ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

داوای دەستلەكاركێشانەوەی حكومەت و هەڵبژاردنی پێشوەخت دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

حزبی شیوعی عیراق ڕایگەیاند، دەبێت حكومەت دەستلەكاربكێشێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختە بكرێت.

موفید جەزائیری یەكێك لە سەركردەكانی حزبی شیوعی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەغدا ڕایگەیاند، بۆچونی فەرمی حزبی شیوعیی لەم قۆناغەدا ڕوونە و ئەوان لەگەڵ دەستلەكاركێشانەوەی حكومەت و هەڵبژاردنی پێشوەختەدان.

هەروەها دەڵێت “حزبی شیوعی لەگەڵ دروستكردنی حكومەتێكی بەهێزە دور لە لایەنگری حزبی و مەزهەبی”.

ئەو بەرپرسەی حزبی شیوعی دەشڵێت “گرنگترین كارێك حكومەت بیكات دورخستنەوەی چەكە لە دەستی خەڵكەوە بۆ دەستی دەوڵەت”.

عێراق

78 پەنابەری عیراقی گەڕانەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنج شەممە 78 پەنابەر لە توركیاوە گەڕاونەتەوە عیراق.

لە ڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو پەنابەرانە لەسەر خواستی خۆیان لە توركیاوە هاتوونەتەسەر سنووری عیراق و لە ڕێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە گەڕاونەتەوە.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە ئەو پەنابەرانە لە توركیا ژیاون و داوای هاوكاری گەڕانەوەیان كردووە و لە ڕێگەی نوسینگەی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران و دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە ئاسانكاریان بۆ كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئەمڕۆ سێ‌ خۆپیشاندەر لە بەغدا كوژران

خەڵك- بەشی هەواڵ

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، بەهۆی ڕووبەڕوبوونەوەی هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەرانەوە ئەمڕۆ لە بەغدا سێ‌ خۆپیشاندەر كوژراون.

بەپێی زانیاری ئەو میدیایانە خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆ دۆخێكی نائاسایی لە بەغدا دروستكردووە و تەقە و ڕووبەڕووبونەوە لە چەند شوێنێك ڕوویداوە.

ماوەی 27 ڕۆژە خۆپیشاندانی فراوان لە بەغدا و شارەكانی باشوری عیراق بۆ هەلی كار و خزمەتگوزاری و دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكایەتییەكانی عیراق بەڕێوەدەچێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كەشتی فڕۆكە هەڵگری ئەمریكایی ئەبراهام لینكۆڵن بەرەو سنوورەكانی عیراق جووڵە دەكات

 

خەڵك –بەشی هەواڵ

كەشتی فڕۆكەهەڵگری ئەمریكایی ئەبراهام لینكۆڵین بەرەو سنوورەكانی عیراق بۆ پارێزگای بەسرە دەستی بە جووڵەكردووە.

بەپێی سەرچاوەكان، كەشتیی ئەبراهام لینكۆڵن بە هاوڕێیەتی ژمارەیەك كەشتی جەنگی دیكە گەرووی هورمزی بڕیوە و بەڕێوەیە بەرەو كەنداو بۆ سنوورەكانی عیراق لە پارێزگای بەسرە.

تاكو ئێستا هیچ ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی جووڵەی كەشتییەكە نەدراوە، بەڵام تەنها جووڵەكردنی پشتڕاستكراوەتەوە.

ئەبراهام لینكۆڵن لەكاتی توندبوونەوەی گرژییەكانی ئەمریكا و ئێراندا لە بەهاری ڕابردوودا گەیشتە كەنداو و لەوێ جێگیربوو.

جووڵەی كەشتییەكە بەرەو سنوورەكانی عیراق هاوكاتە لەگەڵ فراوانبوونی خۆپیشاندانەكان لە عیراق و ئێران و زیاتربوونی ناڕەزایەتییەكان دژی دەسەڵاتدارانی عیراق و ئێران و لوبنان كە بەرەی سەر بە ئێران هەژماردەكرێن.

ئەمریكاش بە ئاشكرا پشتیوانی بۆ خۆپیشاندەرانی عیراقی و ئێرانی نیشانداوە و هۆشداریشی داوە بە دەسەڵاتدارەكانی عیراق و ئێران لە سەركووتكردنی خۆپیشاندەران.

هاوكات لە مێدیاكانی ئەمریكا چەندین بەڵگەی پەیوەندی نێوان دەسەڵاتەكانی عیراق و ئێران و كارئاسانیكردن بۆ سەپاندنی هەژموونی ئێران بەسەر عیراقدا بڵاوكراونەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان