ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

وەزارەتی نەوتی عیراق: حكومەتی هەرێم پابەندنەبووە بە یاسای بودجەی 2019ەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی نەوتی عیراق ڕایگەیاند، حكومەتی هەرێم پابەندنەبووە بە ناردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەوە، كە بەپێی یاسای بودجەی 2019 ئاماژەی بۆ كراوە.

فەیاز نیعمە، بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراق بە میدیاكانی عیراقی وتووە”حكومەتی هەرێم بەپێی یاسای بودجەی 2019 دەبێت ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بكات، بەڵام تائێستا پابەندنەبووە بە ناردنی نەوتەوە”.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی نەوت باسی لەوەشكردووە، ڕۆژانە چوار ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكات و پێویست بووە هەرێمی كوردستانیش بە 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بەشداری بكات، بەڵام تاێستا پابەند نەبووە.

هەر لە قسەكانیدا ناوبراو ڕونیكردووەتەوە، هەولێر و بەغدا گفتووگۆ دەكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكە و گەیشتنە ڕێككەوتن.

ئابوری

یاسین مەحمود ڕەشید: ئەم كابینەیە و كارنامەكەی ئاڕاستەی ئابوریی هەرێمی گۆڕی

خەڵك- بەشی هەواڵ

وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ڕایگەیاند، كابینەی نۆهەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كارنامەكەی ئابوری هەرێمی كوردستانی گۆڕی و پێشبینی ئەوەشدەكات قەبارەی وەبەرهێنان لەم كابینەیەدا بگاتە 100 ملیار دۆلار.

یاسین مەحمود ڕەشید، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی باس، چەند پرسێكی پەیوەست بە وەبەرهێنانی خستووەتەڕوو.

ناوبراو وتویەتی” ئەم كابینەیە و كارنامەی كابینەكە، ئاڕاستەی ئابووریی هەرێمی كوردستانی گۆڕی، پێشووتر وەبەرهێنان و كەرتی تایبەت بەراورد بە پارچەكانی تری عیراق گەشەی كردبوو، بەڵام ئەم كابینەیە دەیەوێت ژێرخانی راستەقینە بۆ ئابووریی هەرێمی كوردستان دروست بكات، چونكە ژێرخانی ئابووریمان لاوازە و تاوەكوو ئێستاش بەكارهێنەری وڵاتانین”.

وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان هەر لە قسەكانیدا باسی لەو كۆبوونەوەیەی كردوە، كە لە كۆتایی مانگی رابردوودا، سەرۆكی حكوومەت لەگەڵ وەبەرهێنەرانی ناوخۆدا كردی، لەمبارەوە وتویەتی”ئەو كۆبوونەوەیە گرنگ و پڕ بایەخ بوو، كە سەرۆكی حكوومەت لەگەڵ وەبەرهێنەرانی كوردستاندا كردی، لە پەیامەكەی سەرۆكی حكوومەتدا دەركەوت، ئەمساڵ پلان هەیە بۆ ئەوەی گەشەی ئابووریی هەرێمی كوردستان زۆر بە جوانی دەست پێ بكاتەوە. جێگای دەستخۆشییە، كە لە پەیامەكەی سەرۆكی حكوومەتدا ئەوە ڕاگەیەندرا، بۆ لەمەودوا هیچ كەسێك ناتوانێت ڕۆتین بۆ پڕۆژەكانی وەبەرهێنان دروست بكات، هەر كەسێكیش ڕۆتین و مامەڵەی وەبەرهێنەران دوابخات، بەدڵنیاییەوە رووبەڕووی لێپێچینەوەی توند دەبێتەوە”.

یاسین مەحمود ڕەشید ڕونیكردەوە، یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان، 18 خاڵی زۆر گرنگیان پێشكەشی سەرۆكی حكوومەت كردووە، بۆ ئەوەی بتوانن بە هەموو لایەك ئەو بەربەست و كێشە و گرفتانەی لەبەردەم وەبەرهێنان و كەرتی تایبەتدا هەن، نەیانهێڵن.”هەموو هەوڵێكی خۆمان دەدەین، تا ئەو نەخشەیەی وەبەرهێنان جێبەجێ بكرێ، لایەنە پێوەندارەكانی باری وەبەرهێنان لەو نەخشەیەدا رۆڵیان هەبووە و چاوەڕوانین جێبەجێ بكرێ”.

روونیشی كردەوە، لە كابینەی نۆیەمدا قەبارەی وەبەرهێنان زۆر بەرز دەبێتەوە”پێشبینیی من وایە، تا كۆتایی كابینەی نۆیەم، قەبارەی وەبەرهێنان، كە ئێستا 53 ملیار دۆلارە، دەگاتە 100 ملیار دۆلار، ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، حكوومەت كاری باشی دەست پێكردووە و هەوڵی ئەوەش دەدات یاسای باش دەربكرێت و چەند یاسایەكیش هەموار دەكرێنەوە”.

ئاشكراشی كرد، لە هەرێمی كوردستان 1000 وەبەرهێنەری خۆماڵی هەن، گوتیشی: “27%ی كۆی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان بیانی و هاوبەشن، ئەوانی تریش هەمووی خۆماڵین و وەبەرهێنەری خۆمان كردوویانە”.

جەختیشی كردەوە، چەندین وەبەرهێنەری ئێرانی بەهۆی خراپیی دۆخی ئابووری و وەبەرهێنان لە وڵاتەكەیان هاتوونەتە هەرێمی كوردستان، گوتیشی: “دۆخی ئابووریی ئێران زۆر خراپ بووە، باشترین رێگاچارەش بۆ وەبەرهێنەرەكانیان هەرێمی كوردستانە، بۆیە زۆریان روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە، هەندێك وەبەرهێنەری بیانیش لە توركیا كۆچیان كردووە و دەیانەوێت بێنە هەرێمی كوردستان”.

سەبارەت بە ملیادێر و ملیۆنەرەكانی هەرێمی كوردستانیش ناوبراو وتویەتی”9 كەس و كۆمپانیا لە هەرێمی كوردستان ملیاردێرن، ملیۆنێرەكانیش 4 بۆ 5 هەزار كەس دەبن، كە سامانیان لە سەرووی یەك ملیۆن دۆلارەوەیە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی عیراق: مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی دەدەین بە ملیۆنێك و 300 هەزار هەژار

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عیراق ڕایگەیاند، كە مووچەی مانگانە دەدەن بە ملیۆنێك و 300 هەزار هەژار كە چاودێری كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە مانگانە 388 ملیار دینار بۆ مووچەی ئەو كەسانە خەرج دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی لە عیراق لەكاتێكدایە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی فەرمانبەرەكانی بۆ نادرێت، سەرباری ئەوەی نزیكەی 14 مووچەی خانەنشینكراوەكانی پاشەكەوت كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی دوو شوێن دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ‌ مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردووی دوو شوێن دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەك كە وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە مووچەی هەریەك لە دیوانی چاودێری دارایی و دەزگای مین دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 لەكاتێكدایە كە تائێستا پارەكەی بەغدا ڕەوانە نەكراوە و تا پارەكەی بەغدا نەنێردرێت، حكومەتی هەرێم ناتوانێت مووچەی فەرمانبەران بدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان