ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

دۆناڵد تۆسك: هێرشەكانی توركیا داعش زیندوودەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی یەكێتی ئەورپا ڕایدەگەیەنێت، هێرشەكانی توركیا بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان (باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا) داعش زیندوودەكاتەوە و مەترسی گەورە دەبێت بۆسەر ئاسایشی وڵاتانی ئەوروپا.

دۆناڵد تۆسك سەرۆكی یەكێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، یەكێتی ئەوروپا بە توندی ئیدانەی هێرشی سەربازی توركیا دەكات بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان (باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا) و پێویستە توركیا ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەكانی بگرێت و بكشێتەوە.

سەرۆكی یەكێتی ئەوروپا جەختیشدەكاتەوە، هێرشەكانی توركیا، داعش لەناوچەكە زیندوودەكاتەوە و ئەمەش مەترسی گەورە بۆسەر ئاسایشی وڵاتانی ئەوروپا دروست دەكات.

جیهان

ڕیكخراوی تەندروستی جیهانی: كۆرۆنا هێشتا نەبۆتە پەتایەكی جیهانی

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، هێشتا كۆرۆنا نەبۆتە پەتایەكی جیهانی، بەڵام پێویستە جیهان خۆی بۆ پێشهاتێكی لەوجۆرە ئامادەبكات.

مایك ڕایان، پسپۆڕ لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندووە، “هێشتا زووە ڤایرۆسی كۆرۆنا وەك پەتایەكی جیهانی ڕابگەیەنرێت، ڕێكخراوەكەشیان بەردەوامە لە هەوڵەكانی ئەوەی جیهان لەو ئەگەرە بپارێزێت”.

ئەو پسپۆڕەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بەپێویستی دەزانێت، “جیهان خۆی بۆ ئەگەری بڵابوونەوەی پەتا جیهانییەكە ئامادەبكات بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە”.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندووە، سبەینێ‌ دوو تیم بۆ ئێران و ئیتاڵیا ڕەوانە دەكات، لەپێناو تاوتوێكردنی دیاردەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ لەو دوو وڵاتە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، ژمارەی ئەو وڵاتە عەرەبیانەی حاڵەتی تۆماركردنی ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێدا ڕاگەیەندراوە گەیشتە 7 وڵات، دوای ئەوەی هەریەك لە عیراق و عوممان و كوێت و بەحرێن، تۆماركردنی حاڵەتەكانی توشبوونیان بەو ڤایرۆسە ڕاگەیاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

وڵاتێكی دیكەی عەرەبی تۆماركردنی دوو حاڵەتی توشبوون بە كۆرۆنای ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
تەلەفزیۆنی سوڵتاننشینی عەممان، تۆماركردنی دوو حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت، كە لە ئێران گەڕاونەتەوە.

بەپێی تەلەفزیۆنی عوممان، ئەو دوو كەسەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، دوو خانمی عوممانیین و لە كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە گەڕاونەتەوە، لەئێستاشدا حاڵەتی تەندروستییان جێگیرە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، دەزگای فڕۆكەوانی عوممان، هەموو گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ ئێراندا ڕاگرت.

عوممان دوای ئەوەی دوو حاڵەتی توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرد، بووە حەوتەمین وڵاتی عەرەبی، كە حاڵەتەكانی توشبوونی ڤایرۆسەكەیان تێدا تۆماركراوە، دوای ئەوەی هەریەك لە ئیمارات و میسر و لوبنان و بەحرێن و كوێت و عیراق، تۆماركردنی حاڵەتی توشبون بە كۆرۆنایان لە وڵاتەكانیاندا ڕاگەیاندبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە مالیزیا، لە كۆی 22 توشبوو بە كۆرۆنا 20 كەس چاكبوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری تەندروستی مالیزیا، چاكبوونەوەی دوو كەسی تری توشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە، زولكفلەین ئەحمەد، وەزیری تەندروستی مالیزیا لە بەیاننامەیەكدا ڕاگەیاندووە، “دوو كەسی تری توشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە، بەمشێوەیە لە كۆی 22 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسەكە، 20 كەسیان چاكبوونەتەوە”.

بە وتەی زولكفلەین ئەحمەد، “ئەو دوو كەسەی تا چاكبوون، لە هەردوو حاڵەتی 14 و 19 بوون، كە لە تاقیگەدا تووشبونیان لە 5 و 12ی ئەم مانگەدا تەئكیدی لەسەر كرابۆوە”.

وەزیری تەتدروستی مالیزیا دەڵێت: “تا ئەمڕۆ هیچ حاڵەتێكی توشبوونی نوێ‌ لە وڵاتدا تۆمارنەكراوە، بەو شێوەیە ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ لە مالیزیادا هەر 22 حاڵەتە، بەو دوو حاڵەتەش، كە ئێستا لەژێر چاودێریدان و چارەسەرییان بۆ دەكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان