ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

شەش خاڵ کە هەموو کچێک پێویستە بۆ قژی پەیڕەوی بکات

خێزان

یەكێك لە سەرەكیترین و گرنگترین هۆیەكانی جوانی و سەرنجڕاكێشی خانمان، شێواز و چۆنیەتی قژە، بۆیە زۆر گرنگە كە بەوردی چاودێری قژت بكەیت و بە جوانی و بەهێزی بیهێڵیتەوە، بەتایبەتی لەئێستادا بەهۆی ئەوەی كە زۆر مادەی كیمیاوی بۆ قژمان بەكار دەهێنین، زوو توشی روتانەوە دەبێت و لەناو دەچێت.

 

لەخوارەوە چەند رێنماییەكی پێویستمان بۆ پارێزگاریكردن لە قژت ئامادە كردووە، تا بەباشترین شێوەو بۆ زۆرترین كات قژت بهێڵیتەوەو هێندەی تریش روخسارت جوان بكات.

 

-سەر تاڵەكانی قژت زوو زوو ببڕە، چونكە هەندێ‌ جار هیلاكی قژ دەبێتە هۆی هەڵوەرینی.

-قژت بە چەند رەنگێك رەنگ مەكە، بۆنمونە كاتێك قژت رەشە یەكسەر نابێ‌ زەردی بكەیت، دەبێت بەچەند هەنگاوێك بیهێنیتە سەر رەنگی كاڵ، باشتروایە بۆ ئەو كارە پرس بە كەسانی شارەزا بكەیت.

-هەرگیز قژ بە وشكی ‌و توندی دامەهێنە، هەتا دەتوانی قژت بە شانەی دان گەورە شانە بكە.

-دوای حەمام یەكسەر قژت مەخە بەر هەوای گەرمی (مجەفیفە)، قژت بە خاولی وشك بكەرەوە با شێی تیابێ‌ پاشان (مجففە)ی بكە.

– بەرنامەیەكی دروست دابنێ‌ بۆ پارێزگاری كردن لەقژت لە رێگەی چەند مادەیەكی سروشتی وەك (رۆنی رووەكی، ئاوی میوە، سیر، خەنە).

-بزانە كە چ جۆرە ستایلێكی قژ بڕین لەگەڵا روخسارتا گونجاوە، چونكە مەرج نیە ئەو ستایلەی كە خانمێكی دیكە بەكاری هێناوەو پێوەی جوان دەركەوتووە بۆتۆ جوان بێت.

ریکلام

تەندروستی

پەڵەی مەنگوڵی لە منداڵدا چییە؟ ئایا چارەسەری هەیە؟

خێزان

لە ٢% منداڵی تازە لەدایک بوو پەڵەی مەنگۆلی ( Mongolian Spot) هەیە کە بریتیە لە پەڵەێکی رەنگ شینی مەیلەو رەش یان شینی مەیلەو رەساسی، ئەم پەڵانە لە هەموو بەشەکانی لەش روودەدەن بەڵام بە زۆری لەسەر بەشی خوراوەی پشت و سمت زۆر روو دەدەن.

یەکسەر دووای لە دایک بوو یان چەند رۆژێک دوواتر دەردەکەون، لە وڵاتانی ئەفریقاو ئاسیا زۆرتر روودەدات ، لە کور و کچ وەک یەک روودەدات ، لە تەمەنی ١ ساڵی زۆر بە روونی دەردەکەون لەگەڵ تەمەن ئەگەری هەیە نەمێنێـــت .

هۆکاری ئەم پەڵەیە ئەوەیە لە کاتی دروست بوونی کۆرپەلە ئەو خانانەی کە رەنگی میلانین دەردەدەن ( میلانین ئەو مادەیە کە رەنگی قژ و پێست دیاری دەکات)کۆدەبنەوە لەو شوێنە بە هۆکارێکی نادیـــار.

ئەم پەڵانە نە ئازایان هەیە نە خوروو ، هیچ کێشەێک دروست ناکەن و چارەسەری ناوێت , لەگەڵ تەمەندا دیار نامێنیت ، بە زۆری لە ٣ -٥ ساڵیدا نامێنێت بەڵام هەندێ جار لە کاتی بالغبووندا نامێنێت.

پێ دەوترێ پەڵەی مەنگۆڵ بەڵام بە هیچ شێوەێک پەیوەندی بە نەخۆشی مەنگۆلیەوە نییە تەنها ناوەکەیان لە یەک دەچێــــت.

ئامـادەکــردنــی :
دکـــتۆر ئـاکــــۆ کـــریــم جـــــلال
پـزیشکی نەخۆشی و گەشەی منداڵان و هەرزەکاران

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

پێنج هۆڕمۆن گەر ناهاوسەنگ بێت هەرزوو ژنان پیر دەکات

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک  هۆڕمۆنی گرنگە کە  گەر لە جەستەی خانماندا ناهاوسەنگ بێت هەرزوو ژنان پیر دەکات:

 

ئێسترۆجین

-ئێستڕۆجین  ھۆڕمۆنێکە توخمە پەرەسەندن و فرمانەکانی زۆربوون لە مێیەدا ڕێکدەخات، گەر کەم بێت دەبێتە هۆی لاوازی کۆلاجین و ئیلاستین و ئەوەش جەستە چرچ دەکات، توێژینەوەیەک سەلماندویەتی کە خواردنی گۆشت دەردانی ئێستڕۆجین لاواز دەکات و پێویستە خانمان کەمی بکەنەوە.

 

هۆڕمۆنی گەشە somatotropin

-گەر ئەم هۆڕمۆنە لە خوێندا کەمی کرد، چەوری زیاتر کۆدەبێتەوە و ناوچەکە چرچ دەبێت، پێویستە بە وەرزشکردن و خواردنی تەندرووست ڕێگری لە ڕوودانی ئەوە بکەیت.

 

هۆڕمۆنی مێلاتۆنین

-مێلاتۆنین  ھۆڕمۆنێکە لەلایەن ڕژێنی کاژی بەرھەمدەھێنرێت، لە شەواندا. بەشداری دەکات لە ڕێکخستنی سووڕە زیندەیییە دیاریکراوەکانی وەکو شێوازەکانی نووستن (خەوتن)، کەمی هۆڕمۆنەکە دەبێتە هۆی لاوازی قژ و چرچی پێست و پەڵە لە ڕوخساردا، خواردنی تەندرووست بخۆ و لە جگەرە و مەشروب دووربکەوەرەوە، دەتواندرێت بە کەپسوول هۆڕمۆنەکە دەستبخرێت.

 

هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ

-کاری سەرەکی ئەم هۆرمۆنە زیادکردنی ڕێژەی شەکرە لە خوێندا، زیادبوونی دەبێتە هۆی شکاندنی خانەکانی کۆلاجین و وشکبوونی پێست و چرچبوونی، قەلەوی هۆکارێکی سەرەکی زیادبوونی هۆڕمۆنەکەیە.

 

هۆڕمۆنی ئەنسۆلین

-ئەنسۆلین ھۆرمۆنێکە کە لەلایەن پەنکریاسەوە دروست دەکرێت. کاری سەرەکی دەستبەسەرداگرتن و ڕاگرتنی ڕێژەی گلووکۆزە لە خوێندا، نەبوون یان کەمی ھۆرمۆنی ئەنسۆلین لە لەشدا دەبێتە ھۆی نەخۆشییەکانی شەکرە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٧ ڕێگایی کاریگەر بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی توڕەییەکەت بکەیت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٧ ڕێگایی کاریگەرە بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی توڕەییەکەت بکەیت:

 

– هۆکاری توڕەییەکەت بنوسە و دواتر بیدڕێنە.

– بچۆرە پەنای ڕوەکێک یان دارێک و هەناسە هەڵمژە.

– بنێشت بجوو.

– بچۆ دەرەوە پیاسەیەک بکە یان کەمێ ڕابکە.

– فوو لە پەنجە گەوەرت بکە!

– شتێک بخۆ کە خرمە خرمی بێت.

– گۆرانیەک بڵێ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان