ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

نەسر بۆ (خەڵك): وەزیری ناوخۆ فەرمانی بە كوشتنی خۆپیشاندەران كردووە


خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوپەیمانی نەسر، كە لەلایەن حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە سەركردایەتی دەكرێت، وەزیری ناوخۆی حكومەتی فیدڕاڵ بە دەركردنی فەرمان بۆ تەقەكردن لە خۆپیشاندەران لە بەغدا و پارێزگاكانی تری وڵات، تۆمەتبار دەكات.

نەدا شاكر جەودەت، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی نەسر، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند، “یاسین یاسری، وەزیری ناوخۆ بەرپرسی یەكەمی كوشتنی خۆپیشاندەرانە، چونكە لەلایەن ئەوەوە فەرمان بۆ فەرماندە ئەمنییەكان دەرچووە تا تەقە لە خۆپیشاندەران بكرێت لە هەموو پارێزگاكان”، ئاماژی بەو لێكۆڵینەوانەش، كرد كە لەگەڵ فەرماندە دوورخراوەكاندا كراوە و بە وتەی ئەو، “دەریدەخەن وەزیری ناوخۆ لە كوشتنی خۆپیشاندەران تێوەگلاوە”.

نەدا جەودەت دەڵێت: “ئەركی حكومەتە وەزیری ناوخۆ بداتە دادگای لێكۆڵینەوە، بەو پێیەی بەرپرسە لە ئاسایشی ناوخۆی وڵات”.

ئەو پەڕلەمانتارەی نەسر وتیشی، “فەرماندە سەربازییەكان لەخۆیانەوە فەرمانیان دەرنەكردووە، بەڵكو لە وەزارەتی ناوخۆوە فەرمانیان پێكراوە تا مانگرتن و خۆپیشاندانەكان بە هەموو شێوازێك بڵاوەپێبكەن”.

ئەمڕۆ لیژنەی لێكۆلًینەوە لە ڕووداوی خۆپیشاندانەكانی سەرەتای ئەم مانگە، هەموو بەرەنجامەكانی تایبەت بە هۆكاری كوشتنی خۆپیشاندەرانی ڕاگەیاند و لە ڕاسپاردەكانیشیدا داوای كرد ژمارەیەك لە فەرماندە ئەمنییەكان بدرێنە دادگا، كە لەنێوانیاندا فەرماندەی پۆلیسی بەغدا و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی ڕافیدەین هەیە.

عێراق

سیڤی کاندیدانی حەوت وەزارەت دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق


 

خەڵک – بەشی هەواڵ

وابڕیارە ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عیراق، سیڤی کاندیدانی چەند وەزارەتێک بخاتە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ بڕیاردان لەسەریان.

بەدر زیاد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، سەر بەهاوپەیمانی سائیرون ڕایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ، که، ، ناو و زانیاریی کاندیدانی حەوت وەزیر بۆ كابینەکەی مستەفا کازمی بخرێنە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەران، تا لەکۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی داهاتوودا، بخرێنە دەنگدانەوە.

تا ئێستا هەریەکە لەوەزارەتەکانی بازرگانی، داد، کۆچ، دەرەوە، نەوت، رۆشنبیری، کشتوکاڵ لە کابینەکای کازمیدا پڕ نەکراونەتەوە.

ڕەوانەکردنی سیڤی ئەو ژمارە وەزیرە بۆ پڕکردنەوەی کابینەکەی کازمی لەکاتێکدایە کە سەرۆک وەزیرانی عیراق وەک فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عیراق ئەمڕۆ بە سەردانێک لەپارێزگای کەرکوکە و لەگەڵ ژووری عەمەلیاتی شارەکە تاوتوێی ڕەوشی ئەمنی دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

مستەفا کازمی گەیشتە کەرکوک


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیرانی عیراق گەیشتە شاری کەرکوک.

 

مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیرانی عیراق لەگەڵ ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیدا بەفڕۆکەیەکی سەربازی گەیشتە شاری کەرکوک و لەگەڵ فەرماندەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک کۆبۆوە.

 

لەپاش کۆبوونەوەکە مستەفا کازمی گەیشتە شوێنی ئۆپراسیۆنەکان، بەمەبەستى لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەت و ڕاستەوخۆ خۆی سەرپەرشتى بکات.

 

ماوەیەکە ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی ئۆپراسیۆنێکی فراوان بەمەبەستى ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش و ئەو تاوانانەى لەماوەى ڕابردوودا ئەنجامدراون، ئەنجامبدرێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بڕیارە سبەی چوار شەممە ئەنجومەنى نوێنەرانی عیراق کۆببێتەوە.

 

بڕیارە ئەمڕۆ دەستەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆببێتەوە، بەمەبەستى گفتوگۆکردن لەبارەى کۆبوونەوەکەی سبەینێی ئەنجومەنى نوێنەرانی عیراق.

 

هێشتا ڕوون نییە لەو کۆبوونەوەیەدا چ بابەتێک دەکرێتە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان