شاندێكی حكومەتی هەرێم دەچێتە بەغدا



 

ئەمڕۆ شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات بە مەبەستی گفتوگۆكردن و ڕێككەوتن لەسەر بودجە و شایەستە داراییەكانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان.

ئەمە یەكەم شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستانە كە لە دوای پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی فیدراڵی بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سوودانی سەردانی بەغدا دەكات بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور دۆسیەی ماددەی ١٤٠ و دۆسیەی نەوت و گاز و بەشداری شایستەی هەرێمی كوردستان لە دامەزراوە فیدراڵییەكان و بابەتی ماف و شایستە دەستوورییەكانی پێشمەرگە و بابەتەكانی دیكەی وەك پڕۆژە یاساكانی (دادگای فیدراڵی، ئەنجومەنی فیدراڵی و نەوت و گاز).

شاندەكە لە وەزیری دارایی، وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت، وەزیری پلاندانان، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێك دێت.

لەو بارەیەوە جوتیار عادل، سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری و وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی ڕاگەیاندووە، بەرنامەمان ئەوەیە كۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق بكەین بۆ ئەوەی ئامادەكاری بكرێت بۆ نووسینەوەی یاسای بودجەی ٢٠٢٣ و لە پلانیشماندایە لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق لەسەر چەندین پرس كۆ ببینەوە.

دابەزاندنی نرخی كارتی ئینتەرنێت دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە
پێشت دابەزاندنی نرخی كارتی ئینتەرنێت دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە
توركیا سیناریۆی ئۆكراین لە ڕۆژئاوا دووبارە دەكاتەوە
دواتر توركیا سیناریۆی ئۆكراین لە ڕۆژئاوا دووبارە دەكاتەوە