ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هەینی داهاتوو لە بەغدا خۆپیشاندانی بەرفراوان بەڕێوەدەچێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانییەكان لەگەڵ داوای خۆپیشاندەرانی عیراقین.

ڕۆژی هەینی داهاتوو خۆپیشاندانێكی فراوان بەناوی “ڕاپەرینی تشرین” لە عیراق ساز دەكرێت كە بەپێی زانیارییەكان، لەلایەن كۆمەڵێك ڕێكخراوی مەدەنی و سیاسی ئامادەكاری بۆ كراوە و كار دەكرێت بۆ ڕوخاندنی حكومەتەكەی عەبدولمەهدی و دوورخستنەوەی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق و هاوكات هاوپەیمانی نەسر ئاشكرایكرد، عەبادی ئامادەیە سەرۆكایەتی كابینەی ڕزگاری نیشتمانی بگرێتە ئەستۆ.

مەیاد نەجار ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە فڕاكسیۆنی پارتی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، وەكو فراكسیۆنە كوردستانییەكان كۆبوونەوەمان كردووە بۆ ئەوەی یەكهەڵوێست و یەكگوتار بین لەسەر دۆخی عیراق، چونكە خەریكە عیراق بەرەو هەڵدێر دەڕوات.

وتیشی”ئەوەی لە عیراق دەگوزەرێت تەنها داواكاری خزمەتگوزاری و لەناوبردنی گەندەڵی نییە، چونكە عیراق 16 ساڵە گەندەڵی باڵی بەسەردا كێشاوە، بێكاری و نەبوونی خزمەتگوزاری بوونی هەبووە و لەماوەی 16 ساڵ نەیانتوانیوە یەك شەقام دروست بكەن، بۆیە ئەو گەندەڵییە بە ساڵێك چارەسەر ناكرێت، نەك حكومەتێكی نوێ، بەڵكو سەدان حكومەت دروست بكرێت ناتوانێت بەماوەی ساڵێك ئەو گەندەڵییە چارەسەر بكات”.

ئاشكراشیكرد، لەكاتی حەیدەر عەبادی ئەو كارە نایاسایانەی ڕوویدا لە هیچ كابینەیەك ڕووینەدا، هێزی بەرانبەر هەرێم بەكارهێنا لەكاتێكدا لە بری ئەوەی بودجەی سەربازی بۆ خزمەتگوزاری خەرج بكات دژی هاوڵاتیان خەرجی كرد، ئەوكاتە “پاشاكانی جەنگ” سەریان هەڵدا كە ئێستا بەهۆی ئەو شەڕەوە بوونەتە دەوڵەمەندترین كەسی عیراق، هەروەها نوسینگەكەی خۆی پڕ بوو لە كەسانی گەندەڵ و كۆمپانیای وەهمیان هەبوو بە ملیۆنان دیناری عیراقیان بەهەدەردا، ئێستا چۆن دێت حكومەتێكی نوێ پێكدەهێنێت كە عیراق زیاتر بەرەو هەڵدێر دەبات.

سەبارەت بەوە كێ لە پشتی خۆپیشاندەرانەوەیە ناوبراو ڕایگەیاند، لەگەڵ وڵاتانی هەرێمی سنوورێكی دورمان هەیە و ئەوەی دەگوزەرێت پیلانگێڕی ناوخۆیی و دەرەكیشە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، فراكسیۆنە كوردییەكان لەگەڵ خۆپیشاندەرانین كە بەشێوەیەكی ئاشتیانە داوای مافەكانی خۆیان دەكەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا نین بەرژەوەندی لایەنەكان سەرو وڵات و فراكسیۆنەكان بكەوێت، كاتی ئەوەش نەهاتووە بڕیاری ئەوە بدەین هەركات ئەم حكومەتە ڕوخا، لەگەڵ حكومەتی داهاتوو دەبین یان نا، بۆ هەر حاڵەتێك قسەی خۆمان دەبێت لەكاتی خۆیدا.

ماڵپەڕی اخبار البغدادیە لە زاری چەند سەرچاوەیەكی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بڵاویكردەوە بەشێك لە بەرپرسانی باڵای عیراق و خێزان و كەسوكاریان لە ترسی خۆپیشاندانەكانی ڕۆژی هەینی كە بە ڕاپەڕینی تشرین ناوی دەهێندرێت، عیراق بەجێدەهێڵن.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕەكە، ئەو كەسانە لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە خەریكی هەڵهاتنن لە عیراق.

ئەو كەسانە كە سەر بە ڕەوتی حیكمە و دەوڵەتی یاسا و پەرلەمانتارانی هەندێك لایەن و حیزبی دیكەن لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا عێراقیان بەجێهێشتووە و ڕوویان لە چەند وڵاتێك كردووە لەوانە توركیا و ئێران و قەتەر و بەریتانیا.

هاوكات ژمارەیەك لە فەرماندەكانی حەشدی شەعبیش عیراقیان بەجێهێشتووە.

سەرچاوەیەك ڕایگەیاندووە، ئەو بەرپرسانە جموجۆڵە گەشتە ئاسمانییەكانی تایبەت بە چلەی ئیمام حوسێنیان قۆستووەتەوە و لە رێگایەوە چوونە دەرەوەی عیراق.

جیهان

برێت ماكگۆرك: ئەو 15 پرسیارەی كە ترەمپ دەیەوێت ئاڕاستەی ئەردۆغانی بكات، بەڵام نایكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەگەڵ ئەوەی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە كۆشكی سپییە و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كۆدەبێتەوە، برێت ماكگۆرگ نێردەی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ شەڕی دژی داعش لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر نووسیویەتی، 15 پرسیار هەن كە لەوانەیە ترەمپ بیەوێت ئاڕاستەی ئەردۆغانی بكات، بەڵام نایكات.

برێت مەكگۆرك ئەو 15 پرسیارەی ترەمپی بۆ ئەردۆغان بەمشێوەیە ڕیزكردووە:

– بەغدادی چۆن لە خانوویەكی سەلامەت و لەنێو ئەو هەموو توونێلە ئامادەكراوە بە دووری پێنج كیلۆمەتر لە سنووری ئێوە دەژیا؟

– بۆچی جێگرەوەی دووەمی بەغدادی لە جەرابلس دۆزرایەوە كە شارۆچكەیەكی بچووكی سەر سنووری ئێوەیە و لەژێر كۆنتڕۆڵی ئێوەیە؟

– كاتێك داواتكرد ئەمریكا 30 كیلۆمەتر هەسەدە لە سنوورەكانت دووربخاتەوە، دەتزانی كە بەغدادی بەدووری پێنج كیلۆمەتر لە سنوورەكەتەوە لەگەڵ خێزانەكەی دەژیا؟

– بۆچی ئەو ناوچانەی سوریا كە تۆ دەتەوێت كۆنتڕۆڵیان بكەی یا لەژێر دەسەڵاتی تۆدابن هەمیشە دەبنە پێگەی سەلامەت بۆ سەركردەكانی قاعیدە و داعش؟

– لە چەند هەفتەی ڕابردوو وتت كە چەند كەسێكی نزیك لە بەغدادیت دەستگیركردوون لەنێویاندا ژنەكەی بەغدادی هەیە. بۆچی تا ئێستا ئەو كەسە داواكراوانەی جیهانت دەستگیرنەكردوون؟ ئەوانە چیان دەكرد لە توركیا؟

– ئەو 40 هەزار چەكدارە بیانییە چۆن ئاوا ئازادانە لەڕێگەی توركیاوە چوونە سوریا، كە بەشێكیان قاعیدەبوون و بوونە بڕبڕەی پشتی داعش؟

– بۆچی داواكانت بۆ داخستنی سنوور بەسەر داعش ڕەتكردەوە، كاتێك هەسەدە داعشی تێكشاند، سنوورەكانت بەسەر داعش داخست؟

– بۆچی گەڕانی هاوبەشت لەگەڵ پوتن و ڕوسیا لە سوریا قبوڵكرد، بەڵام ڕەتتكردەوە لە هەندێ ناوچە گەڕانی هاوبەش لەگەڵ سەربازانی ئەمریكا ئەنجامبدەی و سەربازانی ئێمەت خستە مەترسییەكی گەورە لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا كە دوو لەسەر سێی كەوتە دەست ڕوسیا و ئەسەد؟

– بۆچی هەوڵی چەند ساڵە و ملیۆنان دۆلاری ئەمریكی و جێگیركردنی باشترین پلانداڕێژی سەربازی لە ئەنقەرە بۆ ئەو گرووپەی ئۆپۆزیسیۆن بوو كە تۆ جەختت دەكردەوە هاوكارن لە شەڕی دژی داعش، دوایش دەركەوت كە زۆر توندڕەون تا سەربازانی ئەمریكایی هاوبەشیان لەگەڵدا بكات و لەگەڵیاندا هەست بە سەلامەتی بكەن؟

– بۆچی، هاوپەیمانێكی ناتۆ بووەتە گەورەترین زیندانی بۆ ڕۆژنامەوانان؟

– بۆچی حكومەتەكەت بە ئەنجامدانی مامەڵەی نایاسایی لەگەڵ ئێران بووە گەورەترین لە جیهان لەڕووی خۆ دزینەوە لە سزاكان و گیرفانی لێپرسراوە باڵاكانی توركیای پێ پڕبوو؟ ئەو هەموو ملیار دۆلارە بۆ كوێ ڕۆیشت؟

– كاتێك هەڕەشەی ناردنەوەی دوو بۆ سێ ملیۆن پەنابەر دەكەی بۆ باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئەو خەڵكانەی كە لەوێ دەژین بۆ كوێ بڕۆن؟ لەگەڵ ترەمپ هاوڕای كە كوردەكان بتوانن لە ناوچە ڕەسەنەكانیان كۆچبكەن بۆ ناوچەكانی دوور لە كێڵگە نەوتییەكان؟

– بۆچی لە 6ی ئۆكتۆبەر دوابەدوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەت لەگەڵ ترەمپ هەڕەشەی سەربازیشت لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەكرد و لە هەمان ڕۆژدا سیستمی مووشەكی ئێس 400ی ڕوسیایت بەدەستگەیشت، ئایا ئەمە بەڕێككەوت بوو؟

– بۆچی تەلەڤزیۆنی فەڕمی وڵاتەكەت “ئۆپراسیۆن”ی كوشتنی ژنە كوردێك (هەڤرین خەڵەف) بەرزدەنرخێنێت تا ئەوكاتەی زانرا كە “لە ڕاستیدا” ئەوە تاوانی جەنگە و تەواوی هەواڵەكان لەسەر ئەو كوشتنە ڕەشكرانەوە؟ هیچ كەسێك لەسەر ئەوە دراوەتە دادگا؟

– بۆچی بەردەوام پێداگری لەسەر فراوانكردنی دسەڵاتی گرووپە توندڕەوەكانی وەك قاعیدە دەكەی كە بەرپرسیارن لە ئەنجامدانی تاوانی مرۆیی؟ ئایا هیچ لەم گرووپانە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا چەكی ئەمریكایی بەكاردێنن؟ ئەم گرووپانە لە ئاسمانی ئەو ناوچانە چالاكن كە لەژێر كۆنتڕۆڵی ئەمریكان؟

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وێنە.. لە سۆران بەهۆی ڕووخانی دیوارێك كرێكارێكی خاوەن 6 منداڵ گیانی لەدەستدا

خەڵك – نزار مستەفا

ئێوارەی ئەمڕۆ لەیەكێك لە گەڕەكەكانی شارەدێی دیانا بەهۆی داڕووخانی دیوارێك كرێكارێك گیانی لەدەستدا.

عیماد كەنعان ڕێكانی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە ( تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند:”ئێوارەی ئەمڕۆ 13/11/2049 ئاگاداركراونەتەوە بەبوونی ڕووداوی داڕووخانی دیوارێك لەگەڕەكی بەرگوانی سەر شارەدێی دیانای سەر بە شارۆچكەی سۆران و ژێر كەوتنی كرێكارێك، دەستبەجێ تیمەكانیان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و توانیان كرێكارەكە دەربهێنین، بەڵام بەهۆی سەختی بریندارەكەیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا و دواتر تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی كرا.

عیماد كەنعان وتیشی: كرێكارەكە ناوی (ئ.ق.س)ی لەدایكبووی سالێ‌ 1965 و خەڵكی شاری ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و خێزاندارە و خاوەنی 6 منداڵە، بەمەبەستی كاركردن هاتبوو بۆ باشوری كوردستان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“فەرمانی ئەنجامدانی تەقینەوەكانی قامیشلۆ لە توركیاوە دەرچووە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

هێزەكانی ئاسايشى شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان ئاشكرایدەكەن، ئەنجامدەری سەرەكیی تەقینەوەكانی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووی شاری قامیشلۆ دەستگیركراوە، كە فەرمانی لە كەسێكی دانیشتووی توركیا وەرگرتووە.

سەرچاوەكانی هەواڵ لە ڕۆژئاوای كوردستان بڵاویان كردەوە، هێزەكانی ئاسايشى شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان كەسێكیان دەستگیركردووە، كە بە ئەنجامدەری سەرەكیی تەقینەوەكانی دووشەمەی ڕابردوو ناویهێنراوە و گرتەی كامێراكانی چاودێری یارمەتیدەر بوون لە دۆزینەوەیدا.

بەپێی زانیارییەكان، لەكاتی لێكۆڵینەوەدا ئەنجامدەری سەرەكیی تەقینەوەكانی قامیشلۆ دانی بەوەدا ناوە، كە چەند كەسێكی تر هاوكارییان كردووە لە ئەنجامدانی تەقینەوەكاندا.

هەروەها بەوتەی لێپرسراوانی هێزەكانى ئاسايشى قامیشلۆ، ئەنجامدەری سەرەكیی تەقینەوەكان فەرمانەكانی لە كەسێك وەرگرتووە، كە نیشتەجێی توركیایە.

جێی ئاماژەیە، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو سێ تەقینەوە لەشاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان ڕوویاندا و بەهۆیانەوە شەش هاووڵاتیی مەدەنی شەهیدبوون و زیاتر لە 40 كەسی تریش برینداربوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان