هۆشداری لافاو لە دوو شار و چەند ناوچەیەكی هەرێم دەدرێت



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، شەپۆلێكی باران بارینی بەخوڕ و هەورەتریشقە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و ئەگەری ڕوودانی لافاو لە چەند ناوچەیەك هەیە.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی بارانی بەخوڕ بۆ ناوچەكەمان پێویستە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و موسڵ لە ئێستاوە ئامادەکاری بکەن بۆ ئەگەری ڕوودانی لافاو لە ماوەی نێوان ئێوارەی چوار شەممە تا ئێوارەی پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە.

ڕاشیگەیاند، بەپێی هەموو ئەگەرەکان لە ناوەندی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و موسڵ و شارۆچکە و گوندەکانی دەورووبەریان ئەگەری بارانی زۆر و لافاو هەیە.

ئەمە لەكاتێكدایە، هەفتەی ڕابردوو شەپۆلێكی باران بارینی بەخوڕ ناوچەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیانی گرتەوە و بەهۆیەوە لافاو لە چەندین ناوچە دروست بوو، هاوكات چەندین بەنداو سەرڕێژیان كرد و مەترسی وشكەساڵی ڕەواندەوە و زیاتر لە 100 ملم باران لە زۆربەی شوێنەكان باری.

 

“مۆدێلێكی نوێی تاڵانكردن، فرۆشتنی خاك و پێداویستیەكانی تریەتی بەنرخێكی زۆر”
پێشت “مۆدێلێكی نوێی تاڵانكردن، فرۆشتنی خاك و پێداویستیەكانی تریەتی بەنرخێكی زۆر”
ئێران و ئەمریكا یەكەم ڕێككەوتنیان ڕاگەیاند
دواتر ئێران و ئەمریكا یەكەم ڕێككەوتنیان ڕاگەیاند
ەیوەندیدار