ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەردۆغان هەڕەشە لە وڵاتانی ئەوروپا دەكات


خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی توركیا بە دۆسیەی كۆچبەران هەڕەشە لە وڵاتانی ئەوروپا دەكات.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە وتەیەكدا كە لە ئەنقەرە، هەڕەشەی توندی لە وڵاتانی ئەوروپا كرد و ڕایگەیاند، ئەگەر وڵاتانی ئەوروپا هەڵوێستی دژایەتی بەرامبەر بە توركیا بنوێنن ئەوا توركیا دەرگا بە ڕووی كۆچبەران واڵا دەكات بۆ ئەوەی بە لێشاو ڕوو لە ئەوروپا بكەن.

ئەردۆغان ئەوەشی خستەڕوو، پلانی دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە باكووری سوریا، پڕۆژەیەكی نوێ نییە و پێویستە هەموو لایەنەكان پشتیوانی بكەن.

سەرۆكی توركیا ئاماژەی بەوەشدا، لە ڕێگای دروستكردنی ناوچەی ئارامەوە ملیۆنەها ئاوارەی سووریایی دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكەی خۆیان كە ئەوەش دواجار كاریگەری ئەرێنی لەسەر پرسی پەنابەران دەبێت.

ئابوری

ئێران بڕیارێكی نوێی بۆ پاراستنی بەرهەمە نەوتییەكانی جێبەجێ كرد


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی یەكێتی هەناردەكارانی نەوتی ئێران ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی ئێران بە ئامانجی پاراستنی هەناردەی بەرهەمە نەوتییەكان و پاراستنی بازاڕی دارایی ئێران، ڕێگەدان بە گواستنەوەی بەرهەمەنەوتییەكانی وڵاتان و گواستنەوەیان بۆ ژمارەیەك وڵاتی دیكە بەناو خاكی ئێراندا كەم دەكاتەوە.

ئاژانسی فەڕمی ئێران بڵاویكردەوە، حەمید حوسەینی وتەبێژی یەكێتی هەناردەكارانی نەوتی ئێران ڕاگەیاند، بڕیارەكەی حكومەت بەهۆكاری دابەزینی بەهای نەوت و كەمبوونەوەی خواست لەسەر بەرهەمەنەوتییەكان بەهۆی كۆرۆنا دەركراوە.
وتیشی”بڕیارەكە گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەكان بەناوخاكی ئێران بۆ عیراق، ئەفغانستان و ئەرمینیا سنووردار دەكات و دوای بڕیارەكەش خواست لەسەر بەرهەمە نەوتییەكانی ئێران زیادیكردووە و ئەوەش نیشانەی دروستی بڕیارەكە بووە.

ئاشكراشیكرد، پێشبینی دەكەین هەفتەی داهاتوو ئاڵوگۆڕەكان لەو ڕووەوە زیاتر ببن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

مەترسییەكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا كرا


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

هەوكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەتایبەت بۆ ئەو كەسانەی لە نەخۆشی شێرپەنجە ڕزگاریان بووە یاخود ئەو كەسانەی ئەو نەخۆشییەیان هەیە زۆر مەترسیدارترە.
تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، گۆڤاری Lancet ڕاپۆرتی چەند پسپۆڕێكی بڵاوكردووەتەوە كە ئەوان تیمێكی نێودەوڵەتین لە زانكۆكانی جیهان ئەوەیان دەستنیشان كردووە، هەوكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەتایبەت بۆ ئەو كەسانەی بە تازەیی لە نەخۆشی شێرپەنجە ڕزگاریان بووە یاخود هێشتا ئەو نەخۆشیەیان هەیە زۆر مەترسیدارە.
لێكۆڵەرەوان، بابەتەكەیان لەسەر 928 كەسی تووشبوو بە شێرپەنجە و تووشبووی كۆرۆنا لە ئەمریكا و كەنەدا و بەریتانیا و ئیسپانیا تاقیكردەوە، بەشێك لەوانە لە نەخۆشخانەكان خەوێنرابوون و 13% شیان كۆچی دواییان كردبوو.
لە لێكۆڵینەوەی دووەمدا، 8ەە هاووڵاتی بەریتانی كە بە هۆكاری جیاواز تووشی شێرپەنجە و كۆرۆنا بوون، زۆرتر ڕووبەڕووی مەرگ بوونەتەوە بەشێوەیەك 28% كۆچی دواییان كرووە.
ساڵانە زیاتر لە ملیۆنێك و 600 هەزار كەس لە ئەمریكا تووشی شێرپەنجە دەبن، ئەمەش لەكاتێكدایە چەندین ملیۆن ئەمریكایی چارەسەریان بۆ دەكرێت بەشێوەیەك نزیكەی 20 ملیۆن كەس چارەسەری شێرپەنجەیان بۆ دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان، 6 ملیۆن كەسی تێپەڕاند


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە شەش ملیۆن و 34 هەزار و 667 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 9ی ئەمڕۆ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە شەش ملیۆن و 34 هەزار و 667 حاڵەت، لەو ژمارەیەش ٣٦٦ هەزار و ٨٩٦ حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە ملیۆنێك و 793 هەزار و 530 كەس، هەروەها ١٠٤ هەزار و ٥٤٢ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان