ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ڕێڤەبەری ڕۆژئاوا بەمنزیكانە هەڵوێستی فەڕمی لەسەر ڕێككەوتنەكەی توركیا و ڕووسیا ڕادەگەیەنێت


خەڵك –بەشی هەواڵ

وتەبێژی ڕێڤەری باكور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، تاووتوێی ڕێككەوتنەكەی توركیا و ڕووسیا لەبارەی ڕۆژئاوای كوردستانەوە دەكەن.

كەمال عاكف بە ئاژانسی هاوارنیوز-ی ڕاگەیاند، ڕێڤەری ڕۆژئاوای كوردستان تاوتوێی نێوەرۆكی ڕێككەوتنەكە دەكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەمنزیكانە هەڵوێستی فەڕمی ڕێڤەبەر ڕادەگەیەندرێت.

ریکلام

کوردستان

پێنجوێن ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە تۆماركردنی كۆرۆنا ڕەتدەكاتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
نەخۆشخانەی پێنجوێن وەڵامی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی دەداتەوە سەبارەت بە تۆماكرنی حاڵەتێكی تووشبوون بە كۆرۆنا لە شارۆچكەكە.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان تۆماركردنی 14 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنای ڕاگەیاند و ڕوونیشیكردەوە كە یەكێك لە تووشبووەكان لە پێنجوێن بووە.

لە بەرامبەریشدا نەخۆشخانەی پێنجوێن ڕایگەیاند ئەو تووشبووە دوای گەڕانەویە لە ئێران گوازراوەتەوە بۆ كەرەنتینەی سلێمانی و بە هیچ شێوەیەك داخڵی پێنجوێن نەبووە.

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

ڕوونکردنەوەیەک بۆ هاوڵاتیانی پێنجوێنی خۆشەویست….
دوای ئەوەی هەواڵێک لە پەیجی بەڕێز وەزیری تەندرووستی بڵاو کراوەتەوە لەسەر بوونی حاڵەتێکی کۆرۆنا لە پێنجوێن هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە ئەم هاووڵاتییە پاش ئەوەی لە وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە ڕاستەوخۆ نێردراوە بۆ کەرەنتینەی سلێمانی.

پاش مانەوەی چەند ڕۆژێک لە کەرەنتینەو وەرگرتنی سامپڵ لێی…دەرکەوتوە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە…وە بە هیچ جۆرێک داخڵی پێنجوێن نەبوەو تێکەڵی هیچ کەسێک نەبوە.

بۆیە هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە تا ئەم ساتە لە سنوری پێنجوێن هیچ حاڵەتێکی تووش بوو تۆمار نەکراوە.

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک..
ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی پێنجوێن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 14 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم 14 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای ئاشكراكرد.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، چواردە تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لەشاری سلێمانی دەستنیشانكران، كە هەشت ئافرەت و شەش پیاون.

وەزارەتی تەندروستی ڕوونیشیكردووەتەوە، پێنج لە تووشبووان لەناو شاری سلێمانی و پێنجوێن و ساگێز و سیتەك پێشتر گەشتیان كردووە، هەروەها حەوت لە تووشبووان لە دەربەندیخان بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون، هەروەك دوو توشبووی نوێ لە شاری سلێمانی پێشینەی گەشتیان نییە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاتوچۆی هەرێم: دەستمان بەسەر 12 هەزار و 796 بەڵگەنامەدا گرتووە


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم ئاماری 20 ڕۆژی ڕابردووی سەرپێچی و ڕووداوەكانی هاتوچۆی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت:”دەستمان بەسەر 12 هەزار و 796 بەڵگەنامە و زیاتر لە 657 ئۆتۆمبێلدا گرتووە”.

ئەسعەد مەلا كەریم وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، لە ماوەی 20 ڕۆژی ڕابردوودا لە هەرێمی كوردستان ئامارەكان بەمشێوەیەیە:

– كۆی گشتی ڕووداو 27

– كۆی گشتی گیانلەدەستدان 3

– كۆی گشتی بریندار 25

– زیاتر لە 657 ئۆتۆمبێل دەستی بەسەردا گیراوە

– زیاتر لە 185 ماتۆڕسكیل دەستی بەسەردا گیراوە

– زیاتر لە 12 هەزار و 796 بەڵگەنامە دەستی بەسەردا گیراوە

– زیاتر لە 7 هەزار و 254 سەرپێچی بە ئامێری PDI واتە (SMS) تۆماركراوە لە سەر ئۆتۆمبێلی سەرپێچی كار.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان