ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

عەلاوی: بارزانی ڕازی بووە من سەرۆكایەتی هێزی پێشمەرگە بكەم لەناو فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراقدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەیاد عەلاوی سەرۆكی قەوارەی مینبەری عیراقی، لەمیانەی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی (ئەلتەغەیر) ئاشكرایكرد مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕازی بووە، بەپێی بەرژەوەندییەكانی عیراق، دەستكاری ماددەی ١٤٠ی دەستووری عیراق و پێگەی پێشمەرگە بكەین.

لەو چاوپێكەوتنەدا، (ئەیاد عەلاوی) بەشێك لەناوەڕۆكی سەردانەكەی چەند ڕۆژی ڕابردووی بۆ لای مەسعود بارزانی ئاشكراكرد و ڕایگەیاند “دوای ڕێككەوتن لەگەڵ (عادل عەبدولمەهدی)، پێشنیارم كردووە بۆ مەسعود بارزانی كە لە ڕێگەی لیژنەیەكی پسپۆڕی بێ لایەنەوە دەستكاری ماددەی ١٤٠ی دەستوور بكەین و پێم وتووە بۆچی لیژنەیەكی عاقڵمەند دروست نەكەین بۆ سەرلەنوێ گفتوگۆكردن لەسەر ماددەی ١٤٠ی دەستور، ئەویش لەوەڵامدا وتویەتی من هیچ ڕێگرییەكم نییە و ئامادەم دەستكاری بكرێت، دواتر هەردوولامان لەسەر چەند ناوێك وەك ئەندامی لیژنەكە ڕێككەوتین و ناوەكانماندا بە عادل عەبدولمەهدی”.

ئەیاد عەلاوی ئاماژەی بەوەشدا:”مەسعود بارزانى بەم پێشنیارەم ڕازی بوو‌ و پێیوتم لەبەر ئەوەی تۆ لەناو پڕۆسەكەدایت، نەك فیدڕاڵی، بەڵكو داوای حوكمی زاتیش ناكەم بۆ كورد لە عیراقدا”.

سەبارەت بەچارەنووسی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و پەیوەندی ئەو هێزە بەسیستمی بەرگری عیراقییەوە، ئەیاد عەلاوی لەبەشێكی تری ئەو چاوپێكەوتنەیدا وتی:” لەگەڵ مەسعود بارزانی لەسەر داهاتووی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیش ڕێككەوتووین، بەو جۆرەی بارزانی ڕازی بووە من سەرۆكایەتی هێزی پێشمەرگە بكەم لەناو فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراقدا و سەرۆك وەزیرانی عیراقیش تەواوی هێزە چەكدارەكانی عیراق بەڕێوەببات”.

جیهان

هەسەدە: لەگەڵ ڕوسیا و سوریا هیچ ڕێككەوتنێكمان لە نێواندا نییە لە بارەی تەلتەمرەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە ) ڕەتیدەكاتەوە هیچ ڕێككەوتنێكیان كردبێت بۆ ڕادەستكردنی تەلتەمر بە هێزەكانی سوریا و ڕوسیا.

كینۆ گابرێل وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە) ڕایگەیاند،”هیچ ڕێككەوتنێك بۆ ڕادەستكردنی تەلتەمر و ڕێگەی نێودەوڵەتی ئێم فۆر بە پۆلیسی سەربازیی سوریا و ڕوسیا نییە”.

كینۆ گابرێل ئەوەشیخستەڕوو،”توركیا و گروپە هاوپەیمانەكانی پابەندنین بە ئاگربەستەوە و بەردەوامن لە هێرشەكانیان بۆسەر گوندەكانی تەلتەمر”.

جێی ئاماژەیە، ڕوانگەی سوریایی بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردبووەوە، هەسەدە و ڕوسیا سوریا ڕێككەوتوون لەسەرئەوەی شەڕڤانان لە شارۆچكەی تەلتەمر بچنەدەرەوە و لە بری ئەوان سوپای ڕوسیا و هێزەكانی سەر بە حكومەتی دیمەشق جێگیربكرێن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وێنە… لە سنووری بەردەڕەش دوو ڕووداوی‌ هاتوچۆ 10 قوربانی لێكەوتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی‌ هاتوچۆی‌ دهۆك ئاشكرایكرد، لە دوو ڕووداوی‌ هاتوچۆدا لە سنووری‌ شارۆچكەی بەردەڕەش چوار كەس گیانیان لەدەست دا و شەشی‌ تریش برینداربوون.

ئازاد تەها لێپرسراوی ڕاگەیاندنی‌ هاتوچۆی‌ دهۆك ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە 17/11/2019 لە سنووری‌ شارەدێی ڕۆڤیای‌ سەر بە شارۆچكەی بەردەڕەش دوو ڕووداوی‌ هاتوچۆی‌ دڵتەزێن ڕوویاندا.

ئازاد تەها ئاماژەی بەوەشدا:”ڕووداوی‌ یەكەم لەسەر ڕێگای‌ سەرەكی‌ نێوان شارەدێی ڕۆڤیا بۆ گوندی‌ جەمە ڕوویداوە، كە تیایدا كەسێك گیانی‌ لەدەستدا و 3ی‌ تریش برینداربوون”.

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی‌ هاتوچۆی‌ دهۆك لە بارەی ڕووداوی دووەمەوە ڕوونیكردەوە، ڕووداوەكە لەسەر ڕێگای‌ سەرەكی‌ شارەدێی ڕۆڤیا بۆ پردی‌ حوسنی‌ ڕوویداوە، كە تیایدا سێ‌ كەس گیانیان لەدەستدا و سێی‌ تریش برینداربوون”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە سەیدسادق 6 تۆمەتبار دەستگیر كران

خەڵك- بەشی هەواڵ
لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەید سادق شەش تۆمەتباریان دەستگیركرد، كە داواكراوبوون بەپێی چەند ماددەیەك لە یاسای سزادانی عیراقی .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تۆمەتبارێك لەسەر سكاڵای چەند هاووڵاتییەك دەستگیركرا، كە لەڕێی فەیسبووكی ساختەوە تەشهیری بە چەند هاووڵاتییەك كردبوو .

ئاشكراشی كردووە، دوو تۆمەتبار بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی دەستگیر كران، كە لە پێشانگای ئۆتۆمبێل فیڵیان لە هاووڵاتیان كردووە .

پۆلیسی سلێمانی ڕووونی كردۆتەوە، تۆمەتبارێك دەسگیركرا، كە دزی لە ماڵان كردووە و لە ئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە .

جەختیشی كردۆتەوە، لە هەڵمەتی گەڕان و پشكنینە بەردەوامەكانی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەید سادق لە سنورەكە دوو تۆمەتبار دەستگیركران، كە چەكی بێ مۆڵەتیان پێ بووە و دەستیش گیرا بەسەر دوو چەكی جۆری دەمانچەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان