ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەغدا ڕێوشوێن دژی خۆپیشاندەران دەگرێتەبەر


خەڵك- بەشی هەواڵ

لە دوو سبەیەوە بازگەكانی بەغدا ڕێگری لە هاووڵاتیان دەكەن كە لە پارێزگاكانی دیكەوە دەیانەوێت بۆ خۆپیشاندان بچنە بەغدا.

میدیاكانی عیراق لە سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاگادارەوە ئەوەیان دەستكەوتووە، ڕێگەنادرێت هیچ هاووڵاتییەك لە شارەكانی دەرەوەی بەغداوە بچێتە پایتەختەوە.

هەروەها باس لەوەكراوە، ڕێوشوێنی ئەمنی گیراوەتەبەر بۆ ڕووبەڕووبونەوەی خۆپیشاندەران.

چاوەڕێدەكرێت ڕۆژی هەینی خۆپیشاندانەكان بە چڕی لە عیراق دەستپێبكەنەوە و بەپێی هەندێك سەرچاوەی ڕۆژنامەوانیش بەشێك لە بەرپرسانی عیراق وڵاتیان بەجێهێشتووە و هەڵهاتوون.

عێراق

نوێترین ئاماری حاڵەتەکانی کۆرۆنا لەعیراق


خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەڕایگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 416 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکران.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، شەش تووشبووی کۆرۆنای نوێ، بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستدا.

لەماوەى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا نوێ لەعیراق تاکو ئێستا 185 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و پێنج هەزار و 873 کەسیش تووشبوون، سێ هەزار و 44 کەسیش چاکبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

26 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا لە عیراق تۆمار كران


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی 26 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە سێ پارێزگای عیراق تۆمار كران.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فەرمانگەی تەندروستی دیالە ڕایگەیاند 13 كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون.

هاوكات تەندروستی پارێزگای كەربەلاش 10 حاڵەتی نوێی تووشبوونی بە ڤایرۆسەكە ڕاگەیاند.

لە پارێزگای بابلیش سێ كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پارتی: كاندیدی ئێمە هەر فوئاد حسێنە


خەڵك – بەشی هەواڵ
پەڕلەمانتارێكی پارتی جەخت دەكاتەوە لەوەی تا ئێستا كاندیدی حزبەكەیان بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی عیراق هەر فوئاد حسێنە.

دانا جەزا پەڕلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی عیراق دەربارەی تەواوكردنی كابینەی حكومەتەكەی مستەفا كازمی لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند ” بڕیار بوو پێش جه‌ژن دانیشتنێكی په‌رله‌مان بكرێت، ئه‌و چه‌ند وه‌زیره‌ بێنه‌ په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی متمانه‌ی بده‌نێ، به‌ڵام زیاتر ڕێكنه‌كه‌وتنی ماڵی شیعه‌ له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی نه‌وت ، ئه‌مه‌ دواكه‌وت بۆ دوای جه‌ژن، به‌ڵام وای بۆده‌چم نزیكه‌یی له‌نێوان ده‌ ڕۆژ بۆ دوو هه‌فته‌ی دیكه‌ دانیشتنی په‌رله‌مان بكرێت”.

پەڕلەمانتارەكەی پارتی جەختیشیكردەوە كە كاندیدی حزبەكەیان بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن وەزیری پێشووی داراییە كە هەندێك لایەن ڕەتیدەكەنەوە دەنگی پێبدەن و ڕایگەیاند وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ بۆ پارتی دیموكراتی كوردستانه‌ و‌ كاندیدی ئێمه‌ تا ئێستا بۆ ئه‌و پۆسته‌ فوئاد حسێنه.

سەرباری ناڕەزایی ژمارەیەك لایەن و پەڕلەمانتارە لەسەر كاندیدكردنەوەی فوئاد حسێن بۆ پۆستە وەزارییەكە، بەڵام پارتی پێداگری دەكات لەوەی ئامادە نییە كاندیدەكەی بگۆڕێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان