دابەزاندنی نرخی كارتی ئینتەرنێت دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە



 

وەزیری گەیاندنی عێراق، هویام یاسری داوای لە كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت كرد كە لەسەرەتای مانگی داهاتووە، نرخی كارتی ئینتەرنێت بەڕێژەی لەسەدا ٢٠ كەم بكەنەوە.

وەزیری گەیاندنی عێراق، هویام یاسری داوای لە كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت كرد كە لەسەرەتای مانگی داهاتووە، نرخی كارتی ئینتەرنێت بەڕێژەی لەسەدا ٢٠ كەم بكەنەوە.

وەزارەتی گەیاندنی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە هویام یاسری لەبارەی كەمكردنەوەی نرخی كارتی ئینتەرنێت، نووسراوێكی بەپەلەی ئاراستەی كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت كردووە.

ڕاشیگەیاندووە كە وەزیری گەیاندنی عێراق، هویام یاسری لە نووسراوەكەیدا، داوای لە كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت كردووە كە لە یەكی مانگی كانوونی یەكەمی داهاتوووە، نرخی كارتی ئینتەرنێت بەڕێژەی لەسەدا ٢٠ كەم بكەنەوە.

هەروەها باسی لەوەشكردووە كە هویام یاسری جەختی كردووەتەوە لەسەر ئەوەی، هەر كۆمپانیایەك سەرپێچی بڕیارەكە بكات و جێبەجێی نەكات، ئەوا ڕێكاری یاسایی لەبەرامبەری دەگیرێتەبەر.

هۆكارەكانی  بیرچوونەوە چین؟
پێشت هۆكارەكانی بیرچوونەوە چین؟
شاندێكی حكومەتی هەرێم دەچێتە بەغدا
دواتر شاندێكی حكومەتی هەرێم دەچێتە بەغدا