ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

٨ نیشانە کە دەری دەخات مێشکت شۆردراوەتەوە و کەسانی دیکە کۆنتڕۆڵیان کردویت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند نیشانە و ئاماژەیەکە کە دەری دەخات لەلایەن حیزب و ڕێکخراو و کۆمپانیا بازرگانیەکانەوە مێشکت شۆراوەتەوە بۆ ئەوەی بە خواستی خۆیان بەکارت بهێنن.

 

-زۆر سەرقاڵدەکرێیت بە بابەتی هونەری و کۆمەڵاتی و وەرزشییەوە بەجۆرێک کە بیرت نییە باس لەسەر کێشە سەرەکیەکانی ئابوری و سیاسەت بکەیت.

-لە خۆت دڵنیانیت و بەردەوام ترسی ئەوەت هەیە کە کەسانێک پەلامارت بدەن، هەر بۆیە هەستی ئەوەت لا درووستدەبێت کە  پێویستی زۆرت بەوە هەیە کەسانی کە بتپارێزن و بەوەش کۆنتڕۆڵت دەکەن.

-کەسانیک وا خۆیان دەردەخەن کە خۆت لە خۆت باشتر دەناسن، هەر بۆیە لەو ڕێگەیەوە هەوڵدەدەن کۆنتڕۆڵت بکەن.

 

-واتلێدەکەن کە لە بەرامبەر شتی سادەدا هەست بەتاوان بکەیت، لەو ڕێگەیەوە هەوڵدەدرێت ڕەفتارەکانت بگۆڕدرێت.

-ناچار دەکرێیت وابەستەبیت بە خواستی خەڵکەوە تا تەنها نەکەویت، بۆنمونە پێویستە بەشداری ئاهەنگەکان بکەیت و سوپڕاز بکەیت ئەگەر نا تۆ دواکەوتویت!

-کەسانێک وا ڕەفتار دەکەن کە تۆ منداڵیت و ئەوان لە تۆ ژیرترن، بۆ ئەوەی لەو ڕێگەیەوە کۆنتڕۆڵت بکەن

-شتەکانی خۆیانت وردە وردە بەسەردا ساغ دەکەنەوە، سەرەتا بیرۆکەیەکی ئاسایی دەبێت و دواتر دەبێتە پێویستیەکی سەرەکی ڕۆژانەت یاخود هەموو ڕۆژێک گوێبیستی دەبیت.

-هەوڵدەدرێت تەنهات بکەن لە کۆمەڵەکەت، بەو جۆرە باشتر کاریگەریت لەسەر دادەنێن.

ریکلام

ژیاندۆستی

8 نیشانەی دایک و باوکی خراپ کە زۆرجار بەبێ ئەوەی بەخۆمان بزانین لە ئێمەشدا هەیە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نیشانەی دایک و باوکی خراپ کە زۆرجار بەبێ ئەوەی بەخۆمان بزانین لە ئێمەشدا هەیە:

 

-چاودێریکردنی بەردەوامی منداڵەکەت هەڵەیەکی باوە کە وادەکات دواتر متمانەی بەخۆی نەبێت و نەتوانێت خۆی بڕیار بدات

-دانانی یاساو ڕێنمای زۆر بۆ منداڵەکەت کە وادەکات ژیانێکی سەربازانەی هەبێت

-بەهەمان شێوە نازهەڵگرتنی زۆر یەکێکی دیکەیە لە هەڵەکان کە وادەکات منداڵەکەت باش دەرنەچێت

-بەراوردکردنی منداڵەکەت بە منداڵی دیکە یان تەنانەت خوشک و براکانی هەڵەیەکی گەورەیە و متمانە بەخۆبونی تێدا دەکوژێت.

-تا زیاتر بەسەر منداڵەکەتدا بقیژێنیت، زیاتر خوی خراپ دەبێت

-نابێت زیاد لە پێویست چاوەڕوانیت لە منداڵەکەت هەبێت و بارگرانی زۆری بخەیتە سەر شان

-بەکارهێنانی تاکتیکی ترساندن  بۆ منداڵ هەڵەیە و وادەکات منداڵێکی ترسنۆک بێت

-لە کۆتایدا بیرت نەچێت کە خۆت هەڵسوکەوتت چۆن بێت منداڵەکەشت وادەبێت، بۆیە پێویستە سەرەتا لە خۆتدا ڕەنگ بداتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

9 جۆر خواردن كه‌ هیچ شتێك به‌ ڕوخسارته‌وه‌ نایه‌ڵێت

خێزان

ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌یخۆن كاریگه‌ری زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ و ڕوخسارمان، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ كۆمه‌لێك خواردنن كه‌ پێویسته‌ بیكه‌ینه‌ سیستمی خۆراكمانه‌وه‌ به‌و پێیه‌ی زۆر به‌سوودن بۆ پێستمان:

 

ئه‌ڤۆگادۆ

گۆشتی ماسی

شاتوو

گێزه‌ر و شه‌ربه‌تی گێزه‌ر

میوه‌ ترشه‌كان

سیر

چۆكۆلاته‌

زه‌یتی زه‌یتوون

ته‌ماتە

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند تاکتیکێک کە کوڕان دەتوانن ستایلی خۆیانی پێ کەشخە بکەن

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێکە کە کوڕان دەتوانن ستایلی خۆیانی پێ کەشخە بکەن:

 

-کاتێک کابۆ و کالە بەیەکەوە لەبەردەکەیت، با کابۆکە زۆر درێژ نەبێت و کالەکە دانەپۆشێت، چونکە دیمەنێکی ناشرینی دەبێت

-گەر کابۆی پانت لەبەرکرد با سەرەوەی تەسک بێت و گەر کابۆی تەسکت لەبەرکرد، دەتوانیت لەسەرەوە بلوس و تیشێرتی پان لەبەربکەیت

 

-دڵنیابە لەوەی کە ئێکسسواراتی زۆر بەکار نەهێنیت

 

-لەکاتی کڕینی شۆڕتدا دڵنیابە لەوەی کە زۆر سەروو ئەژنۆت نەبێت

-گرنگە بزانیت کام شێوازی ملە هەڵدەبژێریت، بۆ ملی کورت شێوەی V باشە و بۆ ملی درێژ شێوەی خڕ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان