ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

راپۆرت

مانگ و نیوێكە حكومەتی هەرێم بڕیاری دابەشكردنی نەوتی داوە و تا ئێستا دەستیپێنەكردووە

سلێمانی – نزار جەزا

46 ڕۆژ تێدەپەڕێت بەسەر بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیراندا بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا، بەڵام تاكو ئێستا ئەم بڕیارە جێبەجێنەكراوە.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبەرواری 4\9\2019 كۆبۆوە، كە تێیدا سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی ڕاسپارد، كە پێش هاتنی وەرزی زستان نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دابەشبكرێت، كە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەكان دەستپێبكرێت.

46 ڕۆژ بەسەر ئەم بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیراندا تێپەڕیوە و تاڕادەیەك كەشی شارەكانی هەرێم ساردی كردووە، كە وردە وردە هاوڵاتییان هیتەر یان زۆپا و گەرمكەرەوەی جیاواز بەكاردەهێنن، بەڵام هێشتا دابەشكردنی نەوت دەستیپێنەكردووە.

لەئێستادا لەشاری سلێمانی نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی بەغداد بە 135 هەزار دینارە، بەرمیلێك نەوتی سپی بازیان بە 130 هەزار دینارە، و بەرمیلێك نەوتی سپی كەركوك بە 125 هەزار دینارە.

لەناوچە شاخاوییەكان جیاواز لەناو شارەكان لەسەرەتای مانگی دەوە كەشەكەیان ساردی كردووە، بەنمونە پێنجوێن نزیكی مانگێكە شەوان هیتەر یان زۆپا بۆ خۆگەرمكردنەوە بەكاردەهێنن.

لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی پشتی بەحكومەتی عیراق بەستووە، كە ڕۆژانە چەند تەنكەر نەوتێكی بۆ بنێرێت و بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشیبكات، بۆیە ئەمساڵیش هاوشێوەی پێشتر حكومەتی هەرێم چاوەڕێی حكومەتی عیراق دەكات، كە نەوتی بۆ بنێرێت.

لەوبارەیەوە كەریم عەلی سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و سەرچاوە سروشتییەكان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، حكومەتی عیراق وەك خێرێك بەشە نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بەهاوڵاتی دەفرۆشرێتەوە، ئەمەش ناتوانرێت بەتەواوی پشتی پێببەسترێت، چونكە ئەو بەشە نەوتە دیاریكراو نییە و مانگانە یان ساڵانە دەگۆڕێت.

باسی لەئەوەشكرد، تاكو ئێستا ڕوون نییە كەی ئەم بەشە نەوتە لەعیراقەوە دێت یان چۆن دێت، بەڵام ئەوەی بیستبێتیان لەمانگی یازدەوە دەست بەناردنی دەكەن.

نرخی نەوت سپی لەساڵی پاردا گەیشتە 165 هەزار دینار، بەڵام ئەم نرخە بەهۆی ئاسایی بوونەوەی دۆخی كوردستان و دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا ئەم نرخە دابەزییەوە، لەئەمساڵیشدا پێناچێت نرخ زیاتر بەرزبێتەوە، بەهۆی ئەوەی هەم حكومەتی هەرێم و هەم حكومەتی عیراق نیازی دابەشكردنی نەوتی سپییان هەیە.

كامەران حەمە ئەمین نەوت فرۆش بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی نەوت بەراورد بەمانگی تەمووز زۆر گران نەبووە، تەنها نزیكی 10 هەزار بەرزبۆتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر حكومەتی هەرێم وەك ساڵانی پێشوو بەخاوی نەوتی سپی دابەشبكات، تاڕادەیەك نرخی نەوت لەم نرخەی ئێستادا دەمێنێتەوە و بەرز نابێتەوە، واتە زۆر دانابەزێت، بەڵام ئەگەر بڕێك نەوتی زۆری لەبەردەستبێت و لەماوەیەكی كەمدا هەموو نەوتی شار دابەشبكات، بێگومان كاریگەری لەسەر نرخی نەوت دەبێت و نرخەكەی دادەبەزێت.

هەرێمی كوردستان ناوچەیەكە، كە لەڕووی جوگرافییەوە هەر چوار وەرزەی ساڵی تێدا دەردەكەوێت، بۆیە لەناوەڕاستی وەرزی پاییز تاكو دەگاتە بەهار هاوڵاتییان پێویستییان بەنەوت هەیە، بۆ خۆگەرمكردنەوە لەناو سەرمای ئەم وەرزەدا.

ریکلام

جیهان

هێشتا چین واز له‌ مار خواردن ناهێنێت

خەڵک – لوقمان غه‌فوور

له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا، پۆلیسی چین داباریوه‌ به‌سه‌ر ماڵان و كۆگا و چێشتخانه‌و شوێنی فرۆشتنی گیانداران و باڵنده‌ كێوییه‌كان و زیاتر له‌ 700 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ واز له‌ مار خواردن و فرۆشتنی خواردنی گیانله‌به‌ری كێوی ناهێنن كه‌ به‌شێویه‌كی كاتی ڕاگیراوه‌.

“گیانله‌به‌ران له‌پیناو مرۆڤه‌كاندا ده‌ژین و پێویسته‌ بخورێن”  ئه‌مه‌ وته‌ی پیاوێكه‌ له‌ شاری وۆهان –ی كه‌رتی هێبی کە به‌ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز-ی وتووه‌. ئه‌م پیاوه‌ پێیوایه‌ ئه‌و له‌ دوای نه‌خواردنی، ماوه‌ی دوو مانگه‌ ده‌روونی تێكچووه‌ و پێویستی به‌ خواردنی ماره‌.

ڕۆژنامه‌ی هێل-یش له‌ ڕاپۆرتێكدا ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو كه‌ 40 هه‌زار جۆری جیاواز له‌ باڵنده‌ و ئاژه‌ڵ و زینده‌وه‌ری ئاوی به‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌تی قه‌ده‌غه‌كردنه‌ كه‌ووتون و ڕاوكردن و فرۆشتن و خواردنیان قه‌ده‌غه‌یه‌، به‌ به‌راز و سمۆره‌ و كۆمه‌ڵێك ئاژه‌ڵی تریشه‌وه‌، كه‌ مه‌به‌ست لێی كه‌مكردنه‌وه‌ی قوربانی زیاتره‌ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌.

گله‌یی فرۆشیاران له‌وه‌دایه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی چین به‌شێویه‌کی یاسایی ڕێگه‌ی داوه‌ به‌ هه‌ندێك بازرگان به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی مه‌رجی ته‌ندروستیان تێدایه‌، سه‌گ و كه‌ر و ئاسك و تیمساح و هه‌ندێك گۆشتی ئاژه‌ڵی تر بفرۆشن، به‌پێی هه‌واڵێكی ڕۆیته‌رز ئه‌مه‌ وه‌ك هه‌وڵێك وایه‌ بۆ سه‌رله‌نوێ بوژاندنه‌وه‌ی بازاڕی هاووڵاتیان و كردنه‌وه‌ی دوكانه‌كان.

ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له‌كاتێكدا كه‌ هێشتا ڤایرۆسی كۆرۆناcovid-19 له‌ چین بنبڕ نه‌كراوه‌ و تا ئه‌مڕۆ 19ی فێبریوه‌ری ژماره‌ی تووشبوان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ جیهان گه‌یشتۆته‌ 74 هه‌زار و 280 كه‌س و ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌رزبۆته‌وه‌ بۆ 2 هه‌زار و 9 كه‌س.

جۆن جیان بازرگانێكی ئاژه‌ڵه‌ كیوییه‌كانه‌ له‌ ناوچه‌ی مه‌نگۆلیا له‌ چین ده‌ڵێت:”دڵشادم كه‌ ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردنه‌ هه‌ڵگیرێت و ده‌ست به‌ فرۆشتنی ئاژه‌ڵه‌كان بكه‌ینه‌وه‌”، ئه‌و بۆ نیویۆرك تایمز وتویه‌تی:”خه‌ڵك حه‌ز به‌ كڕینی ئاژه‌ڵ و زینده‌وه‌ره‌كان ده‌كات و وه‌ك دیاری ده‌یبه‌ن بۆ یه‌كتری”.

ئه‌و بازرگانه‌ ده‌ڵێت:”گۆشتێكی زۆری عه‌مباركراوی سه‌گ و تیمساح-م له‌ به‌فرگری گه‌وره‌دا هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌بێت هه‌مووی به‌ زیان بفرۆشم، چونكه‌ خه‌ڵك زیاتر حه‌ز به‌ گۆشتی فرێشی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ ده‌كات نه‌ك به‌ستوو”.

زانایانی ڤایرۆلۆژی ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه‌ شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ هه‌ڵگریه‌تی گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ مرۆڤ له‌ڕێگه‌ی خواردنی گۆشتی ئاژه‌ڵی به‌نگۆلین-ه‌وه‌ كه‌ ئاژه‌ڵێكه‌ له‌ پزیشكی میللی چین-یدا به‌گرنگ داده‌نرێت.

چینییه‌كان پێیانوایه‌ ئه‌سته‌نگه‌ حه‌زی ئینسان بۆ خواردن بگۆڕدرێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ كه‌ڵچه‌ری خواردنه‌وه‌ هه‌یه‌.

وانگ سونگ، توێژه‌ری زۆولۆژی (ئاژه‌ڵزانی) له‌ ئه‌كادیمیای زانستی چین ده‌ڵێت:”له‌ تێڕوانینی زۆر كه‌سه‌وه‌، ئاژه‌ڵ له‌ پێناو مرۆڤدا ئه‌ژی زه‌وی به‌شنه‌كراوه‌ له‌نیوان ئاژه‌ڵ و مرۆڤدا”.

ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌كۆتایی دیسێمبه‌ری 2019 له‌ نێو بازاڕی فرۆشتنی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ كیوییه‌كانی شاری وۆهان له‌ كه‌رتی هێبی بڵاوبۆوه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

راپۆرت

پارێزگاری هەولێر دڵنیایی بە هاووڵاتیان دەدات
هاووڵاتیان لەگەڕەكی 8ی حەسارۆك بێ‌ خزمەتگوزاری ژیان بەسەردەبەن

خەڵك-ئارام سەردار
خاوەن زەویەكانی 8ی حەسارۆك لەهەولێر، كە لە 16 هەزار پارچە زەوی پێكهاتووە، تاوەكو ئێستا چاوەڕوانی گەیاندنی خزمەتگوزارین بۆ زەویەكانیان تاوەكو بیكەن بەیەكەی نیشتەجێ بوون، بەپێی زانیاریەكانی (خەڵك) بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری قیرتاوكردن بۆ 8ی حەسارۆك لەهەولێر پارێزگا پێویستی بە 85 ملیار دینار هەیە، پارێزگاری هەولێریش ڕایدەگەیەنێت، نامانەوێت قسەكانی ئێمە لەخزمەتی هەندێ نووسینگەی خانووبەرە بێت بۆ ئەوەی بچن زەوی لەسەر هاووڵاتیان گران بكەن، دڵنیایی هاووڵاتیان دەكەینەوە خەمی ئێمەیە و بەهەموو تواناوە هەوڵی دابین كردنی خزمەتگوزاری دەدەین.

لوقمان حەكیم، كە خاوەنی زەوییە لە گەڕەكی 8ی حەسارۆك بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، من بۆ ئەوەی لەژیانی كرێچی دەربازم ببێت پارچەیەك زەویم كڕی بەئومێدی ئەوەی خزمەتگوزاری بۆ بێت و بیكەم بەخانوو، بەڵام زیاتر لە 6 ساڵە ئەو زەویەم كرٍیووە و جگە لەبەڵێن تائێستا هیچ خزمەتگوزاریەكی بۆ نەهاتووە.

دەشڵێت: “من شەش ساڵە زەویەكەم كڕیوە، بەڵام زەویەكان زیاتر لە 15 ساڵە دابەش كراون و تاكە شوێنیشتە هیچ خزمەتگوزاریەكی بۆ نەچووە، بەئومێدین خزمەتگوزاری بۆ بچێت، چونكە زۆرینەی ئەوانەی زەویان هەیە كرێچین لەشوێنەكانی تر”.

هاوكات هێمن شێرزاد، كە هاووڵاتییەكەی نیشتەجێی گەڕەكی 8ی حەسارۆكە بۆ (خەڵك) وتی، “سەیربكەن لەنێو كۆمەڵێك زەوی بەتاڵ خانوومان دروست كردووە، بەناچاری چیتر تاقەتی كرێی خانوومان نەمابوو، دەبینن زیاتر لە 10 ماڵ بەناچاری و بەبێ بوونی هیچ خزمەتگوزاریەك خانوومان كردووە، هیوادارین حكومەت بەزوترین كات هەندێ خزمەتگوزاری سەرتاییمان بۆ دابین بكات”.

لای خۆشیەوە، فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لەوەڵامی پرسیاری (خەڵك) لەچوارچێوەی كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، 8ی حەسارۆك شوێنێكی زۆر فراوانە و تەنها ئەو شوێنەش نیە كەوا خزمەتگوزاری بۆ نەچووبێت، بەڵكو لەزۆر شوێنی تر زەوی دابەشكراوە بەڵام خزمەتگوزاری بۆ نەچووە بەهۆی قەیرانی داراییەوە، ئێستاش ئێمە چاوەڕوانی حكومەتی هەرێمی كوردستانین یاخود ئەگەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بگەڕێتەوە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری دڵنیایی دەدەین بەهاووڵاتیان، نووسراویشمان كردووە بۆ وەزارەتی شارەوانی و پشتیوانی هاووڵاتیانیشمان كردووە.

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئێمە بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری بەدوای ڕێگای تریش دەبین ئەگەر مومكین بێت كەرتی تایبەت بەبەرامبەر هەندێ زەوی بازرگانی خزمەتگوزاری بۆ بەرێت، بۆیە ئێستا لەپڕۆسەی گفتووگۆداین.

فرسەت سۆفی وتیشی، “نامانەوێت قسەكانی ئێمە لەخزمەتی هەندێ نووسینگەی خانووبەرە بێت بۆ ئەوەی بچن زەوی لەسەر هاووڵاتیان گران بكەن، دڵنیایی هاووڵاتیان دەكەینەوە خەمی ئێمەیە و بەهەموو تواناوە هەوڵی دابین كردنی خزمەتگوزاری دەدەین، بەڵام نابێت بیرمان بچێت لە ساڵی 2014ەوە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانمان بڕاوە و ئێستا پارێزگا هیچ بودجەیەكی نیە، لەكاتێكدا لەساڵی 2012دا تەنها بودجەی پارێزگای هەولێر زیاتر لە 300 ملیار دینار بووە لەپەرەپێدانی پارێزگاكان، بەڵام ئێستا هیچ بودجەیەك نەماوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر بەنیوەی پێشتریش ئیمكانیەت هەبێت لەلایەن حكومەت، دەتوانین خزمەتگوزاری بۆ زۆربەی ئەو شوێنانە دابین بكەین، لەگەڵ حكومەتیش گفتووگۆمان كردووە بۆ ئەوەی بزانین لە ساڵی 2020 دەتوانین چ پڕۆژەیەكی ستراتیژی بۆ هەولێر بكەین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

پرۆفیسۆرێك پێیوایه‌ 60%ی دانیشتوانی گۆی زه‌وی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن

خەڵک – لوقمان غه‌فوور

چین 1500 كیلۆمه‌تر سنووری وشكانی هاوبه‌شی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور، به‌ڵام تائێستا ئه‌و وڵاته‌ هیچ حاڵه‌تێكی كۆرۆنای ئاشكرا نه‌كردووه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌رپرسێكی ته‌ندروستی “هۆنك گۆنگ” ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هەیە تا مانگی چوار، سێ به‌شی دانیشتوانی جیهان تووشی نه‌خۆشییه‌كه‌ ده‌بن.

پرۆفیسۆر گابریل لیونگ سه‌رۆكی به‌شی ته‌ندروستی گشتی له‌ زانكۆی “هۆنگ كۆنگ” به‌ ڕۆژنامه‌ی گاردیان-ی وتووه‌  دوای توێژینه‌وه‌یه‌كی ورد كه‌ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی-یان لێ ئاگاداركردووەته‌وه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌ 60%ی ژماره‌ی دانیشتوانی گۆی زه‌وی تووشی نه‌خۆشییه‌كه‌ ببن.

ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ له‌ 30 دیسێمبه‌ری 2019 له‌لایه‌ن چین-ه‌وه‌ به‌فەڕمی ڕاگه‌یه‌نرا تا ئه‌مڕۆ 13ی فێبریوه‌ری 1358 کەسی كوشتووه‌ و به‌پێی ئاماری ته‌ندروستی چین له‌ماوه‌ی 24 کاتژمێری رابردوودا 14 هه‌زار و 840 حاڵه‌تی نوێ تۆماركراوه‌ به‌مه‌ش ژماره‌ی تووشبوان گه‌یشتۆته‌ 60 هه‌زار و 310 كه‌س و له‌وانه‌ش 8 هه‌زار و 243 كه‌سیان له‌ حاڵه‌تی خراپدان.

ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر زانایان به‌ فەڕمی ناوی زانستی Covid-19 یان لێنا، له‌ 28 ده‌وڵه‌ت بڵاوبووەته‌وه‌ به‌تایبه‌تی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی هاوسنوورن له‌گه‌ڵ چین زۆرترین تووشبویان تێدا ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌چی كۆریای باكوور له‌ سه‌رده‌ستی ڕژێمێكی داپلۆسێنه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌موو ئامێرێكی په‌یوه‌ندیی و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تێیدا قه‌ده‌غه‌یه‌، هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خۆشییه‌كه‌ی ڕانه‌گه‌یاندووه‌.

كی بارك مامۆستای كۆلێژی پزیشكی هارڤارد بۆ ڕۆژنامه‌ی یو ئێس توده‌ی، ڕونده‌كاته‌وه‌ كه‌ 10 جار سه‌ردانی مرۆیی بۆ كۆریای باكوور كردووه‌ و ئه‌و وڵاته‌ له‌بواری ته‌ندروستیدا زۆر هه‌ژاره‌، به‌هۆی لاوازی چاودێری ته‌ندروستی كه‌ سیستمێكی زۆر كلاسیكییه‌ توانای به‌رگری ئه‌م جۆره‌ ڤایرۆسانه‌ی نییه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ر حاڵه‌تێكیش هه‌بێت نه‌ ده‌زانرێت و نه‌ دركی پێده‌كرێت.

ناجی شه‌فیق به‌رێوه‌به‌ری پێشووی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ نوسینگه‌ی بیونگ یانگ به‌ وۆل ستریت جۆرنال-ی وتووه‌:”به‌رپرسانی كۆریای باكوور ئه‌سته‌مه‌ بتوانن ده‌مامك-یش بۆ خه‌ڵك دابین بكه‌ن نه‌ك چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی نه‌خۆشییه‌كه‌”.

ده‌شڵێت: “كاتێك له‌وێ كارم ده‌كرد به‌ سه‌دان ژن و منداڵ كێشه‌ی كه‌مخۆراكی-یان هه‌بوو”، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رپرسانی پۆنگ یانگ-ه‌وه‌ په‌رده‌پۆش ده‌كرا، بۆیه‌ به‌دڵنیایی له‌نه‌بوونی به‌رگری له‌شدا به‌ئاسانی خه‌ڵك تووشی كۆرنا ده‌بێت”، به‌پێی ئاماری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان 40%ی خه‌ڵكی كۆریای باكوور، به‌دخۆراكیان هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها سونگ ئین بۆم به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كۆریای باكوور له‌ لێدوانێكیدا بۆ میدیای كۆریای باكوور جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هیچ حاڵه‌تێك له‌ وڵاته‌یه‌كه‌یان بڵاونه‌بووەته‌وه‌ له‌كاتێكدا 90%ی بازرگانیشمان له‌گه‌ڵ چین هه‌یه‌.

وتیشی: “وه‌عی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌مان له‌ئاستێكدایه‌ كه‌ توانای خۆپاراستنیان هه‌یه‌”، باسی له‌وه‌شكردووه‌ به‌ڵام تا یه‌ك مانگ ده‌رگای سنوری هێڵێ ئاسن و ئۆتۆمبێل-یان داخستووه‌.

ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز نوسیویه‌تی ئه‌م قسانه‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كۆریای باكوور له‌كاتێكدایه‌ كه‌ وڵاتانی وه‌ك ژاپۆن 270 حاڵه‌ت، هۆنگ كۆنگ 50 حاڵه‌ت، كۆریای باشوور 28 حاڵه‌ت، تایوان 18 حاڵه‌ت و تایله‌ند 33 حاڵه‌ت و ڤێتنام 16 حاڵه‌تی لێ تۆماركراوه‌ كه‌ زۆربه‌یان هاوسنوورن یان نزیكن له‌ وڵاتی چین-ه‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان