكاری كردنی مووچەی فەرمانبەران لە حاڵەتی بەردەوام بوونی قەیرانی دارایی و بەرزنەبوونەوەی نرخی نەوت ئاشكرادەكات و سەرۆك وەزیرانی هەرێم-یش دەڵێت: “بەپێی داهات مووچە ڕێكدەخەینەوە”.

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی فەرمی عیراقیە (واع) ڕایگەیاندووە، ئەگەر بڕیار درا دەستكاری مووچەی فەرمانبەران بكرێت ئەوا هیچ كەسێكی لێ‌ بەدەر ناكرێت تەنها لە دوو حاڵەتدا نەبێت.

سەبارەت بە سیناریۆكانی دەستكاری مووچە ئاشكرای كردووە، بەهیچ شێوەیەك دەستكاری مووچەی بنەڕەتی ناكرێت و پارێزگاریش دەكرێت لە نزمترین ئاستی مووچە و ئەوانەی مووچەیان لەخوار 500 هەزار دینارەوەیە دەستكاری مووچەیان ناكرێت و كەم ناكرێتەوە.

ئاشكراشی كردووە، كە ئەگەر دەستكاری كردنی مووچە پەسەند كرا ئەوا تەنها دەستكاری بڕگەی دەڕماڵەكان دەكرێت بەتایبەتی ئەوانەی دەرماڵەیان زۆر بەرزە و بەو جۆرەش بۆ خوارەوە بەڕێژە دیاری دەكرێت و هیچ فەرمانبەرێكی كەرتی گشتی لێ‌ بەدەر ناكرێت جگە لەوانەی باسكراون.

ئەو ڕاوێژكارەی كازمی وتوشیەتی، “دەستكاری كردنی مووچە بەڕێژە و پلەبەندی دیاریكراو دەبێت لەگەڵ دیاری كردنی ئاستێك بۆ بەرزترین ئاستی مووچە بەپێی پلەی وەزیفی، نابێت لەوە زیاتربێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بڕیارە لە هەرێمی كوردستانیش بۆ خۆڕزگار كردن لە قەیرانی دارایی حكومەت پەنا بباتە بەر دەستكاری كردنی دەرماڵەی فەرمانبەران و ئەزموونی ڕابردووی پاشەكەوتی مووچە دووبارە نەكاتەوە و ئەوەش بەڕوونی لە وتاری شەوی پێش جەژنی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم دیاربوو، كە ڕایگەیاند، “مووچە بەپێی داهاتەكان ڕێكدەخرێتەوە”.

پێشتریش چەند سەرچاوەیەكی بەرپرس لە حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی ئاشكرایان كردووە، بەپێی یاسای چاكسازی ڕێكخستنەوە بۆ دەرماڵەكان دەكرێت و جۆرێك لە دادپەروەری لەنێوان وەزارەتەكان بەدی دەهێنرێت.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر ئەو پرسە و شێوازی كەمكردنەوەی مووچە لە هەرێم و دەنگی كەمكردنەوەی دەرماڵەی خوێندنی باڵا، (خەڵك) پەیوەندی كرد بە د. ئارام قادر، وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم، بەڵام پەیوەندییەكەی بەردەست نەبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لیژنەكانی سلێمانی چاودێری كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكان دەكەن


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەمەبەستی چاودێری كردنی مۆلیدە ئەهلییەكان، قائیمقامیەتی سلێمانی لەڕێی لیژنەی مۆلیدەوه لەڕۆژانی جەژن و بۆنەكانیشدا بەبەردەوامی چاودێرییان دەكات و لەكاتی هەبونی سەرپێچی خاوەنەكانیان ڕوبەڕوی ڕیكاری یاسایی دەكاتەوە.

خالید محەمەد، سەرۆكی لیژنەی مۆلیدەی سەر بەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی وتی، “قائیمقامیەتی سلێمانی لەڕێی لیژنەكەوە چاودێری كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكان دەكات، كە ڕۆژانە سەردانیان دەكات و لە كەموكورتییەكانیان دەپرسێتەوە”.

وتیشی، “لەكاتی پابەند نەبونیان بە مەرج و ڕێنماییەكانی كاركردن خاوەن مۆلیدەكان ڕوبەڕوی ڕێكاری یاسایی دەكاتەوە”.

ڕاشیگەیاند، هاووڵاتیان لەكاتی هەبونی كێشەی مۆلیدە و گەیاندنی سكاڵاكانیان بە قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكانی دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە (07701363679) یان پەڕەی تایبەتی (قائیمقامیەتی سلێمانی) لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی عیراق قەرز لە بانكە ناوخۆییەكان دەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ
حكومەتی عیراق تاكو ئێستا قەرزی لە بانكەكانی ڕافیدەین، ڕەشید، بازرگانی عیراق كردووە و بەبۆچوونی پەڕلەمانتارێكی كوردیش، ئەو قەرزانە لە داهاتوودا زیان بە وڵات دەگەیەنن.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژننەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، ئەو قەرزانەی، كە حكومەتی عیراق دەیانكات لە بانكەكانی ناوخۆ چەند سوودێكی هەیە هاوشێوەی بانكە نیودەوڵەتییەكان، بەڵام لە هەمان كاتدا ئەمە شتێكی ڕاست و گونجاو نییە، چونكە لە داهاتوودا سودی زۆری دەچێتە سەر و دەبێتە بارگرانی لەسەر حكومەتی عیراق.

ڕاشیگەیاندووە، گەر ئەم قەرزە ناوخۆیانەی حكومەت بۆ پڕۆژەیەك یان مەبەستێكی دیاریكراو نەبێت ئەوا كێشە لە داهاتوودا دروست دەكات و دەبێتە كێشەی ئابووری بۆ داهاتی عیراق، بە تایبەت گەر ئەم قەرزە بۆ پڕۆژەی وەربەرهینان بەگەڕ نەخرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە داهاتی مانگانەی عیراق لە فرۆشتنی نەوت لە 6 ملیار دۆلارەوە بۆ 1.5 ملیار كەمی كردووە و ئەوەش كێشەی ئابووری و دارایی بۆ حكومەت دروست كردووە بەتایبەتی لە بواری پێدانی مووچە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان