ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سیستانی پەیامی بۆ خۆپیشاندەران نارد

خەڵك- بەشی هەواڵ

عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عێراق داوای دان بەخۆداگرتنی هێزە ئەمنییەكان دەكات لە بەرامبەر خۆپیشاندەران و داواش لە خۆپیشاندەران دەكات فەرمانگە و شوێنە گشتییەكان بپارێزن.

عەبدولمەهدی كەربەلائی، نوێنەری ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی لە وتاری هەینی ئەمڕۆ لە كەربەلا، پەیامی سیستانی بڵاوكردەوە و داوایكرد، هێزە ئەمنییەكان دان بەخۆیاندا بگرن و توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران بەكارنەهێنن.
سیستانی هەر لە پەیامەكەیدا داوای لە خۆپیشاندەران كردووە بەرژەوەندی گشتی و فەرمانگەكانی دەوڵەت نەكەنە ئامانج.

سیستانی لە پەیامەكەیدا دووپاتیكردووەتەوە، بەكارهێنانی تووندوتیژی لە خۆپیشاندانەكاندا دەرفەت لەبەردەم دەستوەردانی دەرەكی خۆشتر دەكات، بەتایبەت كە ئێستا ناوچەكە بووەتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی كێشەكانی چەند هێزێكی دەرەكی و ناوخۆیی.

عێراق

نوجێفی ڕێككەوتنێك لەگەڵ عەلاوی و عەبادی ئاشكرادەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، كە نەخشە ڕێگایەی بۆ دۆخی عیراق و هەڵوەشاندنەوەی حكومەت پێشكەش كردووە و دەشڵێت: “لەگەڵ عەلاوی و عەبادی ڕێككەوتوون”.

ئوسامە نوجێفی، سەرۆكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدانی عیراقی لە كۆبوونەوەی لەگەڵ جوان لوندیز، باڵیۆزی ئوستڕالیا لە عیراق كۆبۆتەوە و گفتوگۆیان كردووە بەسارەت بە دۆخی سیاسی وڵات و ئەو بزووتنەوە جەماوەریەی شەقامەكانی گرتۆتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەكەی، نوجێفی نەخشەڕێگایەكی خستۆتەڕوو بۆ دەستلەكاركێشانەوەی حكومەت و پێكهێنانی حكومەتێكی كاتی، كە بەشداری لە هەڵبژاردن نەكات و دانانی یاسایەك بۆ هەڵبژاردنەكان، كە داخوازی دادپەروەری بهێنێتەدی و كۆمسیۆنێكی سەربەخۆ بە بەشداری نەتەوە یەكگرتووەكان پێكبهێنێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئاشتیانە و بڕواپێكراو.

ڕاشیگەیاندووە، كە هەر بەپێی نەخشەڕێگاكە پەڕلەمان هەڵدەوەشێنرێتەوە و هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت بۆ دیاری كردنی نوێنەرانی ڕاستەقینەی گەل.

نوجێفی وتوشیەتی، “لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر و ئەیاد عەلاوی، سەرۆكی مینبەری عیراقی ڕێككەوتووە سەبارەت بە هەماهەنگی و هاوكاری بۆ لێپرسینەوە لە سەرۆك وەزیران و لەكارخستنی ئەوەش وەك چالاكی ئۆپۆزسیۆنی بە هاوبەشی لەگەڵ ئەو لایەنانەی هەمان بۆچوونیان هەیە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وەزیری بەرگرى: سوپا و حەشد و پێشمەرگە پابەندی فەرمانەكانن

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی بەرگری عیراق ڕایدەگەیەنێت، سوپا بەهیچ شێوەیەك گازی فرمێسكڕیژی بە ئاڕاستەی خۆپیشاندەران نەهاویشتووە، لایەنی سێیەم دەستیان لە تەقاندنی ئەو بۆمبانە هەیە، دەشڵێت: “سوپا و حەشد و پێشمەرگە و دژەتیرۆر پابەندی فەرمانەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانن”.

وەزارەتی بەرگری عیراق بڵاویكردەوە، كە نەجاح ئەلشمەری، وەزیری بەرگری لەمیانەی وتارێكی بۆ هێزە سەربازییەكان ڕایگەیاندووە، هیچ كام لە هێزەكانی سوپا و حەشد و دژە تیرۆر و پێشمەرگە بۆمبی فرمێسكڕێژیان بەمەبەستی كوشتنی خۆپیشاندەران نەهاویشتووە.

ڕاشیگەیاندووە، لایەنی سێهەم، كە چەند كەسێكن و چەكیان پێیە بۆمبی فرمێسكڕێژ و گوللە ئاڕاستەی هێزە ئەمنیەكان و خۆپیشاندەران دەكەن بەمەبەستی نانەوەی فیتنە لەنێوان ڕۆڵەكانی گەلی عیراقدا.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، هەموو هێزەكانی وەزارەتی پەرگری عیراق بە پۆلیس و دژەتیرۆر و حەشدی شەعبی و هێزەكانی پێشمەرگە پابەندی فەرمانەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراقن، كە نكۆڵی لەوە دەكات نابێت توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران بەكاربهێنرێت، هەر بەو هۆیەشەوە بەسەدان لە هێزەكانمان بریندار و بەدەیانی دیكە شەهید بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان و فەرمانبەران هەیە”

خەڵك – بەشی هەواڵ
بانكی ڕافیدەین لە عیراق ڕایدەگەیەنێت، پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان و فەرمانبەران لەبەردەستدایە و لە لقەكانی بەغدا و پارێزگاكانی دیكە بەردەوامن لە دابەشكردنی مووچە.

دوای ئەوەی بڵاوكرایەوە بەهۆی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەكانی بەغدا و هەندێك لە پارێزگاكانی عیراق كێشە بۆ بانكەكان دروست بووە لە پێدانی مووچەی مانگانەی خانەنشینان و فەرمانبەران، بانكی ڕافیدەین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكاتەوە.

نووسینگەی ڕۆژنامەوانی بانكی ڕافیدەین ئاماژەی بەوەكردووە، لقەكانی ڕافیدەین لەتەواوی شارەكانی عیراق بەردەوامە لە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان و فەرمانبەران و خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكان لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا و ڕەتیكردەوە هیچ كێشەیەكیان هەبێت لە پارە و دابەشكردن.

ڕاشیگەیاندووە، بانك پارەی پێویستی بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكان و توێژەكانی دیكە لەبەردەستدایە و بڕە پارەیەكی زۆریش بۆ لقی بانكەكان تەرخانكراوە.

بانكی ڕافیدەین داوای لە فەرمانبەران و خانەنشینان كردووە، سەردانی لقەكانیان بكەن و هەركاتێك بیانەوێ دەتوانن مووچەكانیان وەربگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان