ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

نرخی بەنزین لە سلێمانی هەزران بوو

خەڵك – بەشی هەواڵ
نرخی بەنزینی بازرگانی لە پارێزگای سلێمانی دابەزی و هەرزان بوونەكەش تەنها سلێمانی گرتۆتەوە و لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا پارێزگاكانی دیكەی هەرێم دەگرێتەوە.

خاوەنى یەكێك لە بەنزینخانەكانی سلێمانی، كە بەهۆی ئەوەی نەبێتە ڕیكلامی بازرگانی ناوەكەی لای (خەڵك) پارێزراوە وتی، “لەماوەی ڕابردوودا نرخی بەنزینی بازرگانی لە شاری سلێمانی بڕی 25 دینار بۆ هەر لیترێك لە جۆرەكانی موحەسەن و نۆڕماڵ دابەزی”.

وتیشی، “لەماوەی ڕابردوودا هەوڵێك هەبوو لە ڕێگەی پارێزگاری سلێمانی و یەكەی ئیداری شارەكە بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین و كۆتا نرخی موحەسەن لیترێك بە 750 تا 725 دینار و نۆرماڵ 650 دینار بوو، بەڵام ئەمڕۆ كەمێكی دیكە نرخەكەی دابەزی”.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا بەهۆی بۆرسەی جیهانی نەوتی خاو و هاوردەی بەنزینی بازرگانی لە وڵاتی ئێرانەوە بۆ سنوری سلێمانی نرخی لیترێك 50 بۆ 25 دینار دابەزیوە بەجۆرێك نرخی بەنزینی موحەسەن بۆتە 675 بۆ 650 دینار و نۆماڵێش بۆتە 600 دینار، كە ئەم هەرزان بوونە تەنها بەنزینخانەكانی پارێزگای سلێمانی گرتۆتەوە و لە ڕۆژانی داهاتووشدا پارێزگاكانی دیكەش دەگرێتەوە.

ئابوری

یاسین مەحمود: لەسەر پێشنیاری فارق مەلا مستەفا یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان كۆنگرە دەبەستێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ئاشكرایدەكات، لەسەر پێشنیاری فاروق مەلا مستەفا بڕیارە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو یان سەرەتای ساڵی داهاتوو یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان كۆنگرە ئەنجامبدات.

یاسین مەحمود وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند،”فاروق مەلا مستەفا پێشنیاری كردووە بۆ بەستنی كۆنگرە تا دەستیەكی بە هێز لە وەبەرهێنەران هەڵبژێردرێن، دوای ئاڕاستەكردنی ئەو پێشنیارە بۆ یەكێتی وەبەرهێنەران، یەكێتییەكەیان ئامادەیی بەستنی كۆنگرەی دەربڕیوە”.

سەبارەت بە وادەی بەستنی كۆنگرەی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان، یاسین مەحمود ئاماژەی بەوەدا،”بڕیاردراوە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو یان سەرەتای ساڵی داهاتوو كۆنگرەكە ببەسترێت، كە دەبێتە یەكەمین كۆنگرە و زۆر گرنگ و جیاواز دەبێت”.

وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ئەوەشیخستەڕوو،”لەگەڵ لیژنەی وەبەرهێنانی پەرلەمانی كوردستان سەرقاڵی پڕۆژە یاسایەكن كە تایبەت بێت بە وەبەرهێنەران، چونكە ئەو یاسایەی ئێستا تایبەتە بە وەبەرهێنان، ئەمەش لە پێناوئەوەی بتوانن هەڵسەگاندن بۆ وەبەرهێنەرانیش بكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئاستی فرۆشی یەكەكانی نیشتەجێبوون لە توركیا كەمیكردووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وێرای كەمكردنەوەی نرخی سوود لەمانگی ئۆكتۆبەردا، ئاستی فرۆشتنی یەكەكانی نیشتەجێبوون لە توركیا ڕووی لە كەمبوونەوە كردووە.

پەیمانگای ئاماری توركیا بڵاویكردەوە، لەمانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا ئاستی فرۆشی یەكەكانی نیشتەجێبوون لە توركیا لەسەر بنەمای ساڵانە بەڕێژەی 2.5% كەمیكردووەو تەنها 142 هەزار و 810 یەكەی نیشتەجێبوون فرۆشراون، ئەمەش لە كاتێكدایە ماوەی دوو مانگ بوو لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدابوو.

پەیمانگاكە ئەوەشیخستووەتەڕوو، دابەزینی ئاستی فرۆشتنی یەكەكانی نیشتەجێبوون لە توركیا لە كاتێكدایە كە نرخی سوودیش لەلایەن بانكی ناوەندی توركیاوە وەك پاڵپشتییەك بۆ ئابووری ئەو وڵاتە كەمكراوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

یاسای خانەنشینی عیراق فەرمانبەرانی هەرێم دەگرێتەوە؟

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عیراق، كە وابڕیارە لە دانیشتنی سبەینێی پەڕلەماندا دەنگی لەسەر بدرێت، پەیوەندی بە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانەوە نییە.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند، “یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عیراق هیچ پەیوەندییەكی بە خانەنشینی كوردستانەوە نییە، چونكە ناوی خانەنشینانی كوردستان لە بەغدا نییە، ئەوان پرسیاریان لەو بارەیەوە كردووە و لە وەڵامدا پێیان ڕاگەیاندوون، كە جگە لە ناوی ئەوانەی لەكاتی ڕژێمی بەعسدا خانەنشینییان لەسەر بەغدا بووە و نەیانگواستۆتەوە ئەوانی تر ناگرێتەوە، بەڵام زۆربەی ئەوانەش ناوەكانیان گواستۆتەوە، بۆیە یاساكە هیچ پەیوەندییەكی بە خانەنشینانی هەرێمەوە نییە”.

لەبارەی وردەكاری یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عیراق، ئەندامەكەی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عیراق وتی، “گۆڕانكاری هەرە گەورە لە یاساكەدا ئەوەیە، كە دەبێت تەمەنی فارمانبەر لە 60 ساڵ تێنەپەڕێت، لەسارەتاوە هەندێك بەدەركردن دانرا، بەڵام سەرۆكی پەڕلەمان ڕەتیكردەوە، كە تەواوی بەدەركردنەكان لاببرێن، بۆیە هەموو فەرمانبەرێك لە تەمەنی 60 ساڵەوە خانەنشین دەكرێت”.

جەمال كۆچەر باسی لە بوونی لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەكانی یاساكە كرد و ڕایگەیاند، “لایەنی ئەرێنی یاساكە ئەوەیە، كە هەلێكی زۆری كار بۆ بێكار و دەرچووان دەڕەخسێنێت، چونكە فەرمانبەرێكی زۆر هەن، كە 60 ساڵیان تێپەڕاندووە و خانەنشین نەبوون، بەڵام لایەنی نەرێنی ئەوەیە، كە زۆرێك لەو مامۆستا و پسپۆڕانەی لە زانكۆ حكومییەكاندا دەوام دەكەن، دەبێت دەستبەرداری ئەو مامۆستا و پسپۆڕ و وزانە ببن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمانە دەكرێت لەلایەن كەرتی تایبەتەوە سودییان لێوەربگرێت، چونكە ئەوانەی تەمەنیان دەگاتە 60 ساڵ دەبێت خانەنشین ببن و دەستبەرداری پۆستەكانیان ببن”.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی عیراق، یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عیراقی بۆ ئەم قۆناغەی ئێستای عیراق بە یاسایەكی باش لەقەڵەم دەدات و دەڵێت: “یاساكە بۆ ئەم قۆناغەی ئێستای وڵاتی پێداتێدەپەڕێت باشە و هەلێكی زۆری كار دەڕەخسێنێت”.

جەمال كۆچەر پێشبینی كرد لە دانیشتنی سبەینێی پەڕلەمانی عیراقدا دەنگ لەسەر یاسای خانەنشینی یەكگرتوو بدرێت، بەو پێیەی “لە هەموو یاساكانی تر زیاتر كۆدەنگی لەسەرە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان