ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بڕی باران بارین لە هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕێژەی باران بارینی لە 24 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكردەوە.

بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، زۆرترین ڕێژەی بارین باران لە ناوچەی چوارتای سەر بە پارێزگای سلێمانی بە بڕی 14 ملم باریوە.

بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی زۆرترین باران تاكو ئێستا لە ناوچەی تەوێڵە لە پارێزگای هەڵەبجە بە بڕی 75.2 ملم باران باریوە.

کوردستان

تەندروستی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستیى گه‌رمیان لەئاگادارینامەیەکدا ئاماژەى بەئەوەدا، له‌ماوه‌ى سێ ڕۆژى ڕابردودا 13 حاڵه‌تى یه‌كلابوه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆناى نوێ (کۆڤید-19) له‌ سنوره‌كەیاندا ده‌ستنیشانكراوه‌.

باس لەئەوەشکراوە، به‌پێی بنه‌ما زانستییه‌كان، له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشانكردنى هه‌ر حاڵه‌تێك دا، مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر دانیشتوان زیاتر ده‌بن، ئه‌مه‌ش پێویست ده‌كات هاوڵاتیان به‌ گرنگیی زیاتره‌وه‌ لێی‌ بڕوانن.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو،‌ به‌مه‌به‌ستى پاراستنى خۆتان و كۆمه‌ڵگا و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن حاڵه‌ته‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه‌ و سنورداریان بكه‌ن، ڕێكاره‌ خۆپارێزییه‌كان به‌ هه‌ند وه‌ربگرن و به‌ باشیی جێبه‌جێیان بكه‌ن.

هاوكات داوا له‌ هاوڵاتییان ده‌كەن، له‌كاتى بونى نیشانه‌ى جیاوازى نه‌خۆشییه‌كه‌دا، زیاتر خۆیان و ده‌وروبه‌ریان بپارێزن و راسته‌وخۆ سه‌ردانى ناوه‌نده‌ ته‌ندروستیه‌كان بكه‌ن بۆ دڵنیابونه‌وه‌.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

١٢ تووشبووی کۆرۆنا لەسلێمانی چاکبوونەوە


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانى ڕایگەیاند، ١٢ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەپارێزگاى سلێمانى چاکبوونەوە.

 

سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، ١٢ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەپارێزگاى سلێمانی چاکبوونەوە.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ئەم کەسانە دواى ئەنجامدانى پشکنینی یەک لەدواى یەک ڕاوانەى ماڵەوە کرانەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

یەکێتى هەڵوێستى لەسەر هەڵگرتنی قەدەغەى هاتوچۆ ڕاگەیاند


خەڵک – بەشی هەواڵ

میدیای فەرمی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان هەڵوێستى حزبەکەی لەبارەى قەدەغەى هاتوچۆوە ڕاگەیاند.

ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بڵاویکردەوە، سه‌رۆكایه‌تیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێم و به‌ڕێز پارێزگاری سلێمانییه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ پێویسته‌ ھاوسه‌نگی بكرێت له‌ نێوان ڕێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كانی پاراستنی ژیانی ھاووڵاتیان و گوزه‌رانیان.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، چونكه‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ شێوازی توندی قه‌ده‌غه‌كردنی ھاتووچۆ و په‌كخستنی بازاڕ و كه‌سابه‌ت چاره‌سه‌رێكی گونجاو نییه‌، له‌جیاتی ئه‌وه‌ حه‌قه‌ حكومه‌ت و ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان ڕێنمایی توند بڵاوبكه‌نه‌وه‌و چاودێری ته‌ندروستی بكه‌ن باشتره‌ له‌ بژارده‌ی قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆ.

ھه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌رۆكایه‌تی  یه‌كێتی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ڕاسپاردوه‌، كه‌ ھه‌ڵسوكه‌وتیان به‌رامبه‌ر ناڕه‌زایی ھاووڵاتیان كه‌ به‌دوای كاسبی و گوزه‌رانی خۆیانه‌وه‌ن، نه‌رم بێت و ڕه‌چاوی باری ده‌روونی خه‌ڵك بكه‌ن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان