ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

حەشدی شەعبی: تۆڵەی كوژراوەكانی خۆپیشاندانەكان لە ئیسڕائیل و ئەمریكا دەستێنینەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح ئاشكرایكرد، ئەمریكا و ئیسڕائیل بەرپرسیاری دۆخی ئێستای عیراقن.

ماڵپەڕی (النشرە) بڵاویكردەوە، هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح و قەیس خزعەلی، ڕێبەری عەسائیبی ئەهلی حەق ئاشكرایانكرد، ئەمریكا و ئیسڕائیل دەستیان لە خۆپیشاندانە خوێناوییەكەی عیراقدا هەیە.

هادی عامری لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا كە لەگەڵ خزعەلی بۆی سازكرابوو ڕایگەیاند، كەسانێك لە عیراقدا هەن، كە دەیانەوێ ئەموڵاتە بەرەو ئاشوب و دووبەرەكی ڕاكیشن.

وتیشی، “عیراق ئەمڕۆ لەبەرانبەر فیتنەیەكی گەورە خۆی ڕاگرتووە، كە ئەمریكا و ئیسڕائیل پاڵپشتی ئەو فیتنە گەورەیە دەكەن”.

ئاشكراشیكرد، تۆڵەی خوێنی كوژراوەكانی خۆپیشاندانەكان لە ئەمریكا و ئیسڕائیل دەستێنینەوە.

لای خۆشییەوە خزعەلی ڕایگەیاند، ئەمریكاو ئیسڕائیل بەرپرسیاری ڕشتنی خوێنی خۆپیشاندەرانی عیراقن و هەرگیز ڕێگا بە خۆمان نادەین وڵاتەكەمان بەرەو ئاڵۆزی هەنگاو بنێت.

جیهان

کازمی سەردانی فەرەنسا دەکات

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا بکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باس لەسەردان و کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کراوە و لەخاڵێکدا ئاماژە بەئەوەکراوە، ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا مستەفا کازمی سەردانی فەرەنسا بکات.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەئەوەشدراوە، لەکۆبوونەوەى هەردوو وەزیردا باس لەدۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە پایتەختی عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەندروستی عیراق: زیاتر لە چوار هەزار و 300 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و 305 تووشبووی نوێ تۆماركراون.

ڕوونیشیكردەوە كە 76 تووشبووی پەتاكە گیانیان لە دەست داوە و چوار هەزار و 205 نەخۆشیش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەقینەوەیەك لە سەربازگەی سپایكەر ڕوویدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
تەقینەوەیەکی بەھێز بنکەی سەربازیی سپایکەری پارێزگای سەڵاحەدین ڕوویدا.

ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگای سەڵاحەدین تەقینەوەیەكی لە بنكەی سەربازیی سپایكەر ڕوویدا و بە هۆیەوە باڵەخانەیەك ڕووخا.

تا ئێستا زانیاری دەربارەی ئەگەری كەوتنەوەی زیانی گیانیی لە تەقینەوەكە و هۆكارەكەی ڕانەگەیەندراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان