ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

مێسی ڕیکۆردێکی ئەفسانەیی لە چامپیۆنزلیگ تۆمار کرد و کریستیانۆی تێپەڕاند !

خەڵک سپۆرت

لیۆ مێسی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە لەکۆتا ڕووبەروبونەوەی یانەکەی بەرامبەر سلاڤیا پراگ، ڕیکۆردێکی مێژوویی تۆمار کرد مەحاڵە بە هیچ یاریزانێکی تر تۆمار بکرێتەوە.

شەوی ڕابردوو لیۆی جادوگەری ئەرجەنتینی گۆڵی یەکەمی بارسای بەرامبەر یانەی سلاڤیا پراگی بەلجیکی تۆمار کرد و لەچوارچێوەی یارییەکانی گەڕی سێیەمی خولی یانە پاڵەوانەکان بەشداری لەسەرکەوتنی یانە ئیسپانیەکەی کرد، سەرباری ئەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئەستێرەی یانەی یوڤانتۆس گۆڵکاری مێژوویی خولەکەیە، بەڵام لیۆ بەتۆمارکردنی ئەو گۆڵە ڕیکۆردێکی ئەفسانەیی تۆمار کرد کە بەهیچ یاریزانێکی تر تۆمار ناکرێتەوە.

مێسی بە تاکە گۆڵی تۆمارکراو بەرامبەر یانەی سلاڤیا پراگ توانی لە (١٥) کۆپی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەسەریەک گۆڵ تۆمار بکات، ئەم ڕیکۆردە ئەفسانەییەش لەلایەن هیچ ئەستێرەیەکی بواری تۆپی پێوە تائێستا تۆمار نەکراوە.

مێسی ئەفسانەی زیندوی بارسا یەکەمین گۆڵی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی وەرزی ٢٠٠٥/٢٠٠٦ تۆمار کرد، لەبەرامبەردا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پورتوگالی یەکەمین گۆڵی لە وەرزی ٢٠٠٦/٢٠٠٧ تۆمار کردووە و سەرباری ئەوەی سێ وەرز پێشتر لە ١٨ ڕووبەڕوبونەوەدا بەشداربووە لە خولەکەدا، بەڵام تۆمارکەری گۆڵ نەبووە.

جیهانی

مۆرینیۆ: باڵادەستی سیتی و لیڤەرپوڵ لە ڕۆڵی گواردیۆلا و کلۆپ دەرچووە !

خەڵک سپۆرت

جوزێ مۆرینیۆی پورتوگالی ڕاهێنەری پێشوی یانەی مانچستەر یونایتد، پێی وایە باڵادەستی یانەکانی مانچستەر سیتی و لیڤەرپوڵ کاری بە کۆمەڵی لەپشتە و لە ڕۆڵی ڕاهێنەران دەرچووە.

“سپێشەڵ وەن” لەچاوپێکەوتنێکدا بە ماڵپەڕی “مانچستەر ئیڤنینگ نیوز”ی ڕاگەیاندووە، ئەوەی لە ناوخۆی یانەکانی مانچستەر سیتی و لیڤەرپوڵ ڕوودەدات کارلێکی کیمیاییە لەسەرۆکایەتیەوە بۆ بەڕێوەبەران و ڕاهێنەر و یاریزانان و کارمەندانی یانەکە، بەهۆیەوە دوو یانەی بەهێز لەنەخشەی تۆپی پێدا پەیدابوون و ململانێی بەهێزترینەکانی تری ئەوروپا دەکەن.

“مۆو” ڕایگەیاندووە :” هەمووان لە یانەکانی سیتی و لیڤەرپوڵ لەسەر یەک ڕێڕەو کاردەکەن، پێموایە مەسەلەکە پەیوەندی بە پەیکەری یانەکانەوە هەیە”.

هەروەها دەڵێت :” کاتێک تەماشای مان سیتی دەکەیت، خاوەنی یانە، فیران سۆریانۆ، تیکسیکی بیگریستاین، پیپ گواردیۆلا، هاوکارانی گواردیۆلا پاشان یاریزانان، هەمووان بەیەکەوە بۆ یەک ئامانج تێدەکۆشن، مەسەلەکە خۆگونجاندنێکی بەهێزە، هەست و سۆز و کیمیایەکە داوای کوالیتی و هاوکاریکردن لە هەمووان دەکات بۆ یەک ئامانج”.

دەربارەی لیڤەرپوڵیش دەڵێت :” لیڤەرپوڵ؟ پێموایە بەهەمان شێوە یۆرگن کلۆپ لە بارودۆخێکی باشدایە، جێگیرە لەپێگەکەیدا و کۆنترۆڵی ناوچەکانی خۆیی کردووە، لەلایەن سەرۆکایەتی و کەسایەتیەکانی یانەوە پاڵپشتی دەکرێت، ئەو کەسانەش بەهەمان بیروبۆچوون و بیرکردنەوە کاردەکەن و بونیادی یانەکە بەوشێوەیە وەستاوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

سێ ئەستێرەی تۆتنهام بۆ پۆچتینۆ: بۆندەکانمان نوێ ناکەینەوە !

خەڵک سپۆرت

هەندێک لە ئەستێرە ناودارەکانی یانەی تۆتنهام نایانەوێت لەگەڵ ماوریسیۆ پۆچتینۆی ڕاهێنەری ئەرجەنتینی بەردەوام بن و ئۆفەری نوێکردنەوەی بۆندەکانیان ڕەتکردۆتەوە.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، هەریەک لە تۆبی ئاڵدەرڤێرڵد، کریستیان ئیریکسن، یان ڤێرتۆنیگن لە هاوینی ٢٠٢٠ بۆندەکانیان بەفەرمی کۆتایی دێت و بێبەرامبەر دەتوانن پەیوەندی بەهەر یانەیەکی ترەوە بکەن، ئەوەش ئیدارەی یانەی تۆتنهامی ناچار کردووە بەهەموو شێوەیەک هەوڵ بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکانیان بدات تا بەشێوەی بێبەرامبەر ماڵئاوایی نەکەن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سەرچاوە ئینگلیزیەکە کەوتووە، سیانەی ناوبراو تەواوی ئەو ئۆفەر و بۆندانەیان ڕەتکردۆتەوە کە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان بەدەستیان گەیشتووە، سەرجەمیان کۆک بوون لەسەر کارنەکردن لەژێر چاودێری ماوریسیۆ پۆچتینۆ و پەیوەندیکردن بە یانەیەکی ترەوە، جگە لەو سێ یاریزانەش دانی ڕۆزی بەرگریکاری هەمان یانە تا ئێستا لەگەڵ ئیدارەی کەڵەشێرە ڕومیەکان نەگەیشتۆتە ڕێکەوتن و لەنوێکردنەوەی بۆندەکەیدا پێگەی لە پێگەی سیانەی ناوبراو لاوازترە، بۆیە ئەگەر زۆرە ئەم یاریزانەش بچێتە ڕیزی سێ یاریزانەکەی ترەوە و لە هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە یانەیەکی ترەوە بکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

کریستیانۆ لە یوڤی بێزارە و دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید !

خەڵک سپۆرت

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی لە ئیتاڵیا بێزارە و توڕەیی گەیشتۆتە ئەو ئاستەی بیر لە گەڕانەوە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید بکاتەوە.

ماڵپەڕی “کالچیۆ میریکاتۆ”ی ئیتاڵی لەزاری چەند سەرچاوە و کەسێکی نزیکی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی ناوداری یانەی یوڤانتۆسەوە بڵاویکردۆتەوە، لە ئێستادا و بەهۆی ئاڵوگۆڕکردنی لە دوو ڕووبەڕوبونەوەدا کریستیانۆ زۆر بێزارە، توڕەیی لە ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەری یوڤی و بێ هەڵوێستی ئیدارەی یانەکە گەیشتۆتە ئاستێک، کە بیر لە گەڕانەوە بکاتەوە ڕووەو یانەی ڕیاڵ مەدرید.

سەرچاوەکە نوسیویەتی، دۆنی پورتوگال بە کەسە نزیکەکانی ڕاگەیاندووە، بەهۆی پشتگوێخستن و دابەزینی ئاستیەوە لە یوڤانتۆس بێزار بووە و هەست بە خەمباری دەکات، هەروەها پەشیمانی دەربڕیوە لە جێهێشتنی یانەی شاهانەی مەدرید و بەشێوەیەکی زارەکی ئامادەیی نیشانداوە دووبارە بگەڕێتەوە بۆ یانە زەبەلاحەکەی ئیسپانیا و لەژێر چاودێری زینەدین زێدان دەست بە یاریکردن بکاتەوە.

کریستیانۆ لەم وەرزەدا ئاست و ژمارەکانی بەڕێژەیەکی زۆر دابەزیون و ئەوەش لە ململانێی باشترینەکانی جیهان بەدووریان خستووەتەوە، لەبەرامبەردا ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەری یانە ئیتاڵیەکە لەبری یاریدەدانی لە دوو ڕووبەڕوبونەوەدا ئاڵوگۆڕی پێکردووە بەبێ ئەوەی پێشوەخت لەو بارەیەوە ئاگاداری بکاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان