ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

چۆن وادەکەیت ژنەکەت هەستبکات کە تۆ کەسێکی زۆر ڕۆمانسیت؟ ئەم خاڵانە جێبەجێ بکە

خێزان

بۆئه‌وه‌ی ببیته‌ كه‌سێكی لێهاتوو له‌ رۆمانسیه‌تدا ئه‌وا پێویسته‌ كه‌سێكی داهێنه‌ربیت و بیرۆكه‌ی نوێت بێبێت، ئێمه‌ له‌و كاره‌دا هاوكاریتده‌كه‌ین، به‌ وێنه‌وه‌ رێبه‌ری (خێزان) بۆ ڕۆمانسیبوون بخوێنه‌ره‌وه‌:

 

دیاری ماناداری بۆ ببه‌، له‌گه‌ل گوڵ و نه‌سته‌له‌دا بزانه‌ حه‌ز به‌ چی دیكه‌ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی بكه‌یت!

له‌ ژوانه‌كانتنا به‌رده‌وام بنن، پاش هاوسه‌رگیریش ماوه‌ ماوه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ بژنه‌ ده‌ره‌وه‌ و ژوان بكه‌ن

له‌ نێو كتێب و كه‌لوپه‌له‌كانیا كاغه‌زی خۆشه‌ویستیانه‌ی بۆ جێبهێڵه‌.

ڕۆژنامه‌ نامه‌و ئیمه‌یڵی خۆشه‌ویستی بۆ بنێره‌.

له‌ كاروباری ناوماڵدا هاوكاری بكه‌.

له‌ شوێنه‌ چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كاندا (بۆنمونه‌ ته‌والێت و ئاوێنه‌ی ته‌والێته‌كه‌) ده‌سته‌واژه‌ی خۆشه‌ویستی بۆ بنوسه‌.

ئه‌و گۆرانیانه‌ی كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ یادگاریتان له‌گه‌لیدا هه‌یه‌ بكه‌ به‌ سیدیه‌ك و بیكه‌ره‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ته‌وه‌.

ئه‌لبومی وێنه‌كان دروستبكه‌ تایبه‌ت به‌ خۆتان.

كێ وتویه‌تی ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ڕۆژی ڤاله‌نتاین بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی مه‌راسیمی خۆشه‌ویستی ڕێكبخه‌یت؟ له‌ ڕۆژه‌ ئاساییه‌كانیشدا ئه‌وه‌ بكه‌.

ده‌توانیت به‌ شێوازه‌ كلاسیكیه‌كانیش خۆشه‌ویستی خۆت ده‌رببڕیت و بیرۆكه‌ كۆنه‌كان به‌كاربهێنیته‌وه‌.‌

ده‌توانیت خۆشه‌ویستیت بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌ شێوازی منداڵانه‌ نیشان بده‌یت، له‌و كاره‌ مه‌ترسه‌.

گرنگیپێدانی جه‌سته‌ی له‌بیر نه‌كه‌یت و له‌ كاتی رێكردندا ده‌ستی به‌رمه‌ده‌.

گه‌ر ده‌ته‌وێت به‌ رۆمانسیانه‌ بمێنیته‌وه‌، ئه‌وا پێویسته‌ به‌رده‌وام گرنگی به‌ ڕوخسار و شێوه‌ت بده‌یت.

هه‌میشه‌ وا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ كه‌ كچێكی گه‌نجه‌و ده‌ته‌وێت بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی ڕازی بكه‌یت.

مه‌ترسه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌ شته‌ ناباوه‌كان و بیرۆكه‌ نوێكان.

گرنگی به‌ ژوری نوستنه‌كه‌ت بده‌و سه‌رنجڕاكێشانه‌ بیهێڵه‌ره‌وه‌.

به‌یه‌كه‌وه‌ چێژ له‌ سروشت وه‌ربگرن.

كاتی وه‌رزش دیاری بكه‌ن و به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌نجامی بده‌ن.

متمانه‌ت به‌خۆت هه‌بێت و به‌و شێوه‌یه‌ش هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌.

سه‌ماكردن به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌رفه‌تێكی باشه‌ بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی.

هیچكات هه‌سته‌كانتان له‌ یه‌كدی مه‌شارنه‌وه‌.

خۆشەویستی

چۆن بۆیەکەمجار قسە لەگەڵ ئەو کچەدا دەکەیت کە حەزت پێیەتی؟

خێزان
ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگایەکی کاریگەرە بۆ ئەوەی بزانیت چۆن بۆیەکەمجار قسە لەگەڵ ئەو کچەدا دەکەیت کە حەزت پێیەتی تا کاریگەری لەسەر دووستبکەیت:

 

-سەرەتا لەکاتی قسەکردندا سەرنجی ئەوە بکە کە دەنگت بەرز نەکەیتەوە و ئەتەکیەتەکانی مامەڵە و قسەکردن رەچاو بکەیت.

-گرنگی بە خاوێنیت بدە، کۆنتڕۆڵی خووە نا باوەکانت بکە، جل و بەرگی پۆشتە لەبەر بکەن، هەوڵ بدە خووە باشەکانت گەشە پێبدەیت.

-گەر بینیت دەرفەتێکی باشت بۆ هەڵکەوتووە بۆ قسەکردن، گوێ مەدە بە قسەڵۆکی خەڵکی، بە دەم بە خەندەییەوە قسەی لەگەڵدا بکە، گەر زانیت بەشێوازێک قسە دەکات وەک ئەوەی گوێی لێت نەبووە، ئەوە دیارە بێزارە لە پێشنیارەکەت هەوڵ بدە باسی بابەتێکی دیکە بکەیت.

– لەسەر ڕووداوەکان قسە بکە، گەر یەکەم جارت بوو قسەی لەگەڵدا بکەیت، هەوڵ بدە باسی ئەوەی لەگەڵدا بکەیت کەی بوو یەکەم جار یەکدیتان بینی، ئەمەش دەرفەتی پرسیارکردنی بۆ دەڕەخسێنێت و بوارەکەت فراوانتردەکات.

-دەست پێشخەری بکە، گەر تا ئێستا گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆت نەبووە لەگەڵ کچاندا، ئەمجارە مەترسە و  و دەتوانیت تۆ دەستپێشخەری بکەیت و باسی دواین بۆنەی خۆتی بۆ بکەیت

-داواکردنی ژمارە مۆبایل یان ئەکاونت فەیسبووک، باسی ئەوەی لەگەڵدا بکە کە ڕێگەی پەیوەندی و مۆبایل گونجاون تاوەکوو ژوان پێ لەگەڵیەکدا ببەستن هەوڵ بدە لە کۆتای گفتوگۆکەتان داوای ئەکاونتی فەیسبووک یاخود  ژمارە مۆبایلی لێبکەیت ئەمە زیاتر یارمەتیدەرتان ئەبێـت تا زیاتر ئاشنا ببن بە یەکدی.

-کاتی تەواوبوونی قسەکانتان، پێی بڵێ پەیوەندیت پێوە دەکەمەوە هەوڵ بدە بە خەندەیەک خواداحافیزی لێبکەیت گەر ئەم ڕۆژەتان بەباشی بڕوات دەتوانن لە دوو هەفتەی داهاتوودا دووبارە یەکدی ببیننەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

ئه‌م 10 داواكاریه‌ ناڕه‌وایه‌ زۆربه‌ی پیاوان له‌ ژنه‌كانیانی ده‌كه‌ن، زۆر نه‌گونجاوه‌!

خێزان

كۆمه‌ڵێك داواكاری جۆراوجۆر هه‌یه‌ كه‌ پیاوان له‌ ژنانی ده‌كه‌ن له‌ كاتێكدا داواكاری ناڕه‌وان و جێبه‌جێكردنیان ئه‌سته‌مه‌، هه‌ر بۆیه‌ باشتره‌ پیاوان له‌و داواكاریه‌یاندا تێگه‌یشتوو تربن، كه‌ ئه‌وانیش بریتیه‌ له‌ :

 

-له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ژنان زۆر جوان و سه‌رنجڕاكێش بن

-پیاوان زۆرجار گله‌ی له‌ ژنان ده‌كه‌ن كه‌ ناڕازێنه‌وه‌و دوایان ده‌خه‌ن، له‌ كاتێكدا ده‌شیانه‌وێت جوان و سه‌رنج ڕاكێش بن، هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێت له‌ نێوان ئه‌م دوانه‌دا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرن.

 

-جه‌سته‌ی ته‌واو رێك

-ڕێكی جه‌سته‌و زیادی كێش كێشه‌یه‌كی جیهانیه‌و نابێت به‌رده‌وام داوای ئه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه‌یت كه‌ كێش و شێوازی جه‌سته‌ی وه‌ك ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌بێت كه‌ له‌ فیلمه‌كاندا ده‌یانبینیت، مه‌گه‌ر جه‌سته‌ی خۆت وه‌ك ئه‌كته‌ره‌ كوڕه‌كانه‌؟

 

 

-واز له‌ هاوڕێكانی بهێنێت

-داواكاری وازهێنان له‌ هاوڕێ كچه‌كانی زۆر نابه‌جێیه‌، چونكه‌ بونی ئه‌وان بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش زۆر بۆی گرنگه‌.

 

-ژنان بیری پیاوان بخوێنه‌وه‌

-زۆر كات پیاوان ده‌یانه‌وێت ژنه‌كانیان ته‌نها له‌ ئاماژه‌كانی روخساریاندا له‌وه‌ تێبگه‌ن كه‌چیان ده‌وێت، له‌ كاتێكدا ئه‌وه‌ مه‌حاڵه‌و گه‌ر تێشبگه‌ن ده‌ری ناخه‌ن، بۆیه‌ باشتره‌ به‌ قسه‌ پێیان بڵێیت.

 

 

-ژنان له‌ یه‌ك كاتدا هه‌ستیاربن و هه‌ستیاریش نه‌بن

-داوای لێده‌كات له‌ دونیای دراماكاندا نه‌ژی و به‌رده‌وام په‌وه‌ندیشی پێوه‌نه‌كات له‌سه‌ر كار، كه‌ نامه‌شی بۆ نانێرێت به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێت بۆ لێت نه‌پرسیوم.

 

 

-ژن به‌ بێ پیاو ناتوانێت هیچ بكات

-ڕاسته‌ پیاوان پشتگیریه‌كی گرنگن بۆ ژن، به‌ڵام مانای ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ ئه‌و نه‌ما ئیدی ئه‌و ژنه‌ په‌كی ده‌كه‌وێت و ناتوانێت كاره‌كانی بكات.

 

-خواردنی خێرا بخوات و كێشیش زیاد نه‌كات

-زۆر جار شیرینی یان خواردنی خێرای وه‌ك هه‌به‌رگر و له‌فه‌ ده‌هێنیته‌وه‌ ماڵه‌وه‌و داوای لێده‌كه‌یت له‌ گه‌ڵتدا بخوات، دواتر ده‌شڵێیت بۆ كێشت زیادی كردووه‌.

 

-شاره‌زاییان له‌ ئۆتۆمبێل، وه‌رزش، په‌یوه‌ندیه‌ سێكسیه‌كان دا هه‌بیت:

-ئه‌م سێ بابه‌ته‌و قسه‌كردن له‌سه‌ری جێی گرنگی و بایه‌خی پیاوانه‌، به‌ڵام ئافره‌تان شاره‌زاییان له‌ قسه‌كردن له‌سه‌ری نییه‌.

 

-هه‌موو كات داوا بكه‌یت هیچ مویه‌ك به‌ جه‌سته‌یه‌وه‌ نه‌بێت

Image result for shaving woman gif
-لابردنی مووی ته‌واوی جه‌سته‌ به‌ به‌رده‌وامی  كات و تاقه‌تێكی زۆری ده‌وێت و زۆركات به‌ ئازاریشه‌، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌وه‌ش داواكاریه‌كی ڕه‌وا نیه‌.

 

-حه‌بی به‌رگری له‌ منداڵ بوون (مه‌نع) بخوات و هه‌ستیاریش نه‌بێت

Image result for sensitive woman gif
-له‌ كاتی خواردنی ئه‌و ده‌رمانه‌دا هۆڕمۆنه‌كان تێكده‌چن، هه‌ر بۆیه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ مه‌كه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ژنان هه‌ستیار نه‌بن و مزاجیان تێك نه‌چێت.

 

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

چەند خاڵێکی گرنگ کە وەک موگناتیز سەرنجی ڕەگەزی بەرامبەر ڕادەکێشێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند خاڵێکی گرنگە کە دەرئەنجامی توێژینەوەی زانستییە و وەک موگناتیز سەرنجی ڕەگەزی بەرامبەر ڕادەکێشێت:

 

– ئاماژەکانی ڕوخسار، پیاوان حەزیان بە زەردەخەنەی ژنانە و ژنانیش حەزیان بە پیاوێکە ڕوخسارێکی بەهێز و متمانەبەخۆبووی هەبێت.

 

– یەکێکی دیکە لەو خاڵانەی سەرنجی ڕەگەزی بەرامبەر ڕادەکیشێت چالاکبوون و شارەزاییە لە زمانی جەستەدا.

 

توێژینەوەیەکی زانستی ئەوەی سەلماندووە کە ژنان حەزیان بەو پیاوانەیە کە لە شێوەدا لە باوکیان دەچن و پیاوانیش حەزیان لەو کچانەیە کە لە دایکاین دەچن.

 

– قژ یەکێکی دیکەیە لەو خاڵانەی سەرنجی ڕەگەزی بەرامبەر ڕادەکێشێت، پیاوان زیاتر حەزیان بە قژی درێژە، لەکاتێکدا ژنان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە خواستەکانیان دەگۆڕێت.

 

– موزیک: لە توێژینەوەیەکدا کەلەسەر ١٤٠٠ ژن کراوە، دەرکەوتووە ژنان حەزیان لە کۆمەڵێک گۆرانی دیاریکراوە و ئەو پیاوانە سەرنجی ڕاکێشاون کە ئەوانیش حەزیان لەو گۆرانیانە بووە، بەڵام ئەم پرسە بۆ پیاوان بەهایی نییە.

 

 

توێژینەوەیەکی زانستی دیکە ئەوەی سەلماندووە کە هەم ژن و هەم پیاو ئەو کەسانە سەرنجیان ڕادەکێشێت کە لەڕووی جوانیەوە هاوتایی خۆیانن.

 

– بەپێی توێژینەوەیەکی دیکە پیاوان حەزیان بەو ژنانەیە کە پێڵاوی بچوک لەپێ دەکەن، بەڵام ژنان هەم حەزیان بە ئەو پیاوانەیە کە پێڵاوی بچوک لەپێدەکەن یاخود گەورە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان