ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

واشنتن چاوەڕێی مەزڵووم كۆبانێیە

خەڵك –بەشی هەواڵ

ئەندامانی كۆنگرێسی ئەمریكا لە كۆماری و دێموكراتییەكان داوای دەركردنی ڤیزای بەپەلە دەكەن بۆ مەزڵووم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوویای دیموكرات، تاكو سەردانی واشنتن بكات.

لینزی گراهام و مارشا بلاكبێرن و كریس ڤان هۆلیۆن و جین شاهین و ریچار بلۆمنتال بۆ وەزیری دەرەوەیان نووسیوە دوێنێ تاكو ڤیزای خێرا بدەنە كۆبانێ.

ئەو داواكارییە هاوكاتە لەگەڵ ئامادەبوونی ئیلهام ئەحمەد یەكێك لەسەركردەكانی ڕۆژئاوای كوردستان لە كۆنگرێسی ئەمریكا، لەوێ لەبارەی هێرشەكانی توركیاوە قسەی كرد.

دوای ئەوەشە كە بۆ دووهەمجار ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا قسەی لەگەڵ كۆبانێداكردووە و سێرگی شوێگۆ وەزیری بەرگری ڕووسیاش پەیوەندی بە كۆبانێوەكرد.

جیهان

هەسەدە: لەگەڵ ڕوسیا و سوریا هیچ ڕێككەوتنێكمان لە نێواندا نییە لە بارەی تەلتەمرەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە ) ڕەتیدەكاتەوە هیچ ڕێككەوتنێكیان كردبێت بۆ ڕادەستكردنی تەلتەمر بە هێزەكانی سوریا و ڕوسیا.

كینۆ گابرێل وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە) ڕایگەیاند،”هیچ ڕێككەوتنێك بۆ ڕادەستكردنی تەلتەمر و ڕێگەی نێودەوڵەتی ئێم فۆر بە پۆلیسی سەربازیی سوریا و ڕوسیا نییە”.

كینۆ گابرێل ئەوەشیخستەڕوو،”توركیا و گروپە هاوپەیمانەكانی پابەندنین بە ئاگربەستەوە و بەردەوامن لە هێرشەكانیان بۆسەر گوندەكانی تەلتەمر”.

جێی ئاماژەیە، ڕوانگەی سوریایی بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردبووەوە، هەسەدە و ڕوسیا سوریا ڕێككەوتوون لەسەرئەوەی شەڕڤانان لە شارۆچكەی تەلتەمر بچنەدەرەوە و لە بری ئەوان سوپای ڕوسیا و هێزەكانی سەر بە حكومەتی دیمەشق جێگیربكرێن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وێنە… لە سنووری بەردەڕەش دوو ڕووداوی‌ هاتوچۆ 10 قوربانی لێكەوتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی‌ هاتوچۆی‌ دهۆك ئاشكرایكرد، لە دوو ڕووداوی‌ هاتوچۆدا لە سنووری‌ شارۆچكەی بەردەڕەش چوار كەس گیانیان لەدەست دا و شەشی‌ تریش برینداربوون.

ئازاد تەها لێپرسراوی ڕاگەیاندنی‌ هاتوچۆی‌ دهۆك ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە 17/11/2019 لە سنووری‌ شارەدێی ڕۆڤیای‌ سەر بە شارۆچكەی بەردەڕەش دوو ڕووداوی‌ هاتوچۆی‌ دڵتەزێن ڕوویاندا.

ئازاد تەها ئاماژەی بەوەشدا:”ڕووداوی‌ یەكەم لەسەر ڕێگای‌ سەرەكی‌ نێوان شارەدێی ڕۆڤیا بۆ گوندی‌ جەمە ڕوویداوە، كە تیایدا كەسێك گیانی‌ لەدەستدا و 3ی‌ تریش برینداربوون”.

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی‌ هاتوچۆی‌ دهۆك لە بارەی ڕووداوی دووەمەوە ڕوونیكردەوە، ڕووداوەكە لەسەر ڕێگای‌ سەرەكی‌ شارەدێی ڕۆڤیا بۆ پردی‌ حوسنی‌ ڕوویداوە، كە تیایدا سێ‌ كەس گیانیان لەدەستدا و سێی‌ تریش برینداربوون”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە سەیدسادق 6 تۆمەتبار دەستگیر كران

خەڵك- بەشی هەواڵ
لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەید سادق شەش تۆمەتباریان دەستگیركرد، كە داواكراوبوون بەپێی چەند ماددەیەك لە یاسای سزادانی عیراقی .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تۆمەتبارێك لەسەر سكاڵای چەند هاووڵاتییەك دەستگیركرا، كە لەڕێی فەیسبووكی ساختەوە تەشهیری بە چەند هاووڵاتییەك كردبوو .

ئاشكراشی كردووە، دوو تۆمەتبار بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی دەستگیر كران، كە لە پێشانگای ئۆتۆمبێل فیڵیان لە هاووڵاتیان كردووە .

پۆلیسی سلێمانی ڕووونی كردۆتەوە، تۆمەتبارێك دەسگیركرا، كە دزی لە ماڵان كردووە و لە ئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە .

جەختیشی كردۆتەوە، لە هەڵمەتی گەڕان و پشكنینە بەردەوامەكانی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەید سادق لە سنورەكە دوو تۆمەتبار دەستگیركران، كە چەكی بێ مۆڵەتیان پێ بووە و دەستیش گیرا بەسەر دوو چەكی جۆری دەمانچەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان