ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە نزیك كەركوك پێنج چەكداری داعش كوژران

خەڵك- بەشی هەواڵ

شەوی ڕابردوو فڕۆكە جەنگییەكان بۆردومانی چەند چەكدارێكی داعشیان لە نزیك كەركوك كردووە و هەموویان كوشتوون.

سەعد حەربیە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند، هێرشەكە فڕۆكەكان بۆردومانی كانی دۆمەڵانییان كردووە لە سنووری دووبز و لە بۆردوومانەكەدا پێنج چەكداری داعش كوژراون.

هەروەها باسی لەوەكرد، پێشتر هێزە ئەمنییەكان زانیارییان لەسەر جموجۆڵی داعش لەنزیك گوندی شانشین و ئەو بەرزاییانە هەبووە، بەتایبەت لەم هەفتەیەدا، بۆیە فڕۆكە جەنگییەكان لەسەر بنەمای زانیاری ورد و دروست ئامانجەكەیان پێكاوە.

کوردستان

بۆ بەرگرتنە لە كۆرۆنا
چەند بازگەیەك لەنێوان دیالە و سلێمانی دادەنرێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی حكومی لە پارێزگەی دیالە ڕایدەگەیەنێت، چەند بازگەیەكی ئەمنییان لەنێوان پارێزگەكە و پارێزگەی سلێمانی داناوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا.

ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەكی حكومی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”هێزەكانی ئاسایشی كورد 8 بازگەی كاتییان لەسەر سنوری جیاكەرەوەی نێوان دیالە و سلێمانی داناوە، بە تایبەتیش لەسەر ڕێگەی خانەقین – كەلار، بۆ پكشنینی ئەو سەرنشینانەی كە لە دەروازە سنورییەكانی دیالە و پارێزگەكانی ترەوە گەڕاونەتەوە”.

بە وتەی سەرچاوەكە “ڕێوشوێنەكان وەرگرتنی زانیاریی تەواوەتی و دڵنیابوون لە باری تەندروستی هاووڵاتییان و پاشان گواستنەوەیان بۆ ناوەندە تەندروستییەكان بۆ پشكنین لەخۆدەگرێت”.

راشیگەیاند ئەم هەنگاوەش دوای ئەوە بوو كە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەدان كەس لە دانیشتووی هەرێمی كوردستان بە هۆی داخستنی مەرزەكانی هەرێم لەگەڵ ئێران، لە مەرزی مونزریەوە گەڕانەوە ماڵەكانیان”.

مەرزی مونزریە، كراوەیە بۆ پێشوازی لەو عیراقیانەی لە شارەكانی ئێرانەوە دەیانەوێت بگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان لە پارێزگەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەمریكا، هاوكارییەكانی هێزەكانی پێشمەرگە و شەڕڤانەكانی هەسەدە كەم دەكاتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، ئەمریكا هاوكارییەكانی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە و هەسەدە كەم دەكاتەوە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەو یارمەتیانەی كە لەلایەن پنتاگۆنەوە دیاریكراون بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بۆ ساڵی 2021 كەمدەكاتەوە بۆ 70 ملیۆن دۆلار.

بەپێی زانیارییەكان، لە ڕەشنووسی بودجەی سەربازیی ئەمریكادا هاتووە، لە پڕۆژە بودجەی ئەمساڵدا 745 ملیۆن دۆلار بۆ ڕاهێنان و پێداویستییەكانی هێزە عیراقییەكان و 200 ملیۆن دۆلار بۆ ڕاهێنان و پێداویستییەكانی هێزەكانی سوریا و 250 ملیۆن دۆلار بۆ هێزی پاسەوانی سنوور لە سوریا تەرخان كراوە.

لای خۆشییەوە جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تا ئێستا بە فەرمی لە كەمكردنەوەی بودجەی هێزەكانی پێشمەرگە لەلایەن ئەمریكاوە ئاگادار نەكراونەتەوە.

ئاماژەشیدا بەوەی پێدەچێت ئامانجی كەمكردنەوەی هاوكارییە داراییەكە، گرنگیدان زیاتر بێت بە دابینكردنی پێداویستییەكانی پێشمەرگە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزیری تەندروستی: هەموو پشكنینەكانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان پاك بوون

سلێمانی – نزار جەزا
وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێم تۆمارنەكراوە و هەموو ئەو پشكنینانەی كراون، نێگەتیڤ دەرچوون و پاك بوون.

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان لەكۆنفڕانسێكی ڕۆنامەوانیدا لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سەردانی شاری سلێمانییان كرد، بۆئەوەی لەنزیكەوە ئاگاداری دۆخی پشكنین و وردەكاری ئامادەكارییەكان بن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئاماژەی بەئەوەشدا، ئەو نەخۆشخانەیەی لەسەرچنار دانراوە ئامادەیە بۆ وەرگرتنی هەر نەخۆشێك و وەك پلانی دووەمیش ئامادەكاری بۆ كردنەوەی نەخۆشخانەیەكی دیكە دەكرێت، بۆئەوەی تایبەت بكرێت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

باسی لەئەوەشكرد، هەموو دەروازە سنوورییەكان كاری باشیان تێدا كراوە و لە 16 شوێن خاڵی پشكنین بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا دانراوە.

وەزیری تەندروستی ئەوەشی خستەڕوو، دوێنێ 12 گومانلێكراو لە هەرێمی كوردستان پشكنینیان بۆ كراوە، كە نۆ كەسیان پشكنینەكانیان نێگەتیڤ بووە، واتە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نین، ئەوانی دیكەش لەم یەك دوو ڕۆژەدا ئەنجامی پشكنینەكەیان دەردەچێت.

وتیشی: “داواكارین ئەو كەسانەی لە ئێران دەگەڕێنەوە، بەبێ پشكنین نەچنەوە ناو شار و ماڵ و خێزانەكانیان، ئەگەریش كەسێك بێ پشكنین گەڕاوەتەوە، داواكارین هاوڵاتییان تیمەكانمان ئاگاداربكەنەوە، چونكە ئەو كەسانە تاوانبارنین، بەڵكو پشكنینی تەندروستییان بۆ دەكەن، بۆ دڵنیایی خۆیان و هەموو كوردستانیش”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان