ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هەفتەی داهاتوو دەنگ لەسەر یاسای تاپۆكردنی زەویی و خانووە بێتاپۆكان دەدرێت

 

خەڵک-ئارام سەردار
پەڕلەمانتارێکی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، نابێ لەهەموو ئەو پڕۆژە یاسایانەی پەیوەندیان بەخەڵکی کوردستان هەیە بکەوینە ململانێ من کردم و ئەو نەیکرد، پێم وایە خزمەت بە خەڵکی کوردستان ناکات.

عەباس فەتاح، پەڕلەمانتاری یەکێتی لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئومێد دەکەین لەهەفتەی داهاتوو پڕۆژە یاسای تایبەت تاپۆکردنی زەوی بێ تاپۆکان و ئەوانەی زێدەڕۆییان لەسەر کراوە، دەنگی لەسەر بدرێت و ببێت بەیاسا، بۆیە هیوادارم هیچ لایەن وفڕاکسیۆنێک و پەڕلەمانتارێک خۆی نەکات بەخاوەنی، هەموو لایەکمان خاوەنی پڕۆژەکەین و بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستانە.

دەشڵێت، لەهەموو ئەو پڕۆژە یاسایانەی پەیوەندیان بەخەڵکی کوردستان هەیە بکەوینە ململانێ من کردم و ئەو نەیکرد، پێم وایە خزمەت بە خەڵکی کوردستان ناکات، ئومێد دەکەم گفتووگۆی باش لەسەر ئەو پڕۆژە یاسایە بکرێت.

جیهان

مەزڵوم كۆبانێ‌ وەڵامی ئەردۆغان دەداتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕایدەگەیەنێت، سەرۆكی توركیا دیمۆگرافیای ناوچە داگیركراوەكان دەگۆڕێت.

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە، ئەوەی كە سەرۆكی توركیا ڕایگەیاندووە سەبارەت بە “نیشتەجێكردنی ملیۆنێك كەس لە سەرێكانی و گرێ‌ سپی گۆڕینی” كارێكی مەترسیدارە و ئامانج لێی گۆڕینی دیمۆگرافیایە.

مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوەشداوە،”ئەمریكا و ڕوسیا بەرپرسیارن لە ڕێگری كردن لە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە داگیركراوەكان”.

فەرماندەی گشتی هەسەدە داواشی لە ئەمریكا و ڕوسیا كردووە:”پێویستە هەردوو وڵات بەڵێنەكانیان جێبەجێ بكەن سەبارەت بە گێڕانەوەی دانیشتووانی ناوچەكە كە بە بنەچە و خەڵكی ئەو ناوچانەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزیری ناوخۆ: جگە لە پاسپۆرت بەڕێوەبەرایەتییەكی تری فیدراڵی لە زاخۆ دەكەینەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، جگە لە نووسینگەی پاسپۆرت، نووسینگەیەكی تری فیدراڵی لە زاخۆ دەكەنەوە.

ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم لە میانی كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرتی زاخۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “بەپێی ڕاسپاردەكانی سەرۆكی حكومەت بڕیارمانداوە، خزمەتگوزارییەكان بگەیەنینە هەموو ناوچەكان و مزگێنی بە خەڵكی زاخۆ دەدەین، كە بەڕێوەبەرایەتیی نشینگەش لە زاخۆ دەكەینەوە”.

وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوەشدا: “لە ماوەیەكی نزیكدا بەڕێوەبەرایەتییەكە دەست بە كارەكانی دەكات، چونكە ئەم قەزایە سنوورییە و هاتوچۆییەكی زۆری تێدایە و پێویستی بەو بەڕێوەبەرایەتییە هەیە، هەم بۆ خەڵكی ئێمە و هەم خەڵكی بیانیش، ئەوانەی دێنە زاخۆ و پارێزگای دهۆك، كارەكانیان بەڕێوە ببەن”.

جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ سێ شەممە، بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمو پارێزگاری دهۆك و نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی ناوەند، نووسینگەی پاسپۆرتی زاخۆ كرایەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تیرۆریستێك لەسنوری كەركوك دەستگیركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرچاوەیەكی ئەمنی لەهێزەكانی سوپای عیراق ئاشكرايكرد، لەبازگەی مەكتەبی خالدی سەر بە شاری كەركوك تیرۆریستێكی داواكراو دەستگیركرا.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لەهێزەكانی سوپای عیراق، ڕایگەیاند:”ئەمڕۆ هێزەكانی لیوای 6ی مغاویری سوپای عیراق بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر، تیرۆریستێكیان دەستگیركردووە”.

ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشكردووەتەوە:”تیرۆریستەكە ویستویەتی لەبازگەی مەكتەب خالد تێپەڕێت، بەڵام بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری ناسراوەتەوە و دەستگیركراوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان