ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

مێسی: ڕۆناڵدۆ باشترینە و حەزم دەکرد زیاتر لەگەڵ ڕۆناڵدینیۆ یاریی بکەم

خەڵک سپۆرت

لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندوی یانەی بەرشلۆنە لەچاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندووە، ڕۆناڵدۆی بەرازیلی ئەستێرەی پێشووی یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و میلان بەهێزترین هێرشبەرە بەرچاوی کەتووە.

جادوگەرەکەی ئەرجەنتین لە چاوپێکەوتنێکدا بە “تی وای سی سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە :” بێگومان ڕۆناڵدۆی بەرازیلی بەهێزترین هێرشبەرە تائێستا لەنێو یاریگادا بەرچاوم کەوتووە، ئاستێکی ناوازەی پێشکەش دەکرد”.

هەروەها دەڵێت :” ڕۆناڵدینیۆ لە ژیانی وەرزشیمدا پیاوێکی گرنگ بوو، لە یانەی بەرشلۆنە زۆر یاریدەی دەدام، سێ ساڵ بەیەکەوە یارییمان کرد، هیوام دەخواست زیاتر لەو وادەیە یارییم لەگەڵدا بکردایە”.

لەبارەی گەڕانەوەی بۆ ئەرجەنتین و کۆتایی هێنان بە ژیانی وەرزشیی، مێسی دەڵێت :” هەمیشە خەونم ئەوەبووە بگەڕێمەوە لە ئەرجەنتین کۆتایی بە ژیانی وەرزشییم بهێنم، من هەمیشە لەگەڵ پاوێکی بەتەمەن دەچووم بۆ تەماشاکردنی یارییەکان و هاندەرانم بەرچاو دەکەوت، بەشداریکردن لە کلاسیکۆی ئەرجەنتین تاقەپڕوکێنە، لەڕووی وەرزشییەوە ململانێکان بەهەمان شێوەی ململانێی یانەکانی ترە لە وڵاتانی تر، بەڵام خەڵکی ئێرە لە کەشێکی جیاوازدا دەژین و جیاواز بیردەکەنەوە، ئەرجەنتینیەکان سەرشێتترینی جیهانن، شکستهێنان لە کلاسیکۆ واتای زۆر دەبەخشێت بۆیە هەمووان بردنەوەیان دەوێت، تەنانەت هەندێجار لەدوای دۆڕاندن ناتوانیت ماڵەکەت بەجێبهێڵیت”.

لەکۆتاییدا ئەفسانە زیندووەکەی بارسا دووپاتی دەکاتەوە، مەسەلەی گەڕانەوە بۆ ئەرجەنتین بووە بە مەسەلەیەکی خێزانی و لەئێستادا ئەندامانی خێزانەکەی ئەو بابەتە یەکلایی دەکەنەوە، خۆشی بە بەختەور لە بەرشلۆنە لەقەڵەم دەدات.

جیهانی

مۆرینیۆ: باڵادەستی سیتی و لیڤەرپوڵ لە ڕۆڵی گواردیۆلا و کلۆپ دەرچووە !

خەڵک سپۆرت

جوزێ مۆرینیۆی پورتوگالی ڕاهێنەری پێشوی یانەی مانچستەر یونایتد، پێی وایە باڵادەستی یانەکانی مانچستەر سیتی و لیڤەرپوڵ کاری بە کۆمەڵی لەپشتە و لە ڕۆڵی ڕاهێنەران دەرچووە.

“سپێشەڵ وەن” لەچاوپێکەوتنێکدا بە ماڵپەڕی “مانچستەر ئیڤنینگ نیوز”ی ڕاگەیاندووە، ئەوەی لە ناوخۆی یانەکانی مانچستەر سیتی و لیڤەرپوڵ ڕوودەدات کارلێکی کیمیاییە لەسەرۆکایەتیەوە بۆ بەڕێوەبەران و ڕاهێنەر و یاریزانان و کارمەندانی یانەکە، بەهۆیەوە دوو یانەی بەهێز لەنەخشەی تۆپی پێدا پەیدابوون و ململانێی بەهێزترینەکانی تری ئەوروپا دەکەن.

“مۆو” ڕایگەیاندووە :” هەمووان لە یانەکانی سیتی و لیڤەرپوڵ لەسەر یەک ڕێڕەو کاردەکەن، پێموایە مەسەلەکە پەیوەندی بە پەیکەری یانەکانەوە هەیە”.

هەروەها دەڵێت :” کاتێک تەماشای مان سیتی دەکەیت، خاوەنی یانە، فیران سۆریانۆ، تیکسیکی بیگریستاین، پیپ گواردیۆلا، هاوکارانی گواردیۆلا پاشان یاریزانان، هەمووان بەیەکەوە بۆ یەک ئامانج تێدەکۆشن، مەسەلەکە خۆگونجاندنێکی بەهێزە، هەست و سۆز و کیمیایەکە داوای کوالیتی و هاوکاریکردن لە هەمووان دەکات بۆ یەک ئامانج”.

دەربارەی لیڤەرپوڵیش دەڵێت :” لیڤەرپوڵ؟ پێموایە بەهەمان شێوە یۆرگن کلۆپ لە بارودۆخێکی باشدایە، جێگیرە لەپێگەکەیدا و کۆنترۆڵی ناوچەکانی خۆیی کردووە، لەلایەن سەرۆکایەتی و کەسایەتیەکانی یانەوە پاڵپشتی دەکرێت، ئەو کەسانەش بەهەمان بیروبۆچوون و بیرکردنەوە کاردەکەن و بونیادی یانەکە بەوشێوەیە وەستاوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

سێ ئەستێرەی تۆتنهام بۆ پۆچتینۆ: بۆندەکانمان نوێ ناکەینەوە !

خەڵک سپۆرت

هەندێک لە ئەستێرە ناودارەکانی یانەی تۆتنهام نایانەوێت لەگەڵ ماوریسیۆ پۆچتینۆی ڕاهێنەری ئەرجەنتینی بەردەوام بن و ئۆفەری نوێکردنەوەی بۆندەکانیان ڕەتکردۆتەوە.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، هەریەک لە تۆبی ئاڵدەرڤێرڵد، کریستیان ئیریکسن، یان ڤێرتۆنیگن لە هاوینی ٢٠٢٠ بۆندەکانیان بەفەرمی کۆتایی دێت و بێبەرامبەر دەتوانن پەیوەندی بەهەر یانەیەکی ترەوە بکەن، ئەوەش ئیدارەی یانەی تۆتنهامی ناچار کردووە بەهەموو شێوەیەک هەوڵ بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکانیان بدات تا بەشێوەی بێبەرامبەر ماڵئاوایی نەکەن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سەرچاوە ئینگلیزیەکە کەوتووە، سیانەی ناوبراو تەواوی ئەو ئۆفەر و بۆندانەیان ڕەتکردۆتەوە کە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان بەدەستیان گەیشتووە، سەرجەمیان کۆک بوون لەسەر کارنەکردن لەژێر چاودێری ماوریسیۆ پۆچتینۆ و پەیوەندیکردن بە یانەیەکی ترەوە، جگە لەو سێ یاریزانەش دانی ڕۆزی بەرگریکاری هەمان یانە تا ئێستا لەگەڵ ئیدارەی کەڵەشێرە ڕومیەکان نەگەیشتۆتە ڕێکەوتن و لەنوێکردنەوەی بۆندەکەیدا پێگەی لە پێگەی سیانەی ناوبراو لاوازترە، بۆیە ئەگەر زۆرە ئەم یاریزانەش بچێتە ڕیزی سێ یاریزانەکەی ترەوە و لە هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە یانەیەکی ترەوە بکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

کریستیانۆ لە یوڤی بێزارە و دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید !

خەڵک سپۆرت

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی لە ئیتاڵیا بێزارە و توڕەیی گەیشتۆتە ئەو ئاستەی بیر لە گەڕانەوە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید بکاتەوە.

ماڵپەڕی “کالچیۆ میریکاتۆ”ی ئیتاڵی لەزاری چەند سەرچاوە و کەسێکی نزیکی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی ناوداری یانەی یوڤانتۆسەوە بڵاویکردۆتەوە، لە ئێستادا و بەهۆی ئاڵوگۆڕکردنی لە دوو ڕووبەڕوبونەوەدا کریستیانۆ زۆر بێزارە، توڕەیی لە ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەری یوڤی و بێ هەڵوێستی ئیدارەی یانەکە گەیشتۆتە ئاستێک، کە بیر لە گەڕانەوە بکاتەوە ڕووەو یانەی ڕیاڵ مەدرید.

سەرچاوەکە نوسیویەتی، دۆنی پورتوگال بە کەسە نزیکەکانی ڕاگەیاندووە، بەهۆی پشتگوێخستن و دابەزینی ئاستیەوە لە یوڤانتۆس بێزار بووە و هەست بە خەمباری دەکات، هەروەها پەشیمانی دەربڕیوە لە جێهێشتنی یانەی شاهانەی مەدرید و بەشێوەیەکی زارەکی ئامادەیی نیشانداوە دووبارە بگەڕێتەوە بۆ یانە زەبەلاحەکەی ئیسپانیا و لەژێر چاودێری زینەدین زێدان دەست بە یاریکردن بکاتەوە.

کریستیانۆ لەم وەرزەدا ئاست و ژمارەکانی بەڕێژەیەکی زۆر دابەزیون و ئەوەش لە ململانێی باشترینەکانی جیهان بەدووریان خستووەتەوە، لەبەرامبەردا ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەری یانە ئیتاڵیەکە لەبری یاریدەدانی لە دوو ڕووبەڕوبونەوەدا ئاڵوگۆڕی پێکردووە بەبێ ئەوەی پێشوەخت لەو بارەیەوە ئاگاداری بکاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان