ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

لە بەریتانیا نزیكەی 40 تەرم لە بارهەڵگرێكدا دۆزرانەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

لە ناوچەی ئیسێخی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لە ناو ئۆتۆمۆبیلێكی بارهەڵگردا تەرمی 39 كەس دۆزرانەوە.

پۆلیسی بریتانیا ڕایگەیاند، لە 19 ئەم مانگەدا ئەو ئۆتۆمۆبێلە بارهەڵگرە لە بولگاریاوە لە بەندەری هۆلیهێد لە كەناراوەكانی رۆژهەڵاتی بەریتانیاوە هاتووەتە ناو خاكی ئەو وڵاتە.

شۆفێری بارهەڵگرەكە كە تەمەنی 25 ساڵە و خەڵكی ئیرلەندای باكورە دەستگیر كراوە و لەبارەی ئاشكراكردنی ناسنامەی قوربانیەكانیش پۆلیسی بەریتانیا رایگەیاند ناسنامەی قوربانیان ئاشكرا دەكرێت بەڵام كاتێكی زۆری دەوێت بۆ ئەوەی ئەم كارە تەواو بكەن و ئەویش بەهۆی زۆری ژمارەی قوربانیەكان. لەم بارەیەوە لێكۆڵینەوەی پۆلیس بەردەوامە.

بەپێی هەواڵەكان 38 كەسیان بەتەمەنن و یەكێكیان منداڵە.

وەزیرێكی حكومەتی بەریتانیا بە ناوی براندۆن لۆییس لە تویتێكدا لەبارەی رووداوەكەوە نوسیویەتی (تراژێدیا) و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی كەس و كاری قوربانیان كردووە.
سەرچاوە/ANF

ریکلام

جیهان

ترەمپ ژنێكی بە ڕەگەز عیراقی كردە دادوەری فیدراڵی ویلایەتی میشیگان

خەڵك – بەشی هەواڵ

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی پیران ڕەزامەندی لەسەر كاندیدێكی ژنی بە ڕەگەز عیراقی نیشانداوە كە ببێت بە دادوەری فیدراڵی ویلایەتی میشیگانی ئەمریكا.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دادوەرێكی ژنی بە ڕەگەز عیراقی بۆ پۆستێكی باڵا كاندید كرد و ئەنجومەنی پیرانیش ڕەزامەندی لەسەر كاندیدكردنی نیشاندا.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ئاماژەی بەوەشكردووە، لیژنەی دادوەری لە ئەنجومەنی پیران ڕەزامەندی دا لەسەر كاندیدكردنی هالە جەربووع دادوەری بازنەی ئۆكڵاند لە ویلایەتی میشیگان، بۆ بوونی بە دادوەری فیدراڵی نیشانداوە كە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ ئەو پۆستە كاندید كرابوو.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، هالە جەربووع بە منداڵی لەگەڵ خێزانەكەی ڕوویان لە ئەمریكا كردووە، بەمەش دەبێتە یەكەم هاووڵاتیی كلدانی ئەمریكی وەك دادوەری فیدراڵی كاندید بكرێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

“هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا دواناخرێت”

خەڵك – بەشی هەواڵ

لێپرسراوێكی باڵا لە كۆشكی سپی ئەمریكا ئاشكرایكرد، مانگی 11ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا ئەنجامدەدرێت.

مارك مێدۆس سەرۆكی كارمەندانی كۆشكی سپی ئەمریكا لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی سی بی ئێسی-وڵاتەكەی رایگەیاند: ئەمریكا لە ڕۆژی 3ی مانگی 11 هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەنجامدەدات.

وتیشی: كاتێك دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی وڵاتەكەی ئاماژەی بە بیرۆكەی دواخستنی هەڵبژاردن كردووە، تەنها نیگەرانی خۆی دەربڕیوە و بەهیچ شێوەیەك هەڵبژاردنەكە دواناخرێت.

مارك مێدۆس ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئیدارەی واشنتۆن دڵنیان لەوەی لە هەڵبژاردنەكەی ئەمساڵدا جارێكی تر ترەمپ سەركەوتن بەدەستدەهێنێت و دەبێتەوە بە سەرۆكی ئەمریكا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڕێژەی تووشبوون ڕوو لە كەمبوونەوەیە
سعودیە، ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا 280 هەزاری تێپەڕاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
وزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 1258 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە شانشینی عەرەبی ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو بە ژمارەیەكی زۆر كەمتر دادەنرێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە، وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1258 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا‌ (كۆڤید-19) تۆماركرا”، ئەمەش بە ژمارەیەكی زۆر كەمتری توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 32 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركران بەهۆی ڤایرۆسەكەوە كە بەراورد بەڕۆژانی پێشوو بە ژمارەیەكی كەمتر دادەنرێت، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە لە سعودیەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە 2949 كەس، لەئێستاشدا كۆی گشتی ئەوانەی لە سعودیە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بۆ 280093 حاڵەت بەرزبۆتەوە”.

هەر بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی سعودیە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 1972 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی چاكبوونەتەوە، گەیشتە 242053 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان