ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هێنانی بەنزینی عیراق بۆ شارەكانی هەرێم چی بەسەرهات؟

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی لیژنەی نەوت و وزە و سەرچاوە سروشتیەكانی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەوەی بڕیاربوو وەزارەتی نەوتی عیراق وەڵامی دوو پێشنیازەكەمان بداتەوە لەسەر ڕەوانە كردنی بەنزینی عیراقی بە نرخی حكومی، بەڵام بەهۆی ئاڵۆزیەكانەوە هێشتا وەڵاممان نەدراوەتەوە.

غالب محەمەد، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە و سەرچاوە سروشتیەكانی پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەماوە ڕابردوودا لە ڕێگەی دوو پێشنیازەوە داوامان كرد هاوشێوەی شارەكانی دیكەی عیراق بەنزین بەشی پارێزگاكانی هەرێم بەهەمان نرخی حكومی ڕەوانە بكرێت.

وتیشی، “لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی ناكۆكیەكانی هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی نەوت و ڕادەستكردنی نەوت نەتوانرا وەك پێویست وەڵام وەربگرێن، كە چەندین جار لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی دابەشكردنی سووتەمەنی وەزارەتی نەوت قسەمان كرد، بۆیە ئەگەر ئەو پرسە نەگاتە ڕێككەوتن، ڕەنگە جارێكی دیكەش ڕێگری دروست ببێت”.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا بەدوادچوونی بۆ دەكەین و لەگەڵ بەرپرسان قسە دەكەین، بەڵام بەهۆی ئەو ئاڵۆزیەی ڕووی لە عیراق كردووە، كە زۆرینەی دەزگاكانی حكومەت و بەرپرسان سەرقاڵی خۆپیشاندەران و داواكارییەكانیانن، وەڵام نەدراوینەتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەگەر ئەو خۆپیشاندانە چاوەڕوانكراوەی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەكرێت كاریگەری لەسەر حكومەت نەبێت، جارێكی دیكە هەوڵەكانمان بۆ ئەو پرسە دەخەینەوە كار، ئێستا لەگەڵ هەر كەس لەسەر هەر پرسێك قسە بكەین وەڵامیان ئەوەیە لە ئێستادا سەرقاڵی ئاڵۆزییەكان عیراقن و داواكاری خۆپیشاندەران جێبەجێ‌ دەكەن.

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: ئامادەین یارمەتیدەربین بۆ دڵنیابوونەوە لە سەقامگیریی عیراق

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، نیگەرانن لە هێرش و هەڕەشەی ئەم دواییەی سەر ئەركە دیپلۆماتییەكان و بنكەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، ئامادەشن هاوكاریی عیراق بكەن بۆ دابینكردنی ئاسایش و سەقامگیری.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ 25ی ئەیلول لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، پاڵپشتیی هەوڵی سەركردە عیراقییەكان دەكەن بۆ ڕێگریكردن لەو هێرشانە. ئامادەی هاوكارین بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایش و سەقامگیریی لە وڵاتدا.

 

دەقی جریوەكەی نێچیرڤان بارزانی:

بە نیگەرانییەكی زۆرەوە چاودێریی دوایین هێرش و هەڕەشەكان دژی ئەركە دیپلۆماتییەكان و بنكە سەربازییەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەكەین كە عیراقییەكان لە “تیرۆر” دەپارێزن. پاڵپشتی لە هەوڵی سەركردە عیراقییەكان بۆ ڕێگەگرتن لە هێرشی زیاتر دەكەین و ئامادەین یارمەتیدەربین بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كۆیە.. كچێكی دەرچووی 12 ئامادەیی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە شاری كۆیە كچێكی تەمەن 18 ساڵ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە شاری كۆیە كچێك بەناوی (گ.ب.ج) تەمەن 18 ساڵ دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیی دانیشتووی گەڕەكی كەكۆن، بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، هۆكاری خۆكوشتنی ئەو كچە دەگەڕێتەوە بۆ بەدەستهێنانی نمرەی كەم لە پۆلی 12ی ئامادەیی.

لە ئێستادا پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەكە كردووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەقتەق.. گەنجێك بە تەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە شارەدێی تەقتەق گەنجێك لەكاتی پاككردنەوەی حەوزی ماسیدا بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، گەنجێك بەناوی (م.أ) دەرچووی زانكۆ / بەشی یاسا، دانیشتووی شارەدێی تەقتەق لەكاتی پاككردنەوەی پڕۆژەی بەخێوكردنی ماسیدا تەزووی كارەبا لێیداوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

لە ئێستادا تەرمی ناوبراو گەیەنراوەتەوە پزیشكی دادی كۆیە و لێكۆڵینەوەش لەڕووداوەكە دەستپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان