ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عیراق جەخت لە داوای خۆپیشاندەران دەكەنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
لەگەڵ ئامادەكارییەكان بۆ خۆپیشاندانی ملیۆنی لە عیراق سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عیراق كۆدەبنەوە و جەخت لە پاراستنی خۆپیشاندەران و جێبەجێكردنی داوا ڕەواكانیان كرایەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری عییراق، لە سەر بانگھێشتی د.بەرھەم ساڵح، سەرۆك كۆمار ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠١٩/١٠/٢٣ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا بە ئامادەبوونی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران عادل عەبدولمەھدی و سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی و سەرۆكی ئەنجوومەنی دادگای باڵا فایەق زیدان كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی ڕەوشی سیاسی و ئەمنی وڵات كرا، ھاوكات جەختكرایەوە لە گرنگی جێبەجێكردنی داوا ڕەواكانی خۆپیشاندەران لە ماوەیەكی دیاریكراودا، كە خۆی لە چاكسازی و بنەبڕكردنی گەندەڵی دەبینێتەوە.

ھاوكات دووپاتكرایەوە لە فەراھەمكردنی پاراستنی خۆپیشاندانی ھێمنانە و ئازادی ڕادەربڕین، كە بەپێی دەستوور ڕێگە پێداراوە، ھەروەھا تەئكیدیش لە پاراستنی ئاسایش و موڵكی گشتی و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی كرایەوە.

عێراق

نێچیرڤان بارزانی و عادل عەبدولمەهدی كۆبوونەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی كۆبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13-11-2019 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە یاوەری جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفا سەید قادر جێگرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەوزی هەریری سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا.

بەپێی زانیارییەكانی گەیشتوو بە (خەڵك) سەرۆكی هەرێمی كوردستان یەكەم كۆبوونەوەی لەگەڵ عادل عەبدولمەهد سەرۆك وەزیران ئەنجامدا و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا و دۆخی خۆپیشاندانەكانی عیراقیان تاوتوێ كرد.

هاوكات بڕیارە لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار و محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانیشدا كۆببێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عادل عەبدولمەهدی: گەندەڵیی حكومەتەكانی ڕابردوو ڕووبەڕووی ئێمە دەكەنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو گەندەڵییەی دامەزراوەكانی دەوڵەتی گرتووەتەوە بە درێژایی تەمەنی حكومەتەكانی ڕابردوو كەڵەكە بووە و حكومەتەكەی ئەو لێی بەرپرس نییە.

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند، خۆپیشاندانەكان دەرفەتێكی باشبوو بۆ ئەنجامدانی چاكسازی ڕیشەیی لە وڵاتدا.

سەرۆك وەزیرانی عیراق وتیشی: هەڵمەتێكی فراوانمان بۆ چاكسازی ئەنجامداوە و لیژنەیەكیشمان بۆ ئەو توندوتیژانە پێكهێناوە كە ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران كراوە.

عادل عەبدولمەهدی ئەوەشی خستەڕوو: ئەو گەندەڵییەی دامەزراوەكانی دەوڵەتی گرتووەتەوە وهەندێك لەكێشەكان و نەبوونی هەلی كار بۆ گەنجانمان، بە درێژایی تەمەنی حكومەتەكانی ڕابردوو كەڵەكە بووە و پەیوەندی بە ئێستاوە نییە و حكومەتەكەی ئەو لێی بەرپرس نییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پۆمپیۆ بۆ عەبدولمەهدی: چارەسەرێكی بەپەلە بدۆزەرەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، كوشتنی خۆپیشاندەرانی عیراقی ئیدانە كرد و داواشیلێكرد كە چارەسەری بەپەلە بۆ داواكارییەكانی خۆپیشاندەران بدۆزێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 12/11/2019، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكان پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەنجامدا و پێی ڕاگەیاند:”خۆپیشاندانی ئاشتییانە فاكتەرێكی سەرەكی هەموو (ئەزموونە) دیموكراسییەكانە”.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا پۆمپیۆ كوشتنی ئەو ژمارە زۆرەی خۆپیشاندەران و ڕووداوی ڕفاندنەكانی ئیدانەكرد.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، عادل عەبدولمەهدی هاندا هەنگاوی بەپەلە بنێت بۆ چارەسەركردنی داواكارییە ڕەواكانی خۆپیشاندەران لە ڕێی ئەنجامدانی چاكسازی و چارەسەركردنی گەندەڵییەوە.

پۆمپیۆ پابەندبوونی ئەمریكاشی بە پشتیوانیكردنی عیراقێكی بەهێز و خاوەن سەروەری و پەرەسەندوویی دووپاتكردەوە، ئەویش لەسەر بنەمای ڕێككەوتنی ستراتیژی كە لە نێوان بەغدا و واشنتۆن واژۆ كراوە.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بەڵێنیشیدا، وڵاتەكەی بەردەوام بێت لە پشتیوانیكردنی هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە جەنگی دژی داعشدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان