ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

ڕیڤاڵدۆ: مباپێ بۆ ئەوەی ببێت بە باشترینی جیهان پێویستە ئەم کارە بکات

خەڵک سپۆرت

ڕیڤاڵدۆی ئەفسانەی زیندوی بەرازیل و ئەستێرەی پێشوی یانەی بەرشلۆنە، داوا لە کیلیان مباپێی فەرەنسی دەکات یانەی پاریس سانت جێرمان بەجێبهێڵێت و ڕوو لە خول و یانەیەکی تر بکات.

لەچاوپێکەوتنێکدا ڕیڤاڵدۆی ئەستێرەی دێرینی بەرازیل بە “ئۆ گلۆبۆ”ی ڕاگەیاندووە :” باشترین یاریزانەکان پێویستە لە گەورەترین خولەکانی ئەوروپا و بەهێزترین یانەکان یاریی بکەن، لەگەڵ ئەوپەڕی رێزم بۆ یانەی پاریس سانت جێرمان، پێویستە کیلیان مباپێ لەداهاتوودا ڕوو لە یانەیەکی تر بکات و خولی فەرەنسا بەجێبهێڵێت، دەبێت ڕووبکاتە یانەیەکی گەورەی ئیسپانیا یان ئینگلتەرا تا لەسەر ڕێچکەی لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بڕوات”.

هەروەها دەڵێت :” گومانی تێدانییە کە مباپێ خاوەنی خەسڵەتی هونەری بێوێنە و ناوازەیە و لە داهاتوودا بەو خەسڵەتانەوە دەبێتە باشترینی جیهان، ئەم توانا و وزە زۆرە پێویستە لە خولە گەورەکانی وەک ئینگلتەرا و ئیسپانیا بەرچاوی هاندەران بکەوێت، لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزم بۆ خولی فەرەنسا و یانەکانی ئەو خولە”.

ڕیڤاڵدۆ لەکۆتایی لێدوانەکانیدا جەخت دەکاتەوە، ئەگەر لە داهاتودا گەوهەرە نوێیەکەی فەرەنسا درێسی یەکێک لە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید یاخود بەرشلۆنە بپۆشێت، ئەوا دەتوانێت ململانێکاری سەرەکی بێت لەسەر خەڵاتەکانی بالۆن دۆر و زە بێست کە تایبەتن بە باشترین یاریزانی جیهان.

جیهانی

“گەوهەرەکەی ئەڵمانیا” کۆتینیۆ ڕەوانەی بەرشلۆنە دەکاتەوە !

خەڵک سپۆرت

سەرۆکایەتی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بیر لە ئیمزاکردنی بۆندی هەمیشەیی لەگەڵ فیلیپی کۆتینیۆ ناکاتەوە و لە گواستنەوەکانی هاوینەدا ڕەوانەی یانەی بەرشلۆنی دەکەنەوە.

فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن، لەم وەرزەدا ئاستی بەرز لە خولی ئەڵمانیا پێشکەش ناکات و ئیدارەی نوێی یانە باڤارییەکە بڕیاریانداوە دوای کۆتایی هاتنی وادەی خواستنەکەی بۆندی هەمیشەیی لەگەڵدا ئیمزا نەکەن.

ماڵپەڕی “سپۆرت ١”ی ئەڵمانی لەسەرچاوە نزیکەکانی بایرنەوە ئاشکرای کردووە، لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠ فیلیپی کۆتینیۆ کۆتایی بە وادەی خواستنی دێت و دووبارە ناچار دەبێت بگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشلۆنە، ئەم هەنگاوەی یانە ئەڵمانیەکەش پەیوەندی بە کڕینی یاریزانێکی ترەوە هەیە.

بەپێی سەرچاوەکە، هێربەرت هاینەر و هاوەڵانی لە سەرۆکایەتی بایرن بڕیاریانداوە بەهەموو هێزیانەوە هەوڵی گواستنەوەی کای هاڤێرتزی ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی بایەرلیڤەرکوزن بدەن کە چەندین یانەی زەبەلاحی تری ئەوروپا چاویان لە تواناکانی بڕیوە، بەڵام نوێنەرانی بایرن بەهێزی ئەڵمانی بوون دەیانەوێت بۆندەکەی یەکلایی بکەنەوە، ئەگەر ئەم هەنگاوەش ڕووبدات ئەوا پێگەی کۆتینیۆ بەتەواوی پڕدەبێتەوە و چیتر بایرن پێویستی بە یاریزانە بەرازیلیەکە نامێنێت.

کۆتینیۆ بۆ ماوەی وەرزێک بەشێوەی خواستن لە یانەی بەرشلۆنەوە ڕوویکردە یانەی بایرن میونشن و تا ئێستا نەیتوانیوە ئاستە ناوازەکەی سەردەمی لیڤەرپوڵ بگەڕینێتەوە، ئەوەش وایکردووە کە لەلایەن ئەڵمانیەکانەوە متمانەی تەواو بەتواناکانی نەکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ئارسیناڵ داوای (بۆندی ئاڵوگۆڕ)ی لە ڕیاڵ مەدرید کردووە و زێدان بیر دەکاتەوە…

خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی لەگواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠دا هەوڵدەدەن یەکێک لە هێرشبەرە ناودارەکانیان بە لوکا یوڤیچی سڕبی ئاڵوگۆڕ بکەن.

ماڵپەڕی “دیفێنسا سەنتراڵ”ی تایبەت بە هەواڵ و زانیارییەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە سەرچاوەیەکی ناوخۆیی شاهانەوە ئاشکرای کردووە، لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردودا نوێنەرانی یانەی ئارسیناڵ پەیوەندیان لەگەڵ بەڕێوەبەرانی یانەی شاهانەی مەدرید پێکهێناوە و مەبەستیشیان لەم جموجۆڵ ئاڵوگۆڕکردنی هێرشبەرێکی پێکهاتەکەی ئونای ئیمیریە بە لوکا یوڤیچ.

بەپێی سەرچاوەکە، پیێر ئیمیریک ئۆبامیانگی گابۆنی تەنها وەرزێک لە بۆندەکەیدا ماوە و خەون بە ڕیاڵ مەدریدەوە دەبینێت بۆیە هەموو ئۆفەرەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەست ڕەت کردۆتەوە، لێرەوە نوێنەرانی ئارسیناڵ هەوڵەکانیان بەگەڕخستووە بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە ئەفریقیە بۆ یانە زەبەلاحەکەی ئیسپانیا و لە بەرامبەردا داوای گواستنەوەی لوکا یوڤیچیان لە ڕیاڵ کردووە.

پاش تاوتوێ کردنی بابەتەکە لەلایەن ئیدارەی مێرەنگیەوە ڕای زینەدین زێدانی فەرەنسی وەرگیراوە، بەڵام ڕاهێنەرەکە جەختی لەوە کردۆتەوە، یوڤیچ جێنشینی کەریم بنزیمە و قورسە بەم نزیکانە دەستبەرداری بێت.

“دیفێنسا” ئاماژەی کردووە، وەڵامەکەی زێدان یەکلاکەرەوە نەبووە، بەڵکو داوای مۆڵەتی زیاتری داوە بۆ بیرکردنەوە و ئیدارەی مێرەنگی بڕیاریانداوە هەوڵ بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەکەی تر بدەن لەپێناو یەکلایی کردنەوەی بۆندی ئۆبامیانگ لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠دا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ئەبیدال: سوارێزم لە بڕیارێکی گرنگ ئاگادار کردۆتەوە و داهاتوی ڤاڵڤێردی بەدەست خۆیەتی

خەڵک سپۆرت

بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی بەرشلۆنە ڕاوبۆچونی خۆی دەربارەی داهاتوی ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەر و لویس سوارێز و چەندین یاریزانی تری یانە کەتەلۆنیەکە دەردەبڕێت.

ئیریک ئەبیدالی فەرەنسی بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی بەرشلۆنە لەچاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی ڕاگەیاندووە :” هەمیشە بەشێوەیەکی شەفاف لەگەڵ یاریزانانی بارسا مامەڵە دەکەم و ڕاستیەکانیان لێناشارمەوە، بە سوارێزم ڕاگەیاند کە یانەکەمان پێویستی بەهێرشبەرێکی ترە و یاریزانێکی تر لە پێگەکەیدا دابین دەکەین، بەڵێ ئێستا سوارێز ئەو ڕاستیە دەزانێت، ئەویش بە دڵێکی فراوانەوە بڕیارەکەی قبوڵکردین لەسەر ئەو بنەمایەی کە لە سودی یانەکەمانە”.

هەروەها دەڵێت :” لاوتارۆ مارتینێز؟ یاریزانێکی تێروتەسەلە، پێموابێت ئاستێکی ناوازە پێشکەش دەکات، باش دەیناسین، هەروەها هێرشبەری ناوازەی تریش بونیان هەیە کە خاوەنی کوالیتی بەرزن”.

هەروەها لەبارەی ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەرەوە وەڵام دەداتەوە و دەڵێت :” هەمیشە لەبارەی پۆستی ڕاهێنەری بەرشلۆنەوە پڕوپاگەندە بڵاودەکرێتەوە، مانەوە و ڕۆیشتنی ڕاهێنەر بابەتێکی ناوخۆییە و ئیدارەی یانە لێکدانەوە بۆ ئەو بابەتە دەکات، پێشموایە تەنها ڕاهێنەر بۆخۆی دەتوانێت داهاتووی خۆی یەکلایی بکاتەوە”.

لەکۆتاییدا ئاماژە بە عوسمان دیمبیلی و ئەنتوان گریزمان دەدات و دووپاتی دەکاتەوە، هەردوو یاریزانەکە بەتوانان و لەگەڵ خۆگونجاندن و یاریکردنی زیاتر ئەوانیش دەتوانن زیاتر پێشکەشی یانەکە بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان