ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان سونەكانی كەركوك لای توركیا رووگیر دەكات”

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندمێكی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كەوتنی توركمانە سونەكان ئیحراجییەكی گەورەی بۆ دروست كردون لەلایەن توركیاوە.

پاش كۆتایی ھاتنی پڕۆسەی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكانی كەركوك، ژمارەیەكی زۆر لە عەرەب‌و توركمانەكان گەمارۆی نوسینگەی كەركوكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانیان داوە.

میدیاكانی یەكێتی ئاشكرایانكرد، دەنگەكانی یەكێتی لە كەركوك زیادیان كردووەو كورسییەكانیش وەك خۆیان ماونەتەوەو لای خۆشییەوە مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەنجامی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان 93٪ ھاوشێوەی ئەنجامی ئەلیكترۆنی دەنگەكان بووە.

لە ئەگەری مانەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان وەك خۆی، تا چەند مەترسی عەرەب‌و توركمانەكان دۆخی ئەمنی كەركوك ئاڵۆز دەكات، لەو بارەوە شوان داودی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە (خەڵك)ی راگەیاند، هێندەی كێشەی توركمانە كێشەی عەرەبەكان نییە، هاوكێشەكە گۆڕاوە، بەشێوەیەك توركمانە شیعەكان سەركەوتوون و سونەكان پاشەكشەیان كردووە ئەمەش ئیحراجی بۆ سەركردەكانی سونەكان دروست كردووە لای توركیا.

وتیشی “ئەمە گرفتێكی زۆریان بۆ خۆیان دروست كردووەو دەیانەوێ بە هەر شێوەیەك بێت پڕۆسەی هەڵبژاردنەكە ناشیرین بكەن بۆ ئەوەی دۆڕانەكەی خۆیانی تێدا بشارنەوە”.

ئاشكراشیكرد، كەركوك لەبەرئەوەی نەوتی تێدایە كۆمەڵێك ئەجێندای دژ بە یەك لەنێویدا كار دەكات، یەكتربڕی هەیە، بەرژەوەندییەكانی توركیاو ئێران‌و وڵاتانی كەنداوی تێدایە، ئەمە هەموو دەستە، جگە لە وڵاتە زلهێزەكانی ئەمریكاو بەریتانیا، بۆیە بەرژەوەندی هەموویان دەكەوێتە نێو ئەم شارەوە”.

ژینگە

هۆشداری لەسووتاندنی دارە بەتەمەنەکانی سلێمانی و کەمکردنەوەی ڕێژەى سەوزایی دەدرێت

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ڕایدەگەیەنێت، ، شاری سلێمانی لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاکانی عیراق بە پلەی یەکەم دێت لە ڕووی زۆری ڕێژەی سەوزاییەوە، بەڵام بە داخەوە ناو بەناو بەهۆی کەمتەرخەمی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، نەک ڕێژەکە پێشچونی پێوە دیار نییە هێندەی نەماوە بەرەو وێرانە بچێت.

 

ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە لەتکانامەیەکدا لەژێر ناونیشانی (تکایە وێرانکردنی ژینگە ڕابگرن) ڕایگەیاند، مایەی شانازییە بە پێی ئامارەکان، شاری سلێمانی لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاکانی عیراق بە پلەی یەکەم دێت لە ڕووی زۆری ڕێژەی سەوزاییەوە، بەڵام بە داخەوە ناو بەناو بەهۆی کەمتەرخەمی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، نەک ڕێژەکە پێشچونی پێوە دیار نییە هێندەی نەماوە بەرەو وێرانە بچێت.

 

ئاماژەى بەئەوەشداوە، کۆتا کاریش کە چەند ڕۆژێکە قسەی لەسەر دەکرێت و پێشتریش پەرلەمانتاران هۆشدارییان دا، کە دەستێک هەیە بۆ سوتاندن و وێرانکردنی درەختە بە تەمەنەکانی ڕێگەی سلێمانی تاسڵوجە، بەڵام بە داخەوە کەس لەو مەترسییە نەهاتە دەنگ، ئەوە بە چاوی خۆمان دەبینین ئەو مەرامە گڵاوە وا دێتەدی.

 

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە پارێزگاری سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگا و  شارەوانی و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بێنە دەنگ و ئەو کارە  دژ بە ژینگە و سروشت ڕابگرن.

 

باس لەئەوەشکراوە، پێویستە نەهێڵدرێت کەسانی چاو چنۆک و بەرژەوەندیخواز بۆ مەرامی خۆیان جوانییەکانمان وێران بکەن.

 

ئەوەش هاتووە، وەکو ڕێکخراو، بەدواداچون دەکەن و ئەو زوڵمە گەورەیە دژ بە ژینگە قبوڵ ناکەن.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

زیندانییەک لەچاکسازی گەورانی هەولێر گیانی لەدەستدا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەچاکسازی گەورانی هەولێر زیندانییەک گیانی لەدەستدا.

 

زیندانییەکی چاکسازی گەورانی هەولێر کە بەماددەی تیرۆر زیندانی کرابوو، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.

 

ئەو زیندانییە بەڕەگەز عەرەبە و ماوەی نزیکی ١١ ساڵە لەزیندانە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە تاکو ئێستا لەهەرێمی کوردستان نزیکی ٤٠ هەزار تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

چوار تۆمەتباری بازرگانیکردن بە(چه‌ك و ده‌رمان و هێلكه‌)ى قاچاغ دەستگیرکران

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

دژە تیرۆری کوردستان چوار کەسی بەتۆمەتی به‌تۆمه‌تى بازرگانيكردن به‌ (چه‌ك و ده‌رمان و هێلكه‌)ى قاچاغ دەستگیرکرد.

 

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه:

 

دەستگیرکردنى چوار كه‌س به‌تۆمه‌تى بازرگانيكردن به‌ (چه‌ك و ده‌رمان و هێلكه‌)ى قاچاغ

 

له‌ درێژه‌ى هه‌وڵى بنبڕكردنى ديارده‌ى هه‌ر كارێكى ناياسايى و قاچاغ، له‌ هه‌فته‌ى رابردوو چوار كه‌س له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر ده‌ستگير كرا‌ن وه‌ك له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌‌ به‌ ناوه‌كانيان و ورده‌كارييه‌كان دراوه‌:

 

لە شه‌وى (10 له‌سه‌ر 11-9-2020)، كه‌سێك به‌ناوى (ئيبراهيم سه‌ردار حه‌سه‌ن) – دانيشتووى شارى هه‌ولێر – گه‌ڕه‌كى مامزاوه كه‌ كارى كڕين و فرۆشتنى هێلكه‌ ده‌كات، ده‌ستگير كرا به‌ تۆمه‌تى هه‌وڵى هێنانە ناوەوەى بڕى (84) کارتۆن هێلكه‌ى قاچاغ بۆ شارى هه‌ولێر ‌لە رێگاى بازگه‌ى هيران – شه‌قڵاوه‌ به‌ ئۆتۆمبێلى جۆرى بارهه‌ڵگر ژماره‌ (192771/هه‌ولێر).

له‌ رێكه‌وتى (13-9-2020)، كه‌سێك به‌ناوى (ئارام عه‌ونى كه‌ريم) – دانيشتووى شارى هه‌ولێر – گه‌ڕه‌كى ژيان – پيشه: پۆليس ده‌ستگيركرا به‌ تۆمه‌تى هه‌وڵى هێنانه‌ ناوه‌وه‌ى بڕى (7) كيسه‌ى گه‌وره‌ى كرێم و مه‌رهه‌مى كۆزماتيكى قاچاغ و ماوه‌ به‌سه‌رچوو بۆ شارى هه‌ولێر لە رێگاى بازگه‌ى دێگه‌ڵه‌وه‌.

  1. له‌ رێكه‌وتى (14-9-2020)، دوو كه‌س له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ستگير كران به‌ تۆمه‌تى كارى قاچاغچيێتى چه‌ك به‌ناوه‌كانى:

أ- (مسته‌فا سه‌عيد محه‌مه‌د حه‌مه‌د ئه‌مين)، ناسراو به‌ حاجى هه‌رووتى – دانيشتووى هه‌ولێر- گه‌ڕه‌كى هه‌ولێرى نوێ – له‌ ماڵه‌كه‌يدا ده‌ستگيرا به‌سه‌ر 1250 دانه‌ ده‌مانچه‌ى توركى قاچاغ.

 

ب- (سه‌ڵاح به‌هرام تاهير حه‌سه‌ن)، دانيشتووى هه‌ولێر – گه‌ڕه‌كى كورانى رێگاى مه‌خموور – پێشه‌: پێشمه‌رگه‌ى خانه‌نشينى يه‌كه‌ى (70)، له ‌ماڵه‌كه‌يدا ده‌ستگيرا به‌سه‌ر 10 دانه‌ ده‌مانچه‌ى توركى قاچاغ.

 

ئێمه وه‌ك دژه‌ تيرۆرى كورستان دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌، كه‌ به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تييه‌كانى ئاسايش له‌ چاودێريكردن و به‌شوێنداچوونى ديارده‌ى هێنانى ده‌رمان و خۆراكى قاچاغ و ماوه‌به‌سه‌رچوو‌ و هه‌ر كارێكى ناياسايى كه‌ زيان به‌ ته‌ندروستى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان و ئابوورى و ئاراميى هه‌رێم بگه‌يه‌نێت، به‌رده‌وام ده‌بين و هه‌موو رێوشوێنێكى ياسايى ده‌گرينه‌به‌ر بۆ بنبڕكردنى ئه‌م ديارده‌يه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان